که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو
که‌س له قاڵاو رووڕه‌شترنه‌بوو
کۆسه ئه‌مرد جێگا نه‌بوو
دایان ئه‌نا رێگا نه‌بوو
ئه‌یان نا به‌تاقۆ چاوی ئه‌چوو له‌زاقۆ
گایێ سووری قوڵتاسیی
دام له‌مێزه‌روکراسی
مێزه‌رم نا له‌سه‌رم
کراسم کرده به‌رم
قورعان بێنه
شک ماڵت نه‌وه‌رم
خه‌لله له شار
به سه‌رینیی سه‌ری سه‌ردار
به‌قایمیی گۆییژ
به‌شیرینیی مێوژ
خوا مواره‌کی کا له منیش وله تۆیش
ئه‌م رستانه که به که‌ش وهه‌وایه‌کی تایبه‌ت ئه‌گووترا،(که له‌هه‌ر شوین و ناوچه‌یه‌ک ، تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌تی ناوچه‌ی ده‌گرته‌خۆ- لام وایه‌ئه‌بێ ئاماژه‌یش به‌وه‌بکه‌م که‌ره‌نگه بیسراوی من زۆر ته‌واو نه‌بێ وکه‌مایه‌تی زۆریشی هه‌بێ )ده‌سپێکێ بووکه بیسه‌رانی بۆگوێ را‌گرتن ئاماده ده‌کرد . تامه‌زرۆیان و هۆگرانی چیرۆک به‌حه‌زوله‌زه‌وه له‌ده‌ور چیرۆک بێژ کۆ ده‌بوونه‌وه و...
به‌تایبه‌ت شه‌وانی درێژی پاییزوزستان .(چیرۆکی گوێی ئاگردان)ره‌نگه پاش ره‌شبه‌ڵه‌ک وهه‌ڵپه‌ڕکێ زۆرترین لایه‌نگری هه‌بوو. چیرۆک بێژی تواناوبه به‌هره قه‌یرورێزێکی تایبه‌تی بوو. به‌ڵام داخی داخانم که نه‌بوونی شوێنه‌واری نووسراو،ئه‌م راسته‌قینه‌ی ژیانی باووباپیرانمانی لێمان کردووه‌ته ئه‌فسانه .
دیاره نه‌من ونه‌که‌سێ دی نه‌ئه‌یه‌وێ ونه‌ئه‌تووانێ ئه‌وکات وساته بژییه‌نێته‌وه،به‌ڵام چ بمانه‌وێ وچ نه‌مانه‌وێ،چیرۆک هه‌ربووه‌وهه‌رهه‌یه‌وهه‌ربه‌ناوی ده‌سکه‌وتێکی ژیانی مرۆڤ ناسراوه‌وده‌ناسرێ وهه‌رکه‌سانێکیش وه‌کامن خولیای ده‌بن ولۆ به‌رزکردنه‌وه وبه‌رفراوان کردنی ئاستی به‌دڵ وگیان تێده‌کۆشن وسه‌رکه‌وت ده‌س ده‌خه‌ن وهه‌روه‌ها تووشی هه‌ڵه‌یش ده‌بن و چه‌ژه‌یش له‌کۆن ونوێ و خۆیی وبیانی وه‌رده‌گرن و دنیای رازاوه‌ی چیرۆک زێتروزێترده‌خه‌مڵێنن .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ....
"مه‌له‌ک جه‌مشێربۆئه‌وه‌ی خه‌وله‌چاوبتارێنێ ونه‌نوێ ،شیرێکی هێنا به له‌پی ده‌ستیاوبرینی پڕکرد له‌خوێ ."
ل چیرۆکه نه‌نوسراوه‌کانی باووکم.
"لووت‌له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یا شارجێ ئه‌هێڵێ وباژێڕنوقمی به‌ڵا ئه‌کرێ.خێزانی لووت ئاوڕله‌شارئه‌داته‌وه وئه‌بێ به په‌یکه‌ره‌یه‌کی خوێ. " کتێبه‌ئایینیه‌کان .باسی قه‌ومی لووت 1
سووروشین
نیوه‌شه‌وێ شب شه‌وانی دی ، خه‌وله‌چه‌و ره‌وی .هه‌وای به‌فروتریفه‌ی مانگه‌شه‌و،ژووری کردبووبه رۆژ.به‌تایبه‌ت لرقه‌ی‌ئاوێنه‌ی سه‌رتاق که به ده‌م مانگه‌وه ئه‌خه‌نی و ورشه‌ی لێ ده‌وه‌ری، گه‌لێ سرنج راکێش بوو. له‌جێ هه‌ستام وژبۆژووانی پیاوێ جه مانگه شه‌وا،رووم له‌باخی ئاوێنه نا. ئان وسات په‌ڵه هه‌ورێ بووه ده‌مامکی مانگ و با هه‌ڵقه‌ڕێزی درگای هێنایه سه‌ما . ته‌زێ هات به له‌شما،هه‌ستم کرد تارماییه‌ک هاته ژووره‌وه . وه ژوورکه‌وتنی له‌وه‌ی بۆ وه‌ژوورکه‌وتنی که‌سێ پێویسته زۆرتری خایاند. ترس گه‌مارۆی دام و ویستم پرسیار بکه‌م: تۆ کێ‌ی؟ وزبان له‌زارمدابووه به‌رداشی بێ ئاو. هه‌رچه‌ن هه‌وڵمدا ته‌نانه‌ت ئاوڕدانه‌وه‌شم پێ نه‌کرا.وابزا له‌شم ببووه په‌یکه‌ره‌یه‌کی به‌ردین.لام وابوومردووم ودوا هه‌ناسه‌کانی ژیانه ختووکه‌ی مێشکم ئه‌دات که ده‌نگێکی سووروشین هاته گوێم...
- : نه‌نووستبوو!
- : نووستبوو . ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا رائه‌چڵه‌کا؟ هه‌رچه‌ن زه‌نا زه‌نایش بووبێته گواره‌ی گوێی و زه‌ریای ته‌نیاییه‌که‌یشی شه‌پۆل بدا‌و بگوڕێنێ و...
- : نه‌نووستبوو!
- : نووستبوو . ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا هزری قه‌تیس ئه‌ما و ئه‌ژنۆی دائه‌دا؟ هه‌ر چه‌ن ئه‌وه‌ی چاوانی ئه‌یاندی له چوار چێوی به‌رینی ئاوه‌زا نه‌گونجایێ و...
- : نه نووستبوو!
- : نووستبوو. ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا هاڤه‌ڵانی ده‌بوونه جێ‌ی شک و گوما‌نی؟ هه‌ر چه‌ن شێوه ئاخافتن و باسی ووت و وێژیان دژ به فام بیاننوانایێ و...
- : نا! نه‌نووستبوو؟!!
- : نابێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا له سه‌ر لێواری تیژی زه‌ناری قه‌وزه گرتووی هه‌سان ئاسای دۆخ راده‌وه‌ستا؟ هه‌رچه‌ن به ویست وخوازتی خۆی نه‌بووایێ و...
ئه‌م ده‌نگه سووروشینه چبوو؟سه‌باره‌ت به کێ ئه‌دوا؟ چی له من ئه‌ویست و بۆ کات و ساتی وا؟
تۆ حه‌زت له چیرۆکه . ئه‌مه‌ش چیرۆکێکه مینا گشت چیرۆکه‌کان که هه‌رگیز کات وسات نازانن . به‌ره و داڕێژراوی خۆتانن و به‌ر پلاری تانه و توانجتانن و...
- : وابزا...
- : لێی گه‌ڕین . چیرۆک ئه‌ڵی :هه‌ربه‌بنگووس دوورتر له ئێمه چوار ده‌ورمان به شایی و سه‌ما ته‌نرا بوو. گۆرانی و ئاهنگ و به‌زم و هه‌را بوو.که‌ڵه لاو،ناسکه ئاسک،باڵا به‌رزو بێ گرێ ، ده‌لال و چه‌له‌نگ، تێر و ته‌سه‌ل ، لێو رووباری شه‌کر و خوێ ، پۆشته و په‌رداخت ، چاو که‌ژاڵ وگۆنا ئاڵ، لووت قنج وته‌ڕ ده‌ماخ، شۆخ وشه‌نگ ، سه‌ربه‌ست وسه‌رمه‌ست، ئه‌سمه‌ره و کاڵ،له‌گه‌شت و گه‌ڕ دابوون . ده‌نگی گه‌مه و قاقا و پێکه‌نینیان گه‌مارویان دابووین و له شوێنی خۆمانا لرخه و هه‌نسک و نووزه و گریان بوو . جێگه‌یشمان ته‌نگه‌ڵان بوو. ده‌ستمان بۆ لایان درێژ ئه‌کرده‌وه و لێمان دوور ئه‌که‌وتنه‌وه، پڕ به گه‌روو هاوارمان ئه‌کرد و نه‌یان ئه‌بیست.به چپه ئه دووان و باشمان ئه‌بیست .ئای چه‌ن به‌دڵ گیروده‌ی خولقی خولیایان بووین . پڕ به دڵ ویستمان به‌ره‌و لایان هه‌نگاو هه‌ڵگرین و...
- : دیتمان به‌ر پێمان لیتاوه . لیتاوێکی مه‌ن و خه‌س . ویستمان پێ بگۆزینه‌وه و به‌ولادا پێ دابنێین ولیتاو خێرا جێ گۆڕکێ‌ی ئه‌کرده به‌ر پێمان .
- : یانی ...
- : سه‌یر بوو ، فره سه‌یر بوو. به هه‌ر لایه‌کدا ئه‌مانڕوانی‌ی ،گورج چڵپاو ئه‌هات به‌ره‌و پیرمان . بێزمان نه‌ده‌هات پێ بنێینه ناو ئه‌و لیته . قیزمان ئه‌شێوایه‌وه . به‌ڵام که‌سیش نه‌زانێ ، خۆ تۆ باش ئه‌زانی چارمان ناچار بوو. خولقمان خولیا بوو ،گیانمان شه‌یدا بوو و وا دیار بوو له‌وه زێتر نه‌تووانین جێ به خۆ بگرین . هه‌ر بۆیه جۆڵای فاممان ، قامه‌ت قاخ ، ته‌ونی نووقم بوونی ئه‌ردی ژێر پێمانی نایه‌وه و چ رایه‌خیه‌لێکی ره‌نگاڵه‌ی‌هه‌زارنه‌خشی بۆکردین که به له‌ز و حه‌زه‌وه نامانه بن باڵ و لێبڕاو له دوی بوار که‌وتینه گه‌ڕ و...
- : به رواڵه‌ت ته‌نک ئه‌ینواند . پێمان دانا و هه‌ستم به‌رۆچوون کرد. به‌په‌له کشامه دواوه و رۆچوونی چاو تروکاندنێکی خایاند .گه‌لێ ترسام .ویستم بگه‌ڕێمه‌وه و نه‌کرا .وه‌کا شێت و هارهه‌رئه‌هات و ئه‌چوو . ویستم یاریه‌ی به‌م ، به‌ڵام نه‌مزانی ئه‌بێ چبکه‌م؟ بیستبوومان زڵکاوهه‌تا ده‌ست و پێ بکوتی زیاتر هه‌ڵتئه‌لوشێ و مخابن!
- : تێناگه‌م .
- : بار‌و دۆخی وه‌ها ته‌سک و ته‌نگ که‌ی مه‌ودا به زانیاری ئه‌دا و مادام رۆچوون له ئارادایه چ ته‌وفیر ئه‌کات چرکه‌یه‌ک دره‌نگتر یان زووتر؟!
- : بگره زووتر چاتر ، سووچ و تاوانێ که‌متر .نه‌مگووت و گووتی :
- : دڵنیام هه‌رله بیری سووچ و تاوانیشدا نه‌بووکه لیتاو گه‌ییه ژێر چه‌ناگه‌ی . سه‌رم سه‌یر زرنگه‌ی ئه‌هات و ئێشا . به‌ر چاوم لێڵ بوو .چاوی بڕییه ئاسمان و دڵنیام هیچی نه‌ئه‌دی و بۆیشی گرینگ نه‌بوو. هیچم نه ئه‌دی و بۆ دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی زاری کرایه‌وه و نه من و نه که‌س هیچمان نه‌بیست و کێشرامه خواره‌وه و ئاگام له‌هیچ نه‌ما.که چاوم هه‌ڵهێنا هه‌واڵ ورایه‌خم پێکه‌وه فه‌وتا بوون. به لووتی خۆ بیستم که چ بۆگه‌نێکی ناخۆش و مێشک به‌رم لێده‌هات. پێم هه‌موو له‌شم ببوو به‌لیته و بۆگه‌ن . نه‌مئه‌زانی چلۆن خۆ له ده‌س ئه‌و بۆگه‌ن و بۆساره رزگار بکه‌م که پۆلی نازنوێن ته‌موره‌یان دام.له پێشدا له خۆ ترێق بوومه‌وه و وامئه‌زانی بۆگه‌نه‌که‌م هه‌موویان وه‌ڕه‌س وپه‌ڕه‌وازه ئه‌کات. چم ده‌سه‌ڵات بوو؟ و چه‌ن سه‌رم سووڕما که نه‌مدی هیچ کام که‌پۆیان بگرن و هه‌ست به بۆگه‌نم بکه‌ن و به‌پێچه‌وانه ، هه‌موویان به‌و په‌ڕی حه‌زوله‌زه‌وه به ده‌ورما ئه‌هاتن و خۆیان تێ هه‌ڵئه‌سویم .خه‌مێکی قووڵ و چڕی بۆگه‌ن پڕوکێنه‌ر ئاوقه‌م ببوو ووابزاهه‌ر هه‌موویان به‌و په‌ڕی قه‌یرو رێزه‌وه سه‌یری نه‌خشی رایه‌خه ره‌نگاڵه‌که‌میان ئه‌کرد و هه‌ر زۆر زوویش لێی بێزران و.. هه‌ڵبه‌ت به‌ره‌به‌ره به بۆگه‌ن راهاتم و وه‌کا ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ بۆنێکیشم لێ نه‌هاتبێ وابوو و هه‌ر نه‌یشمزانی که ئاخۆئه‌وکه‌ڵ و ئاسکانه‌یش وه‌ک منیان لێ قه‌ومابوو؟ یاخۆ...
- : مرۆڤ رادێ و به خه‌م و خه‌فه‌تی دادێ و هه‌وه‌ڵ به‌ردی هه‌ڵنه‌گیراویش هه‌ڵناگیرێ و...
- : منیش زۆر زوو به‌ره‌وگه‌م راهاتم و دیاره هه‌رگیزیش خوازتی ئاوڕدانه‌وه به‌رۆکی به‌ر نه‌دام .
- : به‌ڵام ئه‌ترسێ ببێ به په‌یکه‌ره‌ی خوێ .
- : نییه بڕیار وایه له لایه‌ن تۆوه گۆنام بۆ پڕ کردنی برینی له‌پی ده‌ستت بڕنرێ !؟
سوور و شین لێک هه‌ڵپه‌ڕین و..
نادیارێ پێمان ئه‌ڵێ : داوه شین !
ئه‌ڵێم : چما ؟ و...
سه‌یر بوو. زبانم به‌ر ببوو . ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه و که‌س نابینم، نه تارمایی ، نه ده‌نگ و نه ره‌نگ . هیچکام دیار نین و گشت گیانم ده‌چریکێنێ ، په‌ڵه هه‌ورێ به ده‌م باوه ئه‌زریکێنێ و مانگ خڕ و پڕ خۆ ده‌نوێنێ . ده‌ستێ به شه‌پۆلی ریشما ئه‌هێنم و دڕدۆنگ له ئاوێنه ئه‌چمه پێش . له‌و به‌ر ئاوێنه‌وه وێنه‌ی خۆم سه‌ر و ردێن تازه تاشراو و گرژین دێ به‌ره‌و پیریم و ئه‌ڵێ : پڕ به سییه‌کانت هه‌وا هه‌ڵمژه زه‌رده‌به‌ی!
ئه‌ڵێم : لام وابوو زۆرسوورم که‌چی ...
ئه‌ڵێ : سوور ون به شین .
ئه‌ڵێم : دیاره دابه شین و...
بۆنی ئۆدۆکولۆنه‌که‌ێ ده‌ست ئه‌نێته بینم و ... داخی شین !
- کۆتایی20/7/1380 هه‌تاوی
11 111- Sadum وGomorrheدووشاری که‌ونینی فه‌له‌ستین - شاری لووتی پێغه‌مبه‌ر- له قه‌راخ به‌حرولمه‌یت " به‌حری لووت" ( زه‌ریای مردوو) که ده‌ڵێن سێ هه‌زار ساڵ پێش له مێژووی زایینی بناخه‌یان دانرا وهه‌زار ونۆسه‌د ساڵ به‌رله مێژووی زایینی به هۆی هه‌وره تریشقه و بوومه‌له‌رزه‌وه نوقمی زه‌ریا بوون .
*********************************************************************
مۆنالیزا له‌چاوی‌منه‌وه‌فرمێسک‌ئه‌بارێنێ
له‌بێده‌نگی‌ی‌شه‌وا،جه‌باڵ‌به‌ستراویی‌خه‌وا،ئامۆژگاریی'با' زاخاوی‌ده‌روونی‌ئه‌دا.(چل‌رۆژی‌ره‌به‌ق،چل‌شه‌وده‌قاوده‌ق، نه‌نووستن‌وگوێ‌سپاردن‌به‌هۆره‌ی‌ئاو،مرۆڤ‌ئه‌کاته‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی‌ره‌چاونه‌کراو.)
وائه‌مشه‌ودواشه‌وورۆژێ‌چله‌ی‌گوێ‌هه‌ڵخستن‌وچاو دابچڕانم‌بوو؛ئه‌ی‌کوائه‌وده‌سکه‌وت‌وده‌سه‌ڵاته؟
ئێش‌وئازارێکی‌سه‌یربه‌گشت‌له‌شمداده‌گه‌ڕا،به‌ڵام‌پێم ئه‌وپه‌ڕی‌گه‌وجایه‌تی‌بووبۆشه‌وێ،سی‌ونۆشه‌و‌به‌فیڕۆبده‌م‌و هه‌مووچتێکم‌له‌کیس‌بچێ؛هه‌ربۆیه‌هاوده‌نگ‌له‌گه‌ڵ‌ئاوکه‌وتمه‌هۆره‌چڕین‌وبه‌گووتنی‌ئه‌وه‌ی‌که‌نه‌ده‌گووترایه‌وه‌وه‌ڕه‌س‌بوونم وه‌ڕه‌س‌کرد.
به‌یان‌ونابه‌یان،شه‌که‌ت‌وبێ‌تووان،دڵنیا‌چاوه‌کانم‌لێک‌نا. دڵنیاله‌کۆتایی‌چله،دڵنیاجه‌بێ‌ئیشی‌وبه‌تاڵیی‌خۆ،دڵنیا ژ ته‌وفیر نه‌کردنی‌کات‌وساتی‌له‌خه‌وهه‌ستان‌ودڵنیا ...
نازانم‌زۆرخه‌وتم‌یان‌که‌م،ناکاوکزه‌یه‌ک‌له‌شانمه‌وه‌هات‌و راچڵه‌کام.بڵێ‌ی‌چزووی‌چ‌ده‌عبایه‌ک‌له‌شانم‌رۆ‌چووبێ؟!به‌په‌له ده‌ستم‌بۆشانم‌بردوچتێکی‌نه‌نه‌رم‌ونه‌ره‌ق‌وه‌به‌رپه‌نجه‌م‌که‌وت. ئه‌تگووت‌شانه‌کانم‌هه‌ڵتۆقیبوون.داخۆبڵێ‌ی‌چی‌بێ؟!(نه‌کا چاره‌نووس‌منی‌هه‌ژاری‌هه‌ڵبژاردبێ‌که‌ببمه‌هۆبۆدارده‌س بوونی‌کاوه‌یه‌کی‌ترله‌لایه‌ن‌فره‌دونێکی‌تره‌وه؟!)
به‌گورجیی‌هه‌ڵسام‌وهانام‌وه‌به‌رئاوێنه‌برد.ئه‌وه‌ی‌دیتم ئێجگارسه‌یربووو هه‌ربه‌جارێ‌خه‌وی‌له‌چاوه‌کانم‌تاراند.ده‌ستم به‌رووی‌ئاوێنه‌که‌داهێنا.چاوه‌کانم‌هه‌ڵگڵۆڤا،به‌ڵام‌نا،خه‌ون نه‌بوو،هه‌ربه‌راستی‌ی‌دووباڵی‌خشپیلانه‌له‌سه‌رده‌فه‌ی‌شانم‌روا بوون.جووتێ‌باڵی‌نه‌خشین‌که‌هه‌رچه‌ن‌جه‌رووبارپێستی‌بڕگه بڕگه‌یی‌منابه‌رواڵه‌ت‌مینادووجه‌مسه‌ری‌خواروژوور،گه‌لێ لێک‌دوور‌بوون،به‌ڵام‌ئێستاببوونه‌یه‌ک.واته‌من‌ببوومه‌باڵدار، ئه‌متووانی‌پێ‌له‌عه‌رزببڕم‌وبه‌ره‌وهه‌رشوێن‌وهه‌رێمێ‌دڵ بیخوازێ‌بده‌م‌له‌شه‌قه‌ی‌باڵ‌و...
یانی‌بڵێی‌بتووانم‌به‌م‌باڵه‌ره‌نگاڵانه‌وه‌هه‌ڵفڕم؟هه‌ڵفڕم‌وله به‌رینایی‌سه‌ره‌وه‌بڕوانمه‌ته‌سکایی‌ته‌لبه‌نه‌کانی‌سنوور‌په‌روه‌ر؟ دیاره‌وڵامی‌ئه‌م‌پرسیاره‌وگه‌لێ‌پرسیاری‌نه‌ئاڤراویش‌پێویستیان به‌تاقیکردنه‌وه‌یه.جیاله‌وه‌یش،بۆفڕین‌راهات‌وشوێنی‌به‌رزو به‌ربڵاوو...هتدنیازه.چماباڵنده‌ئاساییه‌کانیش‌ئه‌بێ‌رابێن‌ئه‌گینا هه‌رگیزاوهه‌رگیزفێره‌فڕین‌نابن و...
زۆرزووجل‌وبه‌رگم‌له‌به‌رکردوله‌دوی‌شوێنێ‌به‌رز‌له‌ماڵ وه‌ده‌ر که‌وتم.باڵه‌کانم‌له‌تۆی‌جل‌وبه‌رگه‌که‌مائازاریان‌ئه‌دام. به‌ڵام‌چارم‌ناچاربوو.هه‌ڵبه‌ت‌زۆریش‌گرینگ‌نه‌بوو،ئه‌وه‌ی گرنگ‌بوودیتنه‌وه‌ی‌جێ‌وشوێنی‌پێویست‌بوو.
پاش‌گه‌لێ‌سووڕانه‌وه‌ومانووبوونم‌بۆپشوویه‌کی‌کورت‌خۆم‌به‌چایخانه‌داکرد.وه‌کووهه‌میشه،هه‌ندی‌له‌هاڤه‌ڵان‌گه‌رمی‌زه‌م، دابوویانه‌راوی‌قسه‌وباس،به‌شێوه‌یه‌کی‌ئاسایی‌بوومه به‌شداری‌وت‌ووێژیان‌وهه‌رزۆرزووچه‌ناگه‌م‌داییساوده‌نگی‌زلم بووه‌دارعاسا‌وقسه‌کردنم‌بووه‌رێسا‌وزبانم‌سوا.
هه‌رمن‌گووتم‌وئه‌وان‌سه‌لماندیان‌هه‌تاگه‌ییشتم‌به‌باسی باڵه‌کان‌وچه‌ن‌سه‌رم‌سووڕماکه‌هیچکام‌له‌وان‌بڕوایان‌پێ‌نه‌کردم وهه‌ر‌چه‌ن‌هه‌وڵم‌داوئازاری‌خۆم‌وبه‌رزبوونه‌وه‌ی‌شانم‌کرده به‌ڵگه،ئه‌وان‌پتربه‌ره‌نگارم‌وه‌ستان.به‌بۆچوونیان‌هزروفام نه‌یئه‌تووانی‌ئه‌وراستیه‌وه‌ربگرێ‌وبه‌پێ‌ی‌ووته‌یان:"مرۆڤ ئه‌بێته‌مڵه،به‌ڵام‌نابێته‌مه‌ل."
له‌چایخانه‌هاتمه‌ده‌ر،به‌رچاوم‌رێشکه‌وپێشکه‌ی‌ئه‌کرد. سه‌رم‌زرنگه‌ی‌ئه‌هات.یانی‌مرۆڤ‌ناتووانێ‌ببێته‌خاوه‌نی‌جووتێ باڵ؟ئه‌ی‌ئه‌م‌باڵانه‌ی‌من‌چ‌بوون؟تۆبڵێی‌من‌مڵه‌یه‌کی‌به‌مه‌ل‌بوو نه‌بم؟
پیاسه‌م‌زۆری‌نه‌خایاندکه‌ئه‌وه‌ی‌له‌دووی‌ئه‌گه‌ڕام‌دیتمه‌وه. شوێنێکی‌به‌رزی‌رازاوه‌دیمه‌ن‌وچؤڵ؛خێرا،جل‌وبه‌رگم‌فڕێ‌دا، باڵه‌کانم‌رزگاربوون.ته‌زووی‌ئۆخه‌ی‌هات‌به‌له‌شمدا،یه‌ک‌دوو باڵم‌کوتاوهه‌ستم‌به‌سووک‌بوونێکی‌دڵڕفێن‌کرد.دیتم‌هه‌ربه راستی‌ی‌لاقم‌له‌عه‌رزبڕاوه‌وخه‌ریکم‌هه‌ڵده‌فڕم‌و...
واتاقمی‌هاڤه‌ڵانی‌چایخانه‌پێکه‌وه‌پیاسه‌ده‌که‌ن.له‌م‌سه‌ره‌وه چه‌ن‌وردئه‌بینرێن.به‌ره‌وروویان‌چووم‌وبه‌هه‌مووتووانه‌وه قاوم‌کردن.سه‌ریان‌هه‌ڵهێناوبه‌قامک‌منیان‌به‌یه‌کترنیشان‌ئه‌دا. دیاربوو‌که‌منیان‌دیتووه.که‌گه‌ێێشتمه‌حاسیان‌گشت‌پێکه‌وه دانه‌وینه‌وه.وه‌مزانی‌به‌نیشانه‌ی‌پاش‌گه‌زبوون‌له‌هه‌ڵه‌یان کڕنۆشم‌بۆ‌ده‌به‌ن،که‌چی‌که‌راست‌بوونه‌وه‌هه‌رکام‌به‌ردێکیان‌به ده‌سته‌وه‌بووومینان‌کرده‌نیشانه.له‌یه‌ک‌دووبه‌رد‌خۆم‌پاراست، به‌ڵام‌ئه‌نجام‌به‌ردێک‌ودووان‌وسییان‌پێکامیان.سه‌رم‌له‌گێژه‌وه هات‌وتووانم‌بڕا،به‌سه‌ره‌وه‌به‌سه‌رقه‌ڵاغه‌ته‌پاڵه‌یه‌کدا رووخام وئاگام‌له‌هیچ‌نه‌ما.
له‌که‌یه‌وه‌له‌م‌نه‌خۆ‌شخانه‌م‌وهه‌مووله‌شم‌گیراوه‌ته‌گه‌چ؟!
دوکتوربه‌کراسێکی‌ئاودامانی‌سپیه‌وه‌جه‌ژوورسه‌رم راوه‌ستا‌بوو.ختووکه‌یه‌ک‌به‌له‌شمداهات‌وپرسیاری‌باڵه‌کانمم کرد.دوکتوربزه‌یه‌کی‌گرت‌وه‌کابزه‌که‌ی"داوینچی‌له‌سه‌رلێوی ژۆکۆند"وهێدی‌گوتی:"مزگێنیم‌به‌ری‌وهیچ‌خه‌می‌بۆمه‌خۆ، ره‌گ‌وریشه‌ی‌شێرپه‌نجه‌مان‌ده‌رهێناوه."
: شێرپه‌نجه؟!!
: باش‌بووهاڤه‌ڵانت‌زووفریات‌که‌وتن‌وتووانیمان‌پێش له‌وه‌ی‌شێرپه‌نجه‌ته‌واوریشه‌داکوتێ‌وپه‌ل‌بهاوێ...
یه‌ک‌به‌خۆهاوارم‌کرد: دوکتور!ئه‌ی‌باڵه‌کانم،باڵه‌کانم‌چییان لێهات؟کووان‌باڵه‌کانم؟
: له‌سه‌رخۆبه‌پیاو!مرۆڤ‌وباڵ؟مرۆڤ‌مه‌ل‌نییه‌ونابێته باڵدار.تۆنابێ‌بیرله‌م‌چتانه‌بکه‌یته‌وه.تۆ‌نیازت‌به‌پشوودانه،بنوو بیرله‌هیچ مه‌که‌رۆوبنوو...ئه‌رخایه‌ن‌ودڵنیابه‌وبنوو..،ئه‌مه‌ی گووت‌ووه‌رگه‌ڕاکه‌بڕوات.دیتم‌سه‌رشانه‌کانی‌ئه‌ویش‌به‌رزه‌وه ببوون.دیاربووکه‌ئه‌ویش‌چله‌ی‌گرتبوووره‌نگه‌باله‌کانیان قرتاندبێ،یاخۆتازه‌سه‌ریان‌هه‌ڵدابێ‌و...
بۆنی‌شیاکه‌ی‌ژێرگه‌چه‌که‌ژووره‌که‌ی‌ئاخنیوه.ناهومێد چاو لێک‌ئه‌نێم‌وبیرله‌وه‌ئه‌که‌مه‌وه"ئاخۆگوریسێ‌که‌له‌هه‌ر سه‌رێکه‌وه‌باڵ‌پێوی‌بکه‌ی‌گه‌زێکی‌که‌م‌بێ،به‌ڵگه‌ی‌درێژبوونی ده‌سته‌یان‌کورت‌بوونی‌گه‌زی‌گوریس‌چن؟"
11/2/1378
**********************************************************************
خۆرخه لۆئیس بۆرخس ساڵی 1899 له بۆئێنۆس‌ئایرێسی ئه‌ره‌جه‌نتین له‌دایک بوو.
ساڵی 1914 چووبۆ ژێنێڤ وساڵی1919چووبۆئێسپانیاوپاش‌دووساڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ره‌جه‌نتین .
له‌ساڵی 1955وه‌تاساڵی1973هاوکات له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌تی زانکۆی‌زبانی‌ئینگلیزی به‌رپرسی کتێبخانه‌ی نیشتمانیی بۆئێنۆس ئایرێس بوو.
له ساڵی1961دا هاوشانی سامۆئێل بێکێت خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی وه‌رگرت.
له ساڵی1967بۆمامۆستایه‌تی به‌شی شێعری زانکۆیهاڕوارد هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی1970زانکۆیکۆڵۆمبیاوزانکۆیئاکسفۆڕد پله‌ی دوکتورای"وێژه"یان پێشکه‌ش کرد.
له ساڵی1973داخه‌ڵاتی ئاڵفۆنسۆریس ی پێشکه‌ش کراوزانکۆیسۆڕبؤن ی فه‌ره‌نسه‌یش پله‌ی دوکتورای پێشکه‌ش کرد .
له ساڵی1980 خه‌ڵاتی سێڕوانتێس ی پێشکه‌ش کرا.
له‌ساڵی1985له ژێنێڤ کۆچی دوایی کرد وبه پێی خوازتی خۆی هه‌رله‌وێ به خاکیان سپارد.
بۆرخس ژیانی وێژه‌یی خۆی به شێعره‌وه ده‌ست پێ‌کرد وپاشان ده‌ستی دایه چیرۆکی کورت وده‌ق نووسین وچه‌نا کتێبی له‌م بوارانه‌دا ئاڤراند.
له چیرۆکه‌کانی بۆرخس دا شوێنکاری ریالیزمی جادوویی خۆ وه‌پێش‌چاو ده‌خات.
گردیله
ئه‌زداربڕم،گرینگ نییه ناوم،که‌پرێ که تێیدا له‌دایک بووم‌وتیایا ده‌مرم، له‌رۆخی دارستان‌و نزییک به ئێره‌یه . ئه‌ڵێن ، دارستان پاشبه‌ندی زه‌ریا به ده‌ورعه‌رزا کشاوه و که‌پری مینا که‌پره‌که‌ی من‌گه‌لێ له رۆخیا رواون. من‌راده‌ی راست‌بوونی ئه‌م ووته‌یه نازانم،چماکه‌هێشتا ئه‌م زه‌ریا وئه‌و په‌ڕی دارستانم نه‌دیتووه . کاتێ‌منداڵ‌بووین،براگه‌وره‌که‌م‌ویستی‌سوێندبخۆین‌که‌به‌ته‌وربنجی‌گشت‌داره‌کانی‌ئه‌م دارستانه بقرتێنین . براکه‌م مرد. ئه‌وه‌ی‌وائێستا و له داهاتوویشداهه‌وڵی بۆ‌ئه‌ده‌م چتێکی دیکه‌یه. له‌به‌ری‌رۆژئاوا،رووبارێکه‌که‌باش‌راهاتووم‌چلۆن‌هه‌ربه‌ده‌س‌ماسیی‌تیابگرم.له‌ناو دارستانا به‌رازوگورگ‌ده‌ژین،به‌ڵام لێیان ناترسم ، چماهێشتا ته‌وره‌که‌م جێ‌ی نه‌هێشتووم.
نازانم ته‌مه‌نم چه‌نده به‌ڵام ئه‌زانم گه‌لێ ساڵم تێپه‌ڕاندووه ، چاوه‌کانم په‌کیان که‌وتووه و له دێ‌دا- که له ترسی ڕێ ون کردن ناوێرم بچم – به ره‌زیل ناسراوم . بێ ئه‌وه‌ی رۆژێ له رۆژان که‌سیان بڵێ : دار بڕێ گریمان بیشیه‌وێ ، چه‌نێ دراوی بۆ کۆ ئه‌بێته‌وه؟
هه‌میشه بۆئه‌وه‌ی ده‌رکی که‌پره‌که‌م باش ببه‌سرێت وبه‌فر نه‌یه‌ته ژووره‌وه به‌ردێکم له پشتی داده‌نا .
زۆر له مێژ، پێش له داچوونی تاو، ترپه‌ی پێیه‌کم وه‌به‌رگوێ که‌وت که به‌ره‌به‌ره لێم نزییک ئه‌بووه‌وه و ئه‌وچه‌ل له ده‌رکه‌یان دا،کردمه‌وه، کابرایه‌کی نه‌ناسراو هاته ژووره‌وه.ته‌مه‌ن به ساڵاچوو،باڵابه‌رزو سه‌روچاو هه‌ڵپێچراو،نیشانه‌ی برینێکی کۆن به ته‌وێڵیه‌وه بوو و وابزا تێپه‌ڕینی ساڵانی ته‌مه‌ن له باتی ئه‌وه‌ی بێ گوڕوهێزی بکات،هێزوگوڕی پێدابوو . له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا دیتم که به بێ گۆچان ناتووانێ پێ بگۆزێته‌وه . نه‌ختێ پێکه‌وه دواین که له بیرم نه‌ماوه چمان گووت و له ئه‌نجامدا گووتی: "من جێگه‌یه‌کم نییه وله هه‌ر شوێنێ بێ ده‌نووم،من له باری درێژایی و پانایی، ئه‌م وڵاتی ساکسۆنه‌م پێواوه ."
ئه‌م رستانه ، به‌ڵگه‌ی ته‌مه‌نی درێژی بوون، باووکم سه‌باره‌ت به وڵاتی "ساکسۆن"که ئێستا پێ ده‌ڵین ئێنگله‌ند گه‌لێ دوابوو .
نان بوو و ماسییش بوو،بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێین،بێده‌نگ نانمان خوارد. باران ده‌ستی پێ‌کردبوو.
هه‌رله سه‌رعه‌رزوله‌و شوێنه‌ی باووکم مرد به پێسته نوێنێکم بۆ راخست و شه‌و خه‌وتین .
کاتێ که‌پره‌که‌مان جێ هێشت ، هه‌تاو تازه هه‌ڵهاتبوو، ئاسمان ساماڵ بوو و توێشکێ به‌فری نوێ عه‌رزی داپۆشا بوو . گۆچانی هاوڕێکه‌م له ده‌ستی داکه‌وت و فرمانی پێدام که بۆی هه‌ڵبگرمه‌وه .گووتم:
- بۆ ئه‌بێ به‌گوێره‌تان بکه‌م ؟
ئه‌ویش له وڵامما گووتی :
- "بۆئه‌وه‌ی من شام ."
وه‌مزانی شێته . گۆچانه‌که‌م هه‌ڵگرته‌وه و دامه‌وه ده‌ستی . ده‌نگی گۆڕیا و گووتی :
- "من شای 'زیگفێن'م و ده‌مێ ساڵ له شه‌ڕه قورسه‌کانا ، گه‌له‌که‌م به‌ره‌وسه‌رکه‌وتن رێنوێنی کردووه، به‌ڵام له شانۆی چاره‌نووس‌دابین که‌را،وڵاته‌که‌م له ده‌ست بووه‌وه.ناوم 'ئیسرن' ه وله بنه‌ماڵه‌ی'ئۆدێن'م" .
گووتم : ئه‌ز مه‌سیح ئه‌په‌ره‌ستم نه "ئۆدێن". ئه‌و که وابزا وڵامه‌که‌می نه‌بیستبوو، درێژه‌ی به ووته‌کانی دا‌و گووتی:
- "رێگای من جاده‌کانی تاراوگه‌یه ، به‌ڵام هێشتا شام چون گردیله لای منه ، ئه‌ته‌وێ بیبینی؟ "
مستی وشک بووی کرده‌وه ، چتێکی تیانه‌بوو.هه‌رئه‌وسات وه‌بیرم هاته‌وه که ئه‌و هه‌میشه مستی قونجاندووه . چاوی تێ بڕیم و گووتی :
- " ئه‌تووانی ده‌ستی پێدا بێنی "
به پارێزه‌وه نووکی په‌نجه‌م به ناومشتیا هێنا.هه‌ستم به بوونی چتێکی سڕوسارد کرد وبرووسکه‌یه‌ک وه‌به‌ر چاوم که‌وت .له پڕ مستی قونجاند .هیچم نه‌ووت .کابرا له‌سه‌رخۆ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مناڵێک بدوێنێ ، درێژه‌ی به قسه‌کانی دا وگووتی:
- " ئه‌مه گردیله‌ی ئۆدێنه که تاقه به‌رێکی هه‌یه و له هه‌مووجیهانا جگه له‌م گردیله هیچێکی تر نییه که تاکه به‌رێکی هه‌بێ وتاکاتێ که گردیله هی من بێ ، من شام."
گووتم : زێڕه ؟
گووتی : " نازانم . هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که گردیله‌ی ئۆدێنه و تاکه یه‌ک به‌ری هه‌یه ."
له‌و ساته‌دا و له‌و شوێنه‌دا، حه‌زومه‌یلی به خاوه‌نی گردیله بوون گشت گیانمی ته‌نیبوو. هه‌گه هی من بووایه‌ت ئه‌متووانی بیگۆڕمه‌وه به کۆڵێ زێڕوبۆخۆم ببم به شا.رووم کرده ئه‌وپیاوه تاراوه‌ی که ته‌نانه‌ت ئێسایش رقم لێیه‌تی وگووتم : له که‌پره‌که‌ما سنووقێ پڕ له دراوی زێڕم له بن خاکا شاردوه‌ته‌وه که وه‌ک شووشه ئه‌دره‌وشێن،هه‌گه گردیله‌ی ئۆدێن بده‌ی به من ،منیش ئه‌و سنووقه پڕ له زێڕه‌ت پێ ئه‌ده‌م و...
به بێزارییه‌وه گووتی : "نامه‌وێ " گووتم : باشه نه‌ته‌وێ . ئه‌تووانی داکێشی وبڕۆی به‌ڕێ‌ی خۆتا . ون به . ئه‌و پشتی لێ هه‌ڵکردم وتاقه ته‌ورێکی به‌س بوو. که درا به عه‌رزا مستی کرایه‌وه و من تروسکه‌یه‌کی فڕیوم دی . ویستم به ته‌ور شوێنه‌که‌ی دیاری بکه‌م . کابرای مردووم به‌ره‌ورووباره خوڕه‌که راکێش کرد وفڕێم دایه نێو رووبار وبه په‌له گه‌ڕامه‌وه و له دوی گردیله که‌وتمه گه‌ڕان و هه‌موو شوێنێکم پشکنی و... به‌ڵام نه‌مدۆزییه‌وه.ئه‌مه باسی چه‌نا ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و هه‌تا ئێستایش به‌رده‌وام ،من له دوی گردیله ده‌گه‌ڕێم.
******************************************************************
"مۆزاڕت" یه‌کێ له بلیمه‌ته‌هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی وڵاتی مۆسیقا بوو که ئێجگار زوو سه‌ری نایه‌وه . مردنی ئه‌م گیانه به‌رزه بۆگه‌لێ که‌س هه‌ڵنه‌ده‌تاوێنرا .هه‌ربۆیه هه‌ندێ بیرۆکه‌ی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌م مه‌رگه بڵاو بووه‌وه . یه‌کێ له‌و بیرۆکانه ئه‌وه بوو که گوایه مۆزاڕتی نه‌مر له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌کی به ناوی "سالیری" ه‌وه، ژار خوارد کراوه . بلیمه‌تی وڵاتی شێعر، "پووشکین " ئه‌م بیرۆکه‌یه ده‌کاته به‌رزه شێعرێکی شانۆیی و...
بێ وڵاتێکیش وه‌کا من کردی به کوردی وبه‌و په‌ڕی رێزیه‌وه پێشکه‌شی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ده‌کات.
مۆزارت و سالیری
ئه‌لکساندر پووشکین
1830
تابلۆی هه‌وه‌ڵ
دیمه‌ن : ژوورێ بچکۆلانه"ژووری سالیری" ( سالیری دێ وده‌چێ، له ناو فیکر‌و خه‌یاڵدایه.)
سالیری : هه‌موو ده‌ڵێن : ماف له عه‌رزا خۆ ناگرێ .
له ئاسمانیشا نییه وله خه‌یاڵیشا نابینرێ .
ئه‌مه روونه و لام ئه‌وه‌نده هاسانه ،
وه‌ک ده‌سپێکی ئاهه‌نگێ بچکۆلانه .
خولیای هونه‌ر له‌دایک بووم و له‌منداڵیدا ،
کاتێ ئۆرگی توڕه‌ی به‌رزه باڵا
له کلیسه کۆنه‌که‌مانا...
ده‌ستی په‌ناگوێ ئه‌ناو
ده‌نگی هه‌ڵده‌دا...
ئه‌ز،
نوقمی خوازتی گوێ را‌گرتن،
ئه‌توامه‌وه و
فرمێسکی بێ ویستی من ،
گلار گلار؛
به گۆناما ئه‌هاته خوار.
زوو...
ئێجگار زۆر زوو ،
هه‌ڵمدایه گه‌مه‌ی درۆ .
ئه‌وه‌ی بۆ مۆسیقا
نه‌بوایه‌ته هۆ،
رق و بوغزمی ده‌گرته خۆ.
به‌سه‌ربه‌رزیی و پڕبایی ،
لێم ده‌کرد ماڵ ئاوایی .
ئه‌ز...
خۆم سپارده ده‌س دایکی مۆسیقا .
بوومه هاوڕازی فریشته‌ی سه‌ما .
دژوار ، هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵ و...
دڵخواز ، ژووانگا
خوازتی به‌تینیش یاریه‌می ئه‌دا .
بۆیه ....
سه‌غڵه‌ت نه‌ما
له به‌ر ده‌ما.
. . .
قامکه‌کانم له سه‌ر پیانۆ
گوێ رایه‌ڵی فرمان ،
ناسکیه‌تی به‌ژنی بایان
ئه‌درکان .
گوێم نیازی ڕۆژ و
توانجی شه‌وی ئه‌بیست .
مێشکم ،
به شیری تیژی ویست ،
په‌رده‌کانی ده‌نگی دائه‌دڕان .
. . .
ئاهه‌نگم به پێوانه‌ی "جه‌بر" پێوا .
قاڵبووی زانست بووم و
ئیزنم به خۆم دا ،
به‌رهه‌مێ نوێ پێک بهێنم .
تا له ئامێزی ته‌نیاییما بیلاوێنم .
بێ ئه‌وه‌ی ناو وناوبانگ ،
له شانۆی خه‌یاڵما ببێ به مانگ .
ئێجگار زۆر زوو ،
دڵ پڕ ژ ئاوات و خه‌مبار،
له ژووره سارده‌که‌ما هه‌ڵتووتاو،
بێ هێزو نه‌خۆش و پڕ یاو ،
خۆ ون کردوو، دڵ دۆڕاو ،
مه‌مکی کیژی ئیلهامم ده‌گووشی و
مینا چڵی مۆم
لۆ ئاڤران ، دائه‌تاوام .
ئه‌نجام ...
گلیۆک ...
گلیۆکی مه‌زن
وه‌ک خۆر تیشکی هاوێشت و
دنیای به گزنگی خۆ خه‌مڵاند .
تؤۆی گوڵی مۆسیقای نوێ ی
له ده‌رونمانا وه‌شاند .
ئه‌وسا من ...
هه‌رچییه‌ک پێشتر خۆشم ئه‌ویست ،
هه‌وه‌ی به بێ گلیۆک ئه‌مبیست ،
هه‌موویم فڕێ‌دا .
هه‌موویم فڕێ‌دا و
وه‌ک رێ ون کردوێکی بێ ئاگا
له گه‌ڵ ئه‌وا
گه‌یشتمه‌وه به رێگا .
درێژه دان وتێکۆشان
بوونه هه‌وێنی ناوبانگ .
دواپله‌ی زانستی فه‌ن
بۆم بوو به مه‌ڵبه‌ن .
. . .
هاوڕێیه‌تی خه‌ڵک وبه‌رهه‌مه‌کانم
بوونه مه‌رهه‌می برینه‌کانم .
به به‌رهه‌م و ناوبانگ و فه‌ن لوام ،
شاد و سه‌ربه‌ست و کامه‌ران ئه‌ژیام.
گه‌شه‌ی زانستی هاڤه‌ڵانم
نه‌شئه بوون له بۆ ژیانم .
. . .
هه‌رگیز به‌غێڵ نه‌بووم و
ئێستایش تامی نازانم .
ته‌نانه‌ت ،
کاتێ پووچینی ،
پاریسیه کانی رائه‌ژه‌نی ،
ته‌نانه‌ت کاتێ
هه‌وه‌ڵ جار
ئاهه‌نگی " ئیڤی ژنه "
به ناخما چووه خوار ،
کێ ده‌یگووت من ، من ،
منی مه‌زن ،
ئا ئێستا وه‌ک مارێکی نه‌وسن
له ژێر پێ له‌قه‌ی خه‌ڵکا
سه‌ری کڕنۆشی
به عه‌رز ده‌گا ؟!
تا دوێنێ ،
کێ ده‌یووت ؟ کێ؟!
به‌ڵام ئێستا ...
خۆم هاوار ئه‌که‌م .
پڕ به گه‌روو جاڕ ئه‌ده‌م :
ئێجگار ، ئێجگار زۆر به‌غێڵم .
دڵ پڕ رقم ، چاوانه‌ی فێڵم ؛
خۆ ... ئاخر ...
ئاسمان ! له کوێیه داد؟
کوانێ گوێگری فریاد ؟!
ئاخر ...
کاتێ زانست و تووان ،
ده‌بنه ئاوێته‌ی پیاوێ
که قه‌یرله ئه‌ڤین نانێ ،
که نازانێ له خۆ بوردن
ره‌نج و مه‌ینه‌ت و مردن
نیاز و توانج و په‌نابردن
چین و بۆ هه‌ن و چۆنن !؟
کاتێ پیاوێ ...
وه‌ها پیاوێ ...
شێتێکی بێ ده‌رمان ،
گه‌مژه‌یه‌کی هیچ نه‌زان ،
به نێوی مۆزارت ،
... مۆزارت ! (مۆزارت دێته ژووره‌وه )
مۆزارت : چاو تیژی بێ سره‌وت
چلۆن چاوو پێم که‌وت ؟
سالیری : ( په‌شۆکاو ) تۆ ! تۆ لێره‌ی ؟
که‌ی هاتی ؟
بڵێ بۆ بێده‌نگ ماوی ؟
ده‌مێکه‌یه راوه‌ستاوی ؟
مۆزارت : نا . هه‌رئێستا هاتمه ژوورۆ
چتێکم هێناوه بۆ لای تۆ ،
یانی ...
له لای مه‌یخانه‌وه تێده‌په‌ڕییم
ناکاو ئاوازی ویۆڵۆنێ
هاته گوێم وئه‌ژنۆی بڕییم .
نا .نا. سالیری خۆشه‌ویست !
ناتووانم بڵێم چیم بیست .
کوێرێکی ویۆڵۆن ژه‌ن
ئێجگار جووان وبێ ژه‌نگ
به‌سته‌ی "دوون ژووان " می ده‌ژه‌ند .
من ،
من خۆم پێ نه‌گیرا ،
ده‌ستم گرت وبۆ لاتم هێنا ،
باش گوێ راگره و بڕوانه پییا .
وه‌ره ژوورێ ، وه‌ره !
( کوێرێکی ویۆڵۆن ژه‌ن دێته ژووره‌وه )
مۆزارت : چت له مۆزارت له یاده؟
( پیره پیاوی ته‌نیا ژه‌ن سۆلۆی ئۆپێڕێتی دوون ژووانی مۆزارت ده‌ژه‌نێ ،
مۆزارت له خۆشییا قاقا پێده‌که‌نێ .سالیری توڕه ئه‌بێ .)
سالیری : تۆ ! تۆ پێده‌که‌نی ؟!
مۆزارت : ده‌س هه‌ڵگره سالیری !
مه‌گه تۆ خۆت پێناکه‌نی؟
سالیری : نا !
خۆشم له ره‌نگ که‌رێکی بێ هونه‌رنایێ
که چه‌ن خاڵێ ناو بنێ " مریه‌م " و
لاسایی " رافاییل " کاته‌وه .
یاخۆ درۆزنێک به گاڵته
بیه‌وێ ناوبانگی به‌رزی " دانته "
بسڕێته‌وه .
ون به پیره پیاو ، ون به .
( پیره پیاو ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ و ئه‌یه‌وێ بڕوات . مۆزارت بانگی ده‌کات .)
مۆزارت : راوه‌سته ، ها ئه‌مه بگره . (دراوێک به پیره پیاو ئه‌دات )
مه‌ی بنۆشه به سه‌لامه تیم ( پیره پیاو به ئه‌سپایی کڕنۆش ئه‌بات .)
به سه‌لامه تیی ئه‌وه‌ی که دیم .( پیره پیاو ئه‌ڕوات )
مۆزارت : سالیری ! تۆ ئه‌مڕۆ ماتی ، مات !
وا باشه ده‌رفه‌تێکی تر بێم بۆلات .
سالیری : چتێکت هێناوه ؟
مۆزارت : ( ئه‌یه‌وێ بڕوات ) نا !
بێ بایه‌خه وبه‌رباد.
نه‌نووستنی دوێنێ شه‌و
ئازارم ئه‌دات .
هه‌ڵبه‌ت ؛
ئه‌مڕۆ له ئاسۆی خه‌یاڵا ،
دوو سێ تروسکه ...
به‌ڵام نا .نا . بێ که‌ڵکه ،
ئێستا بیرت نییه له لام .
سالیری : ئاخ . مۆزارت . مۆزارتی هیوام !
هه‌رگیز ، هه‌رگیز چتی وه‌ها بووه !؟
که‌ی بیرم لای تۆ نه‌بووه ؟!
دانیشه . من گوێ رایه‌ڵتم .
مۆزارت : ( ده گه‌ڕێته‌وه لای پیانۆکه .)
بڕوانه ...که‌ی ؟
باش ...بگره من ، نه‌ختێ لاوترم .
ئه‌ڤیندارم ، زۆریش نا ،
ته‌نیا نه‌ختێ ،
له گه‌ڵ کیژه لاوی ده‌زگیرانم ...
یان دۆستێکی خۆشه‌ویستم ؛
دۆستێ وه‌کا تۆ ، دۆستی ئازیزم ...
من سه‌ر خۆش و دڵشاد و پڕهیوا ،
به‌سته‌ی نزمی جۆگه و شنه‌ی با ...
ناکاو ، به‌ژنێ ، گۆڕستانێ ...
تاریکیه‌کی کوتوپڕ ، ته‌موره‌م ئه‌دا.
یاخۆ به له‌ونێکی تر...
تارماییه‌ک ، تاپۆیه‌ک ...
یانی گوێ راگره ! ( پیانۆ لێده‌دات )
سالیری : به‌مه‌وه ئه‌هاتی بۆ لای من و
تووانیت لای مه‌یخانه‌یش راوه‌ستی ؟
هه‌ر وه‌ها ساکار
دڵ به ویۆڵۆنی کوێرێ ببه‌ستی ؟
خوا گیان ...
تۆ مۆزارتی خۆشه‌ویست !
خۆت شایه‌ن به خۆت نیت .
ئه‌مه سێحری رووته ،
گه‌وهه‌ره ، یاقووته ، زمڕووته .
مۆزارت : ها؟ به‌کاردێ ؟
سالیری : له خه‌یاڵیشا ناگونجێ .
چه‌ن بێ بنه ،
ئه‌مه‌یه نه‌غمه‌ی یه‌زدانی ،
تۆ مۆزارت !
بێ وێنه‌یت و خۆت نازانی .
به‌ڵام من ،
من ئه‌زانم ، من تێده‌گه‌م
من که له قوڵایی بیری رونتا مه‌له ده‌که‌م .
مۆزارت : گاڵته‌م پێده‌که‌ی ؟
سالیری : گاڵته ؟! یانی تۆ خۆت نازانی ؟
تۆ له درۆ کردنیشا بێ هاوتای .
مۆزارت : هه‌رچۆنێ بێ ،
ئێستا ئه‌م تاک وته‌نیا
برسییه‌تی ئازاری ئه‌دا .
سالیری : گوێ راگره ، ئه‌مڕۆ بۆ پێکه‌وه بوون
چێشته‌نگاو ده‌به‌ینه " شێر ئاڵتوون "
مۆزارت : زور باشه .به‌ڵام ده‌رفه‌تێکم ئه‌وێ
به‌خێزانم راگه‌یه‌نم ،ته‌مایه‌رم نه‌وێ .
جارێ به دۆعا و ماڵ ئاوا . ( ئه‌ڕوات )
سالیری : چاوه روانتم .
نا . له‌مه زیاتر پێم ناکرێ .
هێز له‌ئه‌ژنۆما نه‌ما.
دژ به چاره‌نووسم ، ناتووانم راوه‌ستم .
ناکرێ . نا . نا ... من هه‌ڵبژارده‌م .
هه‌ڵبژارده‌م ، ده‌ستی له‌کار پێ هه‌ڵگرم .
ئه‌گینا ...
ئێمه هه‌موومان ،
نه هه‌ر من و ناوبانگم به ته‌نیا ؛
به‌ڵکوو گشت خزمه‌تکارانی مۆسیقا ،
له ناو ئه‌با .
که‌ڵکی چییه مۆزارت !؟
بۆ ئه‌بێ بمێنێ ؟
که دیسان روو له لوتکه‌یه‌کی نوێ بنێ ؟!
به‌مه گه‌شه ئه‌درێ به فه‌ن؟
نا . نا . که ئه‌و فه‌وتا ...
دیسانیش مۆسیقا ...
ئه‌و خۆ جێ نشین جێ ناهێڵێ .
با وه‌ک فریشته
چه‌ن نه‌غمه‌یه‌کی به‌هه‌شتییش پێک بهێنێ .
با ئێمه‌ی زاده‌ی گڵ بهێنێته سه‌ما ،
په‌ڕ و باڵ با به‌ئاواتی بێ جێگا .
خۆ تا کۆتایی دنیا ، نامێنێ .
ئه‌نجام ئه‌فه‌وتێ ، که وایه ،
تیاچون هه‌ر له‌رێیدایه ،
ساهه‌رچی زووتر ، باشتر.
ئه‌مه‌یش ژه‌هر و....
دوا بیره‌واری یارم .
" هه‌ژده ساڵه رامگرتووه له‌ژێر باڵم ."
له‌م ماوه‌دا زۆرجار
ژیانی ئێجگار تاڵ وناله‌بار،
دوژمنی رقه‌سوو،
جه‌رده‌ی بێ شه‌رم وروو،
بوونه‌ته به‌ره‌نگارم ...
ئه‌گه‌رچی مانای ترس نازانم ؛
به‌ڵام ،
گوێم نه‌داوه‌ته سرته‌ی وه‌سوه‌سه .
هه‌رچه‌ن ، زۆرجار درۆ وده‌له‌سه ؛
توونیی به‌مردنیان ئه‌کردم . به‌ڵام ...
که‌م بوو . ئه‌و ئازارانه ، که‌م بوو له‌لام .
هیواداربووم سۆزوئیلهام
دیسان گه‌ڕێته‌وه بۆ لام .
یاخۆ ،
" هایدن " چتێکی نوێ پێک بهێنی و
دیسان دڵی من داخورپێنێ .
کاتێ له‌گه‌ڵ میوانێ ناله‌بار دائه‌نیشتم ،
ده‌مگووت : به‌ڵکوو ئازارێکی خراپتر
ده‌ردێکی پتر
هاته ته‌نیشتم ؛
ئه‌و سا که‌ڵک له ژه‌هر وه‌رده‌گرم .
ئه‌و سا له پای ژه‌هرا ئه‌مرم .
مافی خۆم بوو ...
ئه‌نجام دوژمنی خۆمم دۆزییه‌وه ،
به‌ناخ " هایدنا " رۆچومه‌وه .
ئێستا ...
ئێستا کات و ساتی چاوه‌رووان کراوه .
ئه‌ی خه‌ڵاته نهێنیه‌که‌ی دۆستایه‌تی !
ئه‌مڕۆ بتوێره‌وه ناو
شه‌رابی دۆستی بێزراو .
تابلۆی دووهه‌م
دیمه‌ن : ژوورێکی تایبه‌تی چێشتخانه .پیانۆ .( مۆزارت وسالیری خه‌ریکی نان خواردنن .)
سالیری : بۆ ره‌نگ زه‌ردی ؟ بۆ وا لێوبه‌باری؟
بۆ وه‌ها کزومات دیاری ؟
مۆزارت : من ؟ نا !
سالیری : با ! ناوچاوگرژی ، زویری .
پێم ناڵێ‌ی له‌چی دڵگیری ؟
مۆزارت : راستت ئه‌وێ برا ؟
" به‌سته‌ی مردن " ئازارم ئه‌دا ...
سالیری : ها ؟ به‌سته‌ی مردن ده‌نووسی ؟
سابۆیه وه‌ها مه‌ئیووسی .
له که‌یه‌وه ؟!
مۆزارت : سێ حه‌وته‌یه ، به‌ڵام ئێستا ...
به تۆم نه‌گوتبوو ؟ نا ؟
سالیری : نا .
مۆزارت : ده گوێم لێ راگره .
سێ حه‌وته له‌مه‌و پێش
رۆژێ دره‌نگان چوومه‌وه و
ووتیان : که‌سێ هاتبوو بۆ لات .
سه‌رانسه‌ر ئه‌و شه‌وه ،مێشکم هاژه‌ی هات .
ئاخۆ کێ بووبێت ؟
بۆچی هاتبێت ؟
سبه‌ینێش دیسان هاتبوو، به‌ڵام ....
رۆژی سێهه‌م ،
کاتێ له‌گه‌ڵ مناڵه بچکۆڵه‌که‌ما
کردبوومانه قڕه وهه‌را
بانگیان کردمه به‌ر درگا .
دیتم کابرایه‌کی ره‌شپۆش کڕنۆش ئه‌با .
ئه‌نجام ،
" به‌سته‌ی مردن" ی لێم خوازت .
هه‌ر ئه‌و سات .
ده‌ستم دایه نووسین...
به‌ڵام ره‌شپۆش ئیتر نه‌هاته‌وه .
هه‌رچه‌ن پێی خۆشحاڵم
چما نامه‌وێ بیباته‌وه .
به‌ڵام ...
سالیری : به‌ڵام چی ؟
مۆزارت : رووم نییه بیڵێم .
سالیری : بۆ؟!
مۆزارت : ره‌شپۆش سه‌و ورۆژ له‌گه‌ڵمایه .
هه‌رکوێ ئه‌ڕوانم ئه‌وی تیایه ...
وا ئه‌زانم هه‌ر ئێستا ،
دانیشتووه له به‌ر ده‌مما .
سالیری : مۆزارت ! پیاوێ زانا مینا تۆ ،
نابێ ئیزن بدا به خۆ ،
ترس گه‌مارۆی بدا
هاشاوڵ بۆ مێشکی ببا .
"بوماڕشه " ئه‌یووت :
[ سالیری ! گوێ راگره .
هه‌رکات دیتت دڵت پڕه ،
به شه‌راب بیڕه‌وێنه
"شایی فیگارۆ "بچڕێنه .]
مۆزارت : راستی‌ی بوماڕشه دۆست بوو له‌گه‌ڵ تۆ،
تۆ" تارار"ت بۆ ئه‌و هۆنیبوۆ ،
تارار، به‌سته‌یه‌کی زۆر جووانه ؛
نیشانه‌ی ئه‌ڤینداریی ئینسانه ؛
لا-لا- لا- لا- ها ؟
به‌ڵام سالیری ، ئه‌مه راسته که بوماڕشه؛
ژه‌هری داوه‌ته ده‌رخوارد مرۆڤێکی که ؟
سالیری : نا .پێم وانییه .
ئه‌و زاوری ئه‌وه‌ی نه‌بوو .
مۆزارت : راست ئه‌که‌ی ، ئه‌و بلیمه‌ت بوو .
ئه‌و زاوری ئه‌وه‌ی نه‌بوو ،
چون بلیمه‌ت بوو .
بلیمه‌ت ، وه‌کا من وتۆ .
دژایه‌تی له‌بلیمه‌ت ناوه‌شێتۆ .
زانست و مرۆڤ کوژیی
هه‌رگیز پێکه‌وه ناژی .
سالیری : وه‌ها تێی گه‌ییشتووی .
( ژه‌هر ده‌کاته نێو جامه‌که‌ی مۆزارت .)
مۆزارت : تۆ پێت وانییه ؟
سالیری : ( جامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ) باشه ، بنۆشه .
نۆشین خۆشه (مۆزارت جامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ )
مۆزارت : ئه‌یخۆمۆ به‌سڵامه‌تی تۆ .
درێژه دار بێت پێوه‌ندی گه‌رمی دوو رۆڵه‌ی مۆسیقا
بژی یه‌کبوونی مۆزارت و سالیری‌ی تووانا ...
(جامه‌که‌ی هه‌ڵئه‌دات )
سالیری : ( ئه‌یه‌وێ پێشی بگرێ )
راوه‌سته ، راوه‌سته ،( فریای ناکه‌وێ )
بۆ خواردته‌وه ؟( ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ وبای ئه‌داته‌وه)
به بێ من ؟!
مۆزارت : ( هه‌ڵده‌ستێ و ده‌چێته لای ئۆڕگه‌که )
به‌سمه ، تێر بووم . "به‌سته‌ی مردن "م
سالیری ! گوێ گره له به‌سته‌ی مردنم .( لێده‌دات .سالیری ده‌گری )
ده‌گریت ؟!
سالیری : (به‌ده‌م گریانه‌وه)هه‌وه‌ڵ جاره که ئه‌م فرمێسکه ئه‌ڕێژم
هه‌م بریندارم ئه‌کات و هه‌م ئه‌کا ساڕێژم.
ئه‌رکێکی قورس له سه‌رشانم هه‌ڵگیرا ،
کێردێکی تیژی شفاهێنه‌ر،
بووبه لابه‌ری ئه‌ندامێکی ره‌نجده‌ر!
ئه‌مه فرمێسکی خه‌مه وئه‌سرینی شادی‌ی
نوێنه‌واری موراده و
لایه‌نگری نامورادی‌ی .
ئه‌مه ...
مۆزارت : ئه‌مه‌چی ؟
سالیری : تێپه‌ڕه ... دیسان لێده
زووبه هه‌موو قوژبنی گیانم پڕکه له ده‌نگ
بم لاوێنه به شه‌پۆلی به‌حری فه‌ن !
مۆزارت : خۆزیا هه‌موو وه‌ک تۆ تێگه‌یشتایه‌ن
به‌ڵام ...
سالیری : به‌ڵام چی ؟
مۆزارت : ئه‌وسا گشت دنیا ...
هه‌موو وه‌کو تۆ ومن
ده‌بوونه خزمه‌تکاری فه‌ن .
هه‌ڵبه‌ت ئێستا ئێمه که‌مین .
به‌ڵام کامه‌رانین
چون زاناین و ئه‌زانین .
چون که‌ڵکی دنیایی فریومان نادا .
مرۆڤائه‌تیمان له‌پێش چاو ون ناکا .
ئاسۆی روون وگه‌شی دوا رۆژمان حه‌شار نادا.
چون ...
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
دوور له گیانی تۆ ،
ئێجگار نه‌خۆشم .
باش وایه بڕۆم بنووم .
به یارمه‌تیت .
سالیری : چاوت هه‌ڵنایێ ، بڕۆ بنوو ...
مۆزارت : لای تۆم خۆش !
سالیری : به خێر چی ! ( مۆزارت ئه‌ڕوات )
( سالیری به‌ته‌نیا وله‌گه‌ڵ خۆ )
زور ئه‌خه‌وی مۆزارت ، زۆر...
به‌ڵام ،
ئاخۆ ئه‌و راست ئه‌کاو من بلیمه‌ت نیم ؟!
" زانست و مرۆڤ کوژیی ،
هه‌رگیز پێکه‌وه ناژین "
ئه‌ی من چیم ؟
من ...
من ...
نا ...نا...من زانام ، بلیمه‌تم...
" زانست و مرۆڤ کوژیی ...
نا .نا...
ئه‌مه درۆیه ، گه‌مه‌ی خه‌ڵکه .
گوێ را‌گرتن بۆ ئه‌م ووتانه ، بێ که‌ڵکه .
ئاخر ...
مه‌گه‌ر خاوه‌نی "واتیکان "
به خوێن بناخه‌ی واتیکانی دانه‌مه‌زران ؟!
کۆتایی .1982ی زایینی .