بێده‌نگیه‌کی هه‌ره ده‌نگ
به‌گوێ‌ی خۆ بیستم که بێده‌نگیه زه‌به‌نگه دارماڵی ده‌ردوژه‌نگه‌که‌ی ئه‌ردی ته‌نیه‌وه‌وکاوان تاکاوانی گرته‌وه و ...
خێوه‌تی شه‌وهه‌ڵدراویان پێچیایه‌وه،خه‌وی پڕخه‌ونی چه‌ن سات خایه‌ن هێشتا به‌رۆکی به‌رنه‌دابوون،به‌ڵام چاووله‌ش له‌حه‌ناهه‌زاران سونگی‌تاوی سه‌رکه‌ل هێمنایه‌تیان‌لێ نه‌ده‌وه‌شایه‌وه،شنه‌ی بای فێنکی ده‌م به‌یانیش ده‌بووه پشتێنی گرێچنی ناوقه‌دیان ،هه‌ربۆیه به په‌له نان‌وچای خوراوده‌وارکۆکرایه‌وه،گۆچانه‌کان‌هاتنه‌سه‌ماو هه‌نگاوه‌کان گاوانییان به‌رنه‌ئه‌دا.
لووتکه ته‌مایه‌ریان بوو وبه بزه‌وه ژماره‌ی به هه‌نگاوه‌کانیان ئه‌دا.
به هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێ کۆڵی سه‌رکۆڵ سووکتر،له‌ش و گیان پڕوزه‌وسۆزترده‌بوو،له‌وسه‌ره‌وه دنیا وردتر، یه‌ک گرتووتر، خشپیلانه‌ترومه‌ندتر ده‌ینوواند.وابزائه‌وه‌ی جوانی و چاکه‌بووزۆرباش‌ده‌بینراوئه‌وه‌ی ناشیرینی و ناحه‌زبوو، هه‌رنه‌بوو...
ئه‌مه ئه‌زمونی پڕچێژی گشت رایه‌ک بوو، هه‌ربۆیه هه‌ر ده‌رفه‌تێ ده‌ستی بدایه،خویان به‌داوێنی که‌سکی شاخ ده‌سپاردکه‌به‌ره‌ولووتکه‌یان ببات‌و که‌ف و کوڵ‌وژه‌نگ وژان له دڵ‌وده‌رونیان رادات و....
شاخ شوێنێکی تایبه‌ته، دنیایه‌کی جیاوازی پڕله‌رازه و رازی تایبه‌ت. دنیایه‌کی به‌رین‌وپڕجێ،دنیایه‌کی ساکارنوێنی پڕله‌شوێن پێ، پڕله‌ده‌نگی بێده‌نگ‌وبێده‌نگی‌ی هه‌ره‌ده‌نگ....
هه‌ربیریشیان نه‌مابووکه‌دوێنێ،کاتێ له‌شارده‌رکه‌وتن چه‌ناخه‌م و خه‌فه‌ت سوارشانیان بوو،خه‌م و خه‌فه‌تێ که گشت پێوه‌ندییان نه‌ده‌بووه‌هۆ که‌له‌لای یه‌ک بیدرکێنن، هه‌ر کام ئه‌یویست خه‌می خۆبه‌ته‌نیاخۆ هه‌ڵگرێ به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستا که هه‌رکام ئه‌یویست کۆڵی هه‌واڵه‌که‌ی هه‌ڵگرێ و باری ئه‌و سووکتر بکات.
واگه‌یشتبوونه لووتکه، گه‌یشتبوونه رووکاری ئه‌وبه‌ری بیروبیره‌وار،زناری سه‌رلووتکه‌به‌پیریانه‌وه ده‌هاتن وئاسمان باوه‌شی بۆده‌گرتنه‌وه.له‌ودیوی لووتکه له گۆلئاوێکی ره‌نگاڵه‌دا تیشکه میرمنداڵه‌کان مه‌له‌یان ده‌کرد،گوڵانی هه‌زارره‌نگی قه‌راغ گۆل شه‌رمێونانه خۆیان له‌پشت گه‌ڵاکانیانا ده‌شارده‌وه و سروه‌ش له‌ماچی گۆنای هیچکامیان تێرنه‌ده‌بوو.هه‌رزۆرزووحه‌زی گه‌یشتن به‌م گۆله و باسکه‌ی سه‌ر ئه‌و ئاوه له‌دڵیانا گه‌رای خست .هه‌نگاوه‌کانیان توندترکردوبۆزووترگه‌ییشتن هانایان وه‌به‌ر قسه‌وباس برد .
: عه‌به ئه‌مه چه‌ن جاره دێیته ئه‌م به‌هه‌شته؟!
: ئه‌مه جاری دووهه‌مه و....
داخی گرانم ! ئێره ئه‌و شوێنه‌بوو که ئه‌بووایه زیاتر له‌هه‌میشه هۆشیار بووایه‌تن و مخابن...
چرکه‌ی نه‌خایاند که‌پای عه‌به خزا،گه‌زه‌سه‌هۆڵی سای نسار کاری خۆی کرد و هه‌واڵ حه‌په‌سا،لووتکه ده‌ستی عه‌به‌ی به‌رداو ده‌نگ له‌گه‌رووی عه‌به‌دا بێده‌نگ ما.وه‌کا هه‌میشه ،عه‌به به‌رانبه‌ر به کاره‌سات مه‌ند و پڕده‌سه‌ڵات بێده‌نگ ما.ئه‌م بێده‌نگیه شاخی پاشگه‌ز کرده‌وه.چرکه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ده‌ستی به‌رداوئێستا، باوه‌شی بۆگرتووه‌ته‌وه،ئه‌یه‌وێ پڕبه سیه‌کانی ئه‌م ستاروسوکناهه‌ڵمژێ،چما شاخ باش ده‌زانێ دارده‌ستی ده‌مان،هه‌ورازان ده‌ڕمێنێ، کێوه‌کان ده‌پروێنێ، نشیوان هه‌ڵده‌تۆقێنێ ، رووباران ده‌وشکێنێ و تراویلکه‌کان ده‌ئاڤرێنێ،وشکه‌زیه‌کان ده‌خنکێنێ و داروده‌وه‌نان ده‌ڕوێنێ، ده‌سه‌ڵات دارترین ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کاته گاڵته‌جاڕ، به‌ڵام به‌گشت وزه‌وتوانیه‌وه هه‌رگیزاوهه‌رگیزله‌ده‌ستی نایه‌ت ته‌نانه‌ت بستێ پاشه‌کشێ به‌و بێده‌نگیه ئاسۆ ته‌نیوه‌ی بکات.ئه‌وبێده‌نگیه هه‌ره ده‌نگه‌ی که من بیستنیم پشت گوێ خست و دیتنمی پشت گوێ خست.ئه‌و.. من و ده‌مان له بێده‌سه‌ڵاتیا بووینه‌ته ده‌سته‌برا.شاخیش هه‌ر به‌رزایه‌تی عه‌به راڤه ده‌کا.
15/3/1388
سه‌قز
۱۳۸۸ خرداد ۱۸, دوشنبه
۱۳۸۸ فروردین ۲۹, شنبه
بارام به‌یزایی
ئاڕه‌ش
[ لۆ یه‌ک،دوو،چه‌ند،چه‌نا ژ به‌ر بێژ ]
1
ئه‌وان ،پیاوان - پیاوانی ئێران - له دڵ خۆیانا ، له دڵی پڕ که‌سه‌ری‌خۆیانا ده‌ڵێن:هه‌نووکه ئێمه چمان پێده‌کرێ؟ که‌وانه‌کانمان شکاوه و تیریه‌لمان هیچ ئامانجی نه‌پێکاوه ، قۆڵ و مه‌چه‌کمان سسته وراست وه‌ها بوو. چما ئه‌وان ل شه‌ڕێ درێژ خایه‌ن گه‌ڕابوونه‌وه . شه‌ڕی درێژ خایه‌نیان قوورس و گران بوو . وا که تیر هاوێژ له تیر و، که‌واندار له که‌وان جوێ نه‌ده‌کرانه‌وه . پیاوه بێ نیشانه‌کان هه‌زار- هه‌زار ، له وڵاته دووره‌کانه‌وه هاتبوون . له‌و وڵاته دوور - دووره‌کانه‌وه هاتبوون . له‌و وڵاته‌ی که که‌وانی باشی هه‌یه .یام ئه‌وه‌ی که که‌مه‌نده‌کانی باش رێسراوه و با دراوه . له‌وێوه که چوار جۆر با تیا هه‌ڵده‌کا . یان ده‌شتێ که پڕ ئاوترین چۆمی پیا ده‌ڕوا . به‌م چه‌شنه ،هه‌ر که‌س و له هه‌ر لا هاتبوون و. هه‌گه له‌وان - له پیاوان – هه‌رگیز بۆ وڵاتی خۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه ؛ هیچ،هیچ ! دڵه‌کان دارماڵی جه‌خارو؛ ئاسمان تاریک بوو. که ئاسمان خۆی دیار نه‌بوو. که خۆر رایکردبوو. که مانگ خۆی وه‌شاردبوو. که هه‌ورئه‌باری وجگه له چه‌ن چه‌خماخه و- جگه له چه‌ن چه‌خماخه- هیچ رووناکاییه‌ک له شه‌ڕا و لۆ پیاوی شه‌ڕ نه‌بوو و . چلۆن له زه‌وی سوورا گیای سه‌وز بڕوێ؟ ده‌ی هیچ سه‌وزه گیایه‌ک له زه‌وی سوورا نه‌ڕوا و سه‌وزه‌دار،زه‌رد و سووره گوڵ ،ره‌ش هه‌ڵگرسا و هه‌ر پیاوێ گیایه‌کی کڕێوه بردووی به جارێ له بنجه‌وه شه‌مزاو بوو .
2
ئه‌و - ئاڕهشی مه‌یته‌ر - له بیرێکی قووڵا بوو- هه‌نیه پڕ گرێ ، چاوی بڕیبووه خێوه‌تی دوور[ که وه‌کا بزه‌ی پیاوی به‌زیو ده‌چوو] . ئه‌و تاوێ له‌مه‌وبه‌ر لاشه‌ی خوێناویی ئه‌سپێکی ناشتووه و هه‌نووکه ده‌ڕوانێته لێڵه تۆزی سووری گۆڕه پانی شه‌ڕ،که با ده‌یبا . ئه‌و به خه‌مه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌شت و زه‌نا زه‌نایه‌ک دێته گوێ‌ی ئاشنا.ئه‌و باووکی پێ‌ی گووتوه که تێشکان هه‌میشه یه‌ک جۆره و، له‌م لێڵه‌تۆزی به‌یانیه‌دا ده‌ڕوانێته پیاوه‌کان ، پیاوانێ که هه‌زار هه‌زار ، له وڵاته‌کانی پڕ کێو و ده‌شت - له کێوا هه‌ور و له ده‌شتا ران - هاتبوون و لایان وابوو که به‌ره‌و ده‌شته‌کان و کێوه‌کانیان - کێوه‌کان به‌رز، ده‌شته‌کان به‌ربڵاو - ده‌تووانن دیسان بگه‌ڕێنه‌وه . وا حیلکه‌یه‌کی به‌رز و ؛ ئه‌سپێ سمکۆڵ ده‌کا و زه‌وی پڕ بووه له کوتی له‌ش و، له‌شی زه‌وی پڕ بووه له برینی نوێ و. ئه‌و - ئاڕهشی مه‌یته‌ر- ئه‌ژنۆ دائه‌داته عه‌رز و چنگ به خاکا ئه‌کا خوێناوی . له به‌ر چاویا شه‌ڕ و- ده‌نگی ده‌هۆڵه‌کان و بانگی که‌ڕه‌نا و گرمه‌ی زۆرگه‌لی زرێ له به‌ر و . ئه‌و چاو ئه‌قونجێنێ و؛ ئه‌بینێ که خۆر رای‌کرد و مانگ خۆی داشارد و کێوه‌کان جمان و ده‌شته‌کان هاتنه یه‌ک و ئاسمان که‌وته خوارو زه‌وی راست وه‌سه‌ر که‌وت . ئه‌وه‌نده هه‌ور بارانی و با گرمانی و چه‌خماخه تیشکی دا ،که هه‌ره به‌رز له خه‌و هه‌ستا. هه‌ره به‌رز که رازی دنیای له دڵدایه . شاهێدی بڕوا پێکراوی هه‌وه‌ڵین سووڕانی خۆر ، که له به‌ر پای خۆ‌یا ده‌ڕوانێته پیاوان ؛که له دایک ئه‌بن و له دایک ئه‌بن و دیسان ده‌یانبینێ که ده‌مرن و ده‌مرن و ئه‌و - هه‌ره به‌رزی گه‌ردن که‌ش - چه‌نا وێڕای سووڕانی خۆر وله دایک بوونی پیاو فرمێسکی رژاندووه . ته‌نیا ئه‌وه که باش ئه‌زانێ ژیانی پیاوان - یه‌ک ، دوو، هه‌زار- بێ بایه‌خه و،هه‌رچتێکی تر له‌و بێ بایه‌ختر و! هه‌ره‌به‌رز، ئه‌و کۆڵه‌که به‌رزه‌ی حه‌وت ئاسمان؛ هه‌ره‌به‌رز- ئه‌و که به به‌رزایی به‌رزترینه - له خه‌و هه‌ستا و ؛ شه‌ڕی دی که پیاوان - پێ له سه‌ر عه‌رز، سه‌ر له ئاسمان - به رکیانه‌وه رکێن،شمشێر ئه‌وه‌شێنن و شمشێر ئه‌وه‌شێنن و کاتێ رووناوی رای‌کرد و کاتێ دنیا لێڵ بوو -له‌و لێڵیه‌دا که سپی له ره‌ش جیا نه‌ده‌کرایه‌وه و پیاو له پیاو - هاوارگه‌لی بیست و هاوارگه‌لی بیست؛ هاواری بێ نیشان له پیاوی بێ نیشان و، هه‌ره‌به‌رز- ئه‌و به‌رزه‌ی خاوه‌ن رازه‌کان - گشتی بیست و بێده‌نگ ما وجه‌خاری هه‌رپیاوێ له دڵی ئه‌ودا به بارسایی هه‌ره‌به‌رز بوو.
3
هه نووکه له دڵی خاکه‌وه ده‌نگێ . دێته پێش؛ نزیک و.ده‌سێ تۆزی لێڵ ئه‌تارێنێ؛ سه‌ردار ! له سه‌ر یه‌ک لاقی خۆ راوه‌ستاوه و ، لاقه‌که‌ی دیکه‌ی چێوییه و. شیره‌که‌ی کردووه‌ته گۆچان . زرێ‌ی چوار ئاوێنه‌ی ده‌بریسێته‌وه گشت سوور؛ ئه‌ڵێ : هۆی تۆ تیر هاوێشتن باش ئه‌زانی وکه‌وانت له پشتی ئاسمان چه‌ماوه‌تره؛هۆی "که‌شواد"،یه‌ک تیر،یه‌ک تیری تۆ- هه‌گه بیهاوی – هه‌تا کوێ ئه‌ڕوات ؟
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێ که که‌شواد هه‌ستا . له پشت ئه‌و تۆزه هه‌ستاوه‌وه ده‌ڕوانێ که کابرای که‌واندار وه‌کا کێوێ له عه‌رزه‌وه هه‌ستا . به جله چه‌رمینه دڕاوه‌که‌یه‌وه، لێڵه تۆزی شه‌ڕ له سه‌ر قژه فراوانه‌که‌ی نیشتبوو و ردێنه سپیه‌که‌ی سه‌یر ئاڵۆزابوو، قۆڵی به ئه‌ستورایی ده قؤڵ، په‌نجه‌ی له ده‌ور که‌مانی پۆڵای گرێ دراو! و ئه‌بیسێ که سه‌ردار ئه‌ڵێ : تۆ که‌وان کێشانه‌وه چاک ئه‌زانی و ، تیرت باڵی سیمری هه‌یه ؛ ئه‌ی که‌شواد یه‌ک تیر- یه‌ک تیری تۆ - هه‌گه به هه‌موو هێزته‌وه بیهاوی هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات و؟ ئه‌و - که‌شواد- گووتی : یه‌ک فرسه‌خ .
خورۆش له تابوور هه‌ستا . ئه‌وان به هاواره‌وه - ئه‌وان به به‌رزترین هاواره‌وه -هاواریان ئه‌کرد: هه‌ی که‌شواد رێکه‌وه؛ بڕۆ به‌رۆ ؛ به‌ره‌و تورانیه‌کان ؛ که سپایان له سپای دێ‌و ئه‌چێ و به‌وان بڵێ که تۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی ! هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ کات ،هه‌تا ئه‌وێ هی ئێرانه . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕکات هه‌ی که‌شواد !
سه‌ردار ئه‌ڵێ : وێسه فرمان !
که‌شواد ئه‌گرمێنێ : به‌ڕێوه‌ی نابه‌م .
ئه‌وسا سه‌ردار له جه‌رگه‌ی ته‌م ومژه‌وه پیا ده‌ڕوانێ سوور: هه‌ی که‌شواد بای دێ و من وڵامی تۆم نه‌بیست .
که‌شواد له سه‌رخۆ پێ‌ی ده‌ڵێ : یه‌ک که‌س تێنه‌شکاوه . ئێمه هه‌موو دۆڕاندوومانه و!هه‌گه من تیر بهاوێم تووک ونزاکه‌ی لۆ منه . سبه‌ینێ ئه‌وانه‌ی له گرێوان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ئه‌ناڵێنن که تیری که‌شواد ئێمه‌ی به دوژمن سپارد ! وا سه‌ردار له سه‌ر یه‌ک لاقی خۆ ده‌گرمێنێ :ئێمه بۆ هه‌ر بنگووسێ سه‌د پیاومان داوه و؛ ئێستا تیری تۆ یه‌ک فرسه‌خ ،زیاتر ده‌ڕوات.
که‌شواد به‌شکۆوه ده‌ڕوانێته ده‌شت : یه‌ک فرسه‌خ مه‌ودایه‌کی زۆر که‌مه . وا وڵاتێ له ده‌ست ده‌ر چووه !
سه‌ردار دێته به‌رتره‌وه، سه‌روچاوی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه : کاتێ چاره نییه، ئه‌مه خۆی جێ‌ی هیوامانه که‌شواد ؛ هیوای ئه‌وه‌ی که تۆزێ زیاتر رزگار بکه‌ین .
ئه‌م پرسیار ئه‌کات : رزگار ؟
ئه‌و : له کۆیلایه‌تی !
ئه‌وسا که‌شواد ترسێن ئه‌گرمێنێ : پێش له‌م دوژمنه ئاخۆ کۆیلایه‌تی نه‌بوو؟
سه‌ردار دائه‌مرکێ .ئه‌ڕوانێته با و- له جه‌رگه‌ی ته‌م و مژه‌وه پێنج سه‌ر کرده دێنه‌به‌رۆ .
که‌شواد سه‌ر دائه‌خات : ئێمه‌یان تێنه‌شکاند؛ پێشترله‌مه مه خۆمان تێشکابووین !
ئاڕهشی مه‌یته‌ر ده‌ڕوانێته هه‌تاوی لێڵ، که له پشت ئه‌و به‌رزه‌وه ، ئه‌و کێوه‌وه، سه‌ری به‌رز کردووه‌ته‌وه. له بارانی تۆزا سێبه‌رگه‌لێ - دوور- ئه‌خزێن ؛ زینوو و مردوو پێکه‌وه. له قۆپیه‌وه مه‌لێ ئه‌چریکێنێ و وا سه‌ردار وه‌کا سێبه‌رێ قسه ده‌س پێده‌کا : تۆ باسی کێ ده‌که‌ی ؟ خه‌ڵکێ که له‌وانی ، له تۆ نین . چ که‌سێ گووتی ئه‌وانه‌ی که خۆشت ئه‌وێن تۆیان خۆش ئه‌وێ ؟ تۆ ئه‌و تایه‌ی گاریه‌ی که له چاڵا ئه‌مێنێته‌وه . بڕوانه هه‌ی پاڵه‌وان که چلۆن ده‌یسوتێنن ؛هه‌رچه‌ن له ژێر باری ئه‌وانا تێک شکا . نا- من ئه‌م شه‌ڕه‌م نه‌ویست . من خۆم که‌ره‌سه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌م ! ئه‌و کاته‌ی که ئه‌بووا ببووایه‌تن به‌یه‌ک،بوون به چه‌ن به‌ره !هه‌رکام له بیری خۆ‌یا بوو؛ هه‌رکام ڕێگه‌ی خۆی گرته به‌ر! ئای چه‌نا پاڵه‌وانی به ناوبانگ ته‌نیا ما.ئای چه‌نا ته‌نیای ته‌ن پۆڵا له خاک وخۆڵا گه‌وزا! نه‌به‌زان و شۆڕه سواران وه کوره ن؟ وایه . ئه‌مه تاوانه و ئێمه تاوانبارین .ته‌نێ تێشکان بوو که هاوده‌نگی کردن .وا به‌رد به به‌رد شینیه‌تی که مه له کۆتی ئه‌وان رزگار بکه‌ن . که‌ی کاتی کوپیانه؟ گوێ‌ی من بیانوو نابیسێ و؛من به تۆ ده فه رموم هه‌ی که‌شوادی تێگه‌ییشتوو ؛ هه‌رچی وزه وتووانت هه‌یه کۆی بکه‌ره‌وه ؛ ئه‌مه تۆ ، ئه‌مه به‌ڵێن !
که‌شواد ده‌ڕوانێته با : به‌م تیره هیچ ناگۆڕدرێ .
سه‌ردارئه‌نه‌ڕێنێ: ئاخۆ تۆ دوژمنان نابینی که به سونگه‌کانیان جه‌نگه‌ڵیان ئاڤراندووه و؛به له‌زترله شه‌پۆله‌کانی‌ده‌ریای‌دڵ وروژاو هه‌ر تاوه‌ی ترسێنه‌رتر خۆ ده‌ڕازێننه‌وه ؟ دوژمن له‌ده‌ستی دێ تیامانا به‌رێ .
که‌شواد ئه‌گرمێنی : به گاڵته پێ کردنمان تیامانی برده! یه‌ک تیر چ پێده‌کرێ ؟ به‌ڵێن له بۆ چییه؟ ئه‌و جل و به‌رگ چڵکنانه ئه‌زانن که تیری مه ، له‌وه‌ی ماومانه زیاتر ناڕوات .
ئه‌وسا ئه‌م تاڵ ئه‌ناڵێ : دوژمن بێ شه‌رمه که‌شواد وئێمه زاڵ نین .
که‌شواد هه‌میسان له گه‌ڵ با : هه‌تا سنوورێ که بوو ملوێن ملوێن له گرێوان .
سه‌ردار روو گرژ ئه‌کا و زویر: رزگار کردنی ئه‌وان به ئێمه ناکرێ !
ئه‌م به گرمه ئه‌گرمێنێ : ته‌نیا به کۆیله کردنیان به ئێمه کرا ؟
ئه‌وا سونگه‌کانی خۆرله هه‌زار شوێن به زه‌وییا رۆ ئه‌چن . مه‌لێ ئه‌چریکێنێ . لێره‌وله‌وی چه‌نا که‌س له عه‌رز ده‌تلێن .له جه‌رگه‌ی چپه چپه‌وه پیرێ شه‌پۆڕ وشین ئه‌کا و؛ به‌دوایا پیاوانی هێشتا به سه‌رماوی چه‌نا خێڵ وعه‌شره‌ت : چ ره‌ش به‌ختین، هه‌تا داچوونی ئه‌م خۆره‌تاوه . بۆ ئێمه‌ی پیاو چ له پیاوه‌تی ماوه‌ته‌وه ؟ ئێمه بووینه گاڵته‌جاڕی گشت دنیا . ئاخۆ تاریکه ئه‌شکه‌وته‌کانی مه‌رگ لۆمان باشتر نه‌بوو ؟
ناکاو سه‌ردار سه‌رهه‌ڵدێنێ ، وروژاوه وئه‌گرمێنێ ، گرمێنه‌ر وترسێنه‌ر ؛ هانێ پیاو ، هه‌ی پاڵه‌وانی پۆڵا په‌نجه ؛ تیریك و که‌وانێک ! به‌ڵێنی لۆ دراوه .
که‌شواد چاو ئه‌بڕێته چاوی و ئه‌ڵێ : من به‌ڵێنم به‌که‌س نه‌داوه.
[ وا که‌شواد که‌وانه‌که‌ی به ئه‌ژنۆ ئه‌شکێنێ وفڕێ‌ی ئه‌دات .]
سه‌ردار ماق ئه‌بێ : ئه‌مه فرمانی سه‌رۆکی تۆیه !
که‌شواد ئه‌ڵێ : له تێک شکانا که‌س سه‌رۆکی که‌س نییه .
ئه‌وسا سه‌ردار- شیر له مشت - ئه‌نه‌ڕێنێ : که‌شواد ! له بیری که‌سانی دیکه‌یشدا به .
که‌شواد هه‌ڵده‌چێ : کێ ئه‌ڵێ من له بیری که‌سانی دیکه‌دا نیم؟ هه‌ربه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ڵێندا نیم ؟ به‌ڵێنی سه‌رۆکه‌کان ،که ژیانی خێڵی کۆیله‌کان ده‌کاته بارمته‌ی گرێوی تیرێ ؛که چون هاوێژرا گشت یان هی ئه‌م لا یام هی ئه‌و لایه و کۆیلایه‌تیش هه‌ر کۆتایی نایه ! وا هه‌زار هه‌زار بارمته‌ن و .هه‌گه که‌سێ که گووتی که‌شواد تۆ تیر بهاوێژه ، له بیری ئه‌واندا نییه ! دیاره مانووه و نیازی وایه بگه‌ڕێته‌وه و پشوو بدات .به‌ڵام من که خۆم هیچ له‌وان به جیانازانم ،هه‌گه رزگارکردنیانم لێ ناوه‌شێته‌وه،خۆده‌تووانم له گه‌ڵیان بمێنمه‌وه !
وه‌های گووت و؛ ئه‌مانه‌ی به شانازییه‌وه گووت !
سه‌ردار راده‌مێنێ و به‌گشت خه‌م وکه‌سه‌ریه‌وه به با ده‌ڵێ : سبه‌ینێ‌یه که سم شێلمان بکه‌ن .
که‌شواد که پشتی هه‌ڵکردووه : من خۆ به سم شێلی ئه‌سپان ئه‌سپێرم به‌ڵام به‌م بێ ئاکارییه نا !
پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه . له جه‌رگه‌ی سووری ئه‌م گه‌رما خه‌سته دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئاڕه‌ش چاوی لێیه که پێنج سه‌ر کرده نزیک ئه‌بنه‌وه ،هه‌تا لای سه‌ردار . چاوی کابرای مه‌یته‌ر له‌و مژه‌دا ده‌خولێته‌وه . له که‌شواد ده‌گه‌ڕی و نایدۆزێته‌وه.ناکاو له دوی ئه‌و هه‌ڵدێ . به ناو بانگی ئه‌کات. که‌شواد راده‌وه‌ستێ .به له‌پی ده‌ست ئه‌و ته‌پ وتۆزه له پێش چاو ئه‌تارێنێ هه‌تا لێ‌ی بڕوانێ. به‌ڵام هیچ نابینێ و پێ‌ی وایه ده‌نگ ، ده‌نگی بایه و رێ ده‌که‌وێته‌وه؛ ده‌گاته دارێکی سوتێنراو. وا له پاڵ دیواری چێویی؛ و ئه‌مه‌ش ئه‌سپێ به تیر لا دڕا‌و و؛ لێره ئاڕه‌ش رێگه‌ی پێ ده‌گرێ : - کاکی پاڵه‌وان !
پاڵه‌وان راده‌مێنێ ؛ له‌و ده‌ڕوانێ و ده‌ڵێ : ناوی من که‌شواده!
ئه‌و ده‌ڵێ : ناوت به‌رز بێ ، من له ته‌نیشتته‌وه بووم .
که‌شواد بێ ئه‌وه‌ی ددان له سه‌ر ددان هه‌ڵبڕێ : من تۆم هه‌رگیز نه‌دیتووه !
کابرای مه‌یته‌رئه‌ڵێ : من له شووانانی ئه‌م هه‌رێمه بووم و ئێستا مه‌یته‌ری تابوورم .
که‌شواد ئه‌ڵێ : ها مه‌یته‌ر ، له رێ‌ی منا چ ده‌که‌ی ؟
ئه‌و به گشت شه‌یدایی خۆیه‌وه ئه‌ڵێ : شانازیت پێوه ده‌که‌م هه‌ی که‌شواد !
ناکاو گشت گیانی کابرا ده‌له‌رزێ ؛ ده‌ڕوانێته ئه‌و وگرێیه‌ک له گه‌رووی دا رێ‌ی قسه‌ی ده‌به‌ستێ . دژوار ده‌ڵێ : هاچۆ !
ئاڕه‌ش به شه‌رمه‌وه سه‌ر دائه‌خات و کابرا دوور ئه‌که‌وێته‌وه- به هه‌نگاوی قاییم و قورسی له سه‌ر خاک و . له دڵی خاکه‌وه ئاڕه‌ش ئه‌بیسێ که به ناو ئه‌و بانگ ئه‌که‌ن . گوێ تیژ ئه‌کات و،ئه‌مه جگه له چاودێری دیواری چێوین نییه :
- هۆ ئاڕه‌ش،ئه‌وان بۆ جێگری ته‌ته‌رله دووی پیاوێ ده‌گه‌ڕن. من گووتم تۆ زبانی دوژمن چاک ئه‌زانی و راسپێری به بێ که‌م و کووڕده‌گه‌یێنی؛وا ئاوڕبده‌ره‌وه و بڕوانه ئه‌و تۆزه لێڵه ده‌مێندراوه. ئاڕه‌ش ئاوڕ ئه‌داته‌وه و؛ ئه‌مه سه‌رداره که له جه‌رگه‌ی ته‌پ و تۆزه‌وه به ئیشاره‌ی قامک ئه‌و بانگ ئه‌کات و.ئه‌و ئه‌چێته پێشه‌وه.
- هه‌ی ئاڕه‌ش تۆ شه‌ڕکه‌رێ چاک نیت و هه‌گه مه‌یته‌رێ باشیش بووبێتی ! ئێستا ئیتر ئه‌سپێ نه‌ماوه .وه‌ره وببه به ته‌ته‌ری ئێمه . هه‌ر ئێستا پوزه‌وانه هه‌ڵکێشه و پشتێن جه‌ڕ ده وبه له‌ز بڕۆ وپێیان بڵێ که یه‌ک رۆژ زۆر که‌مه و ده‌رفه‌تی دراویان هه‌تا نووستنی ئه‌م خۆر‌تاوه بۆ مه زۆر که‌مه .
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته دوور . له‌و په‌ڕی لێڵه تۆزه‌وه ژماری ئێجگاری دوژمن ده‌بینێ ؛ گشت ده‌م به پێکه‌نین ، پیاڵه‌کانیان لێواولێو ! خێوه‌ت دامه‌زراو و سونگیان له به‌ر خێوه‌تا چه‌قاو.
4
وا زه‌وی. زه‌وی تۆخ و له زه‌ویه‌کی وه‌ها تۆخا،روژگارێ خانووبه‌ره‌ی ئێمه روا بوو .
5
وا ئاڕه‌ش ده‌توڕێنێته شاخه گا . شای تووران چاو له تاو وه‌رده‌گێڕێ و پڕ تاو ده‌ڕوانێته ئه‌و؛ چاوه‌کانی مینا تاو سوور هه‌ڵگه‌ڕاو. پێده‌که‌نێ : ئاخۆ له گشت سپای ئێوه‌دا ئه‌سپێ زینوو نه‌بوو؟
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته پشت سه‌ڕخۆ : ئههسپی من وا ده‌له‌وه‌ڕێ !
ئه‌و : له کام له‌وه‌ڕگه‌ی نه‌سوتێنراوا ؟- پاشان دێته پێش، به نیگای دڵ پێکێنه‌ر- ئه‌و تیر هاوێژه تۆی؟
ئاڕه‌ش به زبانی ئه‌و دێته گۆ وپێی ده‌ڵێ : من کابرایه‌کی مه‌یته‌رم که ئێستا له لایه‌ن دۆسته‌وه راسپێریم هێناوه؛ به ناونیشانی ئه‌م نقێمه سووره .
شای تووران پرسیار ئه‌کات: ته‌ته‌ری پێشووچی لێهات ؟ ئه‌و بریندار بوو .
ئاڕه‌ش به که‌سه‌ره‌وه : ئه‌و کوژرا .
شای تووران له تاوا ده‌گرمێنێ : هه‌موو ده‌کوژرێن؛جگه له‌وی سه‌رمان بۆ شۆڕ ئه‌کات ! ئێستا راسپێریت بسپێره ؛ من سه‌رتاپا گوێم .
ئاڕه‌ش ده‌ڵێ : ده‌رفه‌تی یه‌ک رۆژه ئێجگار که‌مه .
- رۆژێ که‌مه ؟
- تیرهاوێژی مه مانووه .
شا له‌و ده‌ڕوانێ : تیرهاوێژ ؟ مه‌گه تۆ نیت ؟
ئه‌م ئه‌ڵێ : من کابرایه‌کی مه‌یته‌رم .
شا ئه‌نه‌ڕێنێ : به‌ڵام بیستم که گووتت تۆی !
ئاڕه‌ش موچرکه دێ به له‌شیا : من نه‌مگووت .
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ : ئه‌مه کێیه که به من ئه‌ڵێ درۆزن ؟
ئاڕه‌ش وڵام ناداته‌وه .
شای تووران هێدی ده‌ڵێ و[تیژ و گڕاوی ده‌ڕوانێ] : ناوت چ بوو ؟
- ئاڕه‌ش .
- ئه‌وتیر هاوێژه تۆی .
ئاڕه‌ش هه‌نگاوێ به‌ره‌ودوا ده‌نێ : نا . من هه‌رگیز تیرم نه هاوێژتووه .
شا ده‌ڵێ : ئه‌مه‌ت باشتر ! که وایه تۆ تیر بهاوێژه !
ئاڕه‌ش به‌وه‌ی بیستوویه‌تی بڕوا ناکات : باکه‌ی زه‌به‌نده و من ووته‌کانتانم نه‌بیست .
شای تووران لێوی به پێکه‌نین ده‌پشکوێت : بیستت ئاڕه‌ش – تۆ به‌ڵێن ده‌هێنیته جێ .
ئاڕه‌ش هێدی ده‌ڕوانێته که‌نینی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئه‌وو به‌دژواری ده‌ڵێ: من کابرایه‌کی بێده‌سه‌ڵاتم.گاڵته کردن به کابرایه‌کی بێده‌سه‌ڵات شایه‌نی شان و شکۆی شایان نییه .
شای تووران ئه‌گرمێنێ : من ئامۆژگاری ده‌که‌ی؟ - [ ئه‌وت گه‌وره‌ی تابوور شیره‌کانیان تیژ ده‌که‌ن ] – پاشان هێدی : سه‌رۆکه کانی تۆ ئه‌م گاڵته‌یان قه‌بووڵ کرد .
ئاڕه‌ش رووی وه‌رده‌گه‌ڕێنێ : نه‌وینم و – روونه‌دا !
ئه‌وبه گشت تووانی خۆ پێ ئه‌کوتێ به‌زه‌وییا : من داوێکم ته‌نیه‌وه ورد ،وه‌ها که هاتن پاڕانه‌وه و من لێبوردووییم نواند.ئاشتیان ویست ومن ده‌ستم نه‌نا له روویان. کاتی به‌ڵێن ، دیارده کردنی سنوورم خسته ئه‌ستۆی تیرێ هاوێژراو و ئه‌وان له ترسی رکی من ملیان‌دا و بۆ جێ به جێ بوونی ئه‌م به‌ڵێنه سوێندی قوورس خورا !
ئاڕه‌ش وێڕای با ئه‌لۆرێنێ : ئێمه هه‌تک کراوین .
ئه‌و به که‌یفه‌وه پێده‌که‌نێ : هه‌تک کراوتر ئه‌و کاته‌ی تۆ تیر بهاوێ‌ی ؛ ئه‌و که‌سه‌ی من ده‌ست نیشانی ئه‌که‌م !
ئاڕه‌ش روو وه‌رده‌گه‌ڕێنێ : من نا!
ئه‌و دیسان پێدههکه‌نێ : بۆ نا ئاڕه‌ش ؛ مه به‌ڵێنمان داوه؛ هه‌ڵبه‌ت نه‌گوتراوه کێ تیرهاوێژ هه‌ڵبژێرێ و وا من هه‌ڵمبژارد و سوێند به خواکانم که له سه‌ر ئه‌مه سوورم !
ئاڕه‌ش هه‌ڵده‌چی : له خۆڕا سووری .ئه‌وان مل ناده‌ن .
ئه‌و - شای توڕه- چاو ده‌بڕێته تابووری خۆ؛ زرێ شه‌پۆل ئه‌دا وئاڵای عه‌به‌نووسیان له بادا ، ده‌شه‌کێ و تابوور لێویان به که‌نین ده‌پشکوێ .
ئاڕه‌ش ماق ئه‌نێ : ئه‌مه بێ ئاکارییه .
شای تووران تاڵ پێده‌که‌نێ : به‌ڵێ ئاڕه‌ش . ئه‌وان رۆژگارێ ئێمه‌یان بێ ئاکارناو نا . ده با ئێستا رۆژگاری ئێمه بێ ! ئاگادار به که تۆ دوا تیری منی . بیشزانه که ئه‌متووانی هه‌مووتان به شیر بسپێرم .
ئه‌م ئه‌ناڵێنێ : بۆ وات نه‌کرد ؟
ئه‌و بزه‌ی قه‌تیس ئه‌بێ : نا ئاڕه‌ش ؛ ئه‌وان ئه‌بێ بمێنن و به مناڵانیان بڵێن که چیان له ئێمه دیتووه ! - ئه‌وسا هاوار ئه‌کات : مه‌ی بێنن ! [ مه‌یگێڕان نزیک ئه‌بنه‌وه .]
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من توونیم نییه .
شا ناوچاوی گرژ ئه‌کات - کورته پشووێک - سڕ‌و سارد ئه‌ڵێ : دڵم بۆت سووتا.
ئاڕه‌ش هه‌میسان ده‌گرمێنێ : من توونیم نییه .
شای تووران سوورهه‌ڵگه‌ڕاو له‌و ده‌ڕوانێ وله قینا ده‌له‌رزێ: هه‌ی ئاڕه‌ش نه‌تگووت ته‌ته‌ری پێشووچی به‌سه‌رهات ؟
ئاڕه‌ش ده‌نه‌ڕێنێ : ئه‌و مرد !
شاده‌ڵی : به‌راستی که ئه‌و له تۆ به‌خته‌وه‌رتر بوو. من سه‌دان جار تۆ ده‌مرێنم .
پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئاڕه‌ش ئه‌بیسێ که پیاوێ به‌ناو بانگ ئه‌کات. ئه‌م ناوه بۆ ئاڕه‌ش ئاشنایه و وا سێبه‌رێ له پشت پشته‌وه‌ی خێوه‌تی سوور به‌ره‌ولای شا دێ و به دیتنی ئه‌و موچڕکه به له‌شی ئاڕه‌شا دێ . ئاڕه‌ش گوێ هه‌ڵده‌خا و ئه‌بیسێ : هه‌ی هومان ، سه‌باره‌ت به ئاڕه‌ش چ ده‌زانی ؟
کابرا - که به رواڵه‌ت به قه‌رای ده پیاوه - ئه‌ڵێ ؛ نام نه‌بیستووه .
شا ده‌ڵی : خاوه‌ن ناو وا لێره‌یه ؛ ورد پیا بڕوانه و بزانه ئه‌و چلۆن تیر ئه‌ندازێکه ؟
هومان لا ده‌کاته‌وه وچاو ده‌گێڕێ . روانینی ته‌واونامۆیانه‌یه. ده‌روانێ کابرایه‌کی له‌ڕ؛ ته‌نیا به پاوه راوه‌ستاوه . له ناو سوارانا به پێ‌ی پیاده . ئه‌ڵێ : من ئه‌مه‌م هه‌رگیز له ناو جه‌نگاوه‌رانا نه‌دیتووه .
شا ده‌ڵێ : راست ؟
ئه‌و : سوێند ئه‌خۆم !
شا پێده‌که‌نێ و هاوار ئه‌کات : ئه‌بێ وه‌رامێ بنووسین - زوو به هومان - وه‌رامێ به پارسی!پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه و به‌ره‌و خێوه‌تی به‌نه‌وش ئه‌ڕوات و له به‌ر درگای خێوه‌تا ئاوڕ ئه‌داته‌وه : ئه‌و له ئێوه بوو ئاڕه‌ش . ئێستا له گه‌ڵ ئێمه‌یه .
ئاڕه‌ش ئه‌زانێ که چۆکی هاتووه‌ته له‌رزین و به‌ر چاوی لێڵ ئه‌بێ و له خۆدا گرمۆڵه ئه‌بێ و ؛ چاو ئه‌کاته‌وه ؛ خۆی ده‌بینێ به‌رانبه‌ر به‌هومان راوه‌ستاوه : هه‌ی پاڵه‌وان ، هه‌ی پاڵه‌وانی دێ‌و به‌زێن ! ئێمه پێمان وا بوو تۆ نه‌ماوی .
ئه‌و لێیشی ناڕوانێ .
ئه‌م هاوار ئه‌کات :بڵێ ! هومان ، بۆ پشتت تێکردین ؟
هومان به هاواری ئه‌و له جێ‌دا ووشک ئه‌بێ و به ووشکی ئه‌ڵی : من له‌وێ بارکێشی بنه‌ماڵه‌ی خۆ بووم .
ئه‌م ئه‌ڵێ : لێره نیت ؟
هومان هه‌ر دوو چاوی ئه‌بێته پلی خوێن و ئه‌ڵێ : من له زوڵم هه‌ڵاتم و بۆ لای زوڵم هاتم ؛ له ده‌زبزێو بۆ دوژمن ! من ئه‌و لایه‌م هه‌ڵبژارد که سه‌رکه‌وتنی لێیه ! داخۆ ساویلکه‌یه‌کی وه‌کا تۆ، چ له چه‌نیه‌ت وچۆنیه‌تی پاڵه‌وانی ده‌زانێ ؟ کاتێ ئه‌بێ گوێ رایه‌ڵ بم ، گوێ رایه‌ڵی ئه‌و که‌سه ئه‌بم باشتر به‌خێوم بکات !
ئاڕه‌ش لێو ئه‌کرۆژێ و ئه‌ڵێ : پاڵه‌وان ،خۆ تۆ له گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕت کرد !
هومان له دوور ده‌ڕوانێ ؛ ویستم بزانم خۆشه‌ویستیی خاک هێشتا له ده‌روونما هه‌یه؟و نه‌بوو!
ئاڕه‌ش به پرته : ئه‌مه‌ت ئازار ده‌ره !
له دوایانه‌وه پێکه‌نینێکی ته‌واو شێتانه . ئه‌وان ده‌ڕوانن که شای تووران له خێوه‌تی به‌نه‌وشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه؛تاج له سه‌ر، شانپۆشی سوور له سه‌ر شان ، پیاڵه بهه ده‌ست و نقێمی شایه‌تی له قامک، پێده‌که‌نێ : ئێستا نامه‌یه‌ک بنووسین شاهانه . هومانی دلێر له ئاسمان بڕوانه؛ کۆتری نامه‌به‌رته‌مایه‌ری باڵ لێدانه .
ئاڕه‌ش به‌ره‌ودوا ده‌گه‌ڕێته‌وه ؛ من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
شای تووران دوو لێوی به رقه‌وه هه‌ڵده‌قورتێنێ :بڕۆ ئاڕه‌ش، خێراکه ! که گه‌ڕایته‌وه ، ده‌بینی که دۆستانت لێت نامۆن !
وا ئاڕه‌ش دوور که‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌و بیر له‌م ووتانه ئه‌کاته‌وه و ؛ لێیان تێناگات .
6
هه‌تاو به‌رزه . ئه‌و ده‌ڕوانێته ئاسمان و کۆتری سپی وه‌کا با ده‌فڕێ . وا ئاڕه‌ش له قامیشه‌ڵانی سووتاوه‌وه دێت و به خۆ ده‌ڵێ : من پیاوێ رزگار بووم . سه‌ر به خۆ له دوی ران؛ ئه‌و کاته‌ی دڵ ئه‌یخوازت سترانم بۆ به‌رغه‌ل ئه‌چڕی و کاتێ که دڵم پێوه بووایێ، له گه‌ڵ نووستنی ران ده‌نووستم . من ئێره بۆ هاتم؟ ئه‌م هه‌را و هوریا بۆ خه‌ونی منی تێکدا و؟ ئه‌م گژه با بۆ رانی منی لوول دا؟
ئه‌و ئه‌ڕوات و له سووره قۆپی ئاو ناخواته‌وه، کۆما خۆڵێکی به‌رز ئه‌یه‌وێ ئه‌و تاوێ پشوو بدات و ئه‌و پشوو نادات. ئه‌و ده‌ڕوانێته ڕێ و له‌م کاته سووتێنه‌ره‌دا دیواری چێوی ده‌بینێ که سای زه‌وی سووری داپۆشاوه، ناکاو گرمه‌یه‌کی دڵ داخورپێنه‌ر. نرکه‌یه‌کی - وه‌کا هه‌وره تریشقه- په‌رده‌ی مژ شه‌ق ده‌کات . ئه‌و چاو ئه‌گه‌ڕێنی و ده‌بینێ که له لای دیواری چێوییه‌وه سه‌ردار به‌ره‌و لای دێ . زار ئاوه‌ڵا و هاوار به ده‌م .چتێ به‌ده‌ستیههوه که ئه‌م نازانێ چییه . راده‌وه‌ستێ و ده‌بینێ سه‌ردار له به‌ر ده‌میا راوه‌ستا . شیری ئاگرین له مشت ، به گشت رکی خۆیه‌وه به سه‌ر ئه‌ما ئه‌ڕمێ : ئه‌مه راسته؟
ئاره‌ش نازانێ چ قه‌وماوه .
ئه‌و سه‌رداره‌ی شیری هه‌ڵکێشراوه ،گرمه‌ی به‌رزتره : له گه‌ڵ منا راست به . تۆ له‌وانی ؟
ئاڕه‌ش بڕوا به بیستراوی خۆ ناکات .
ئه‌و سا ئه‌و سه‌رداره توڕه به ئاگری توڕه‌یی خۆ گڕ ده‌گرێ: ئه‌م کۆتره ته‌ته‌ری ئه‌وانه . له سه‌ر دیواری مه نیشته‌وه و ئه‌م نووسراوه وه‌رامێکه به مۆری ئه‌و خو‌ێنمژه !
ئاڕه‌ش - له گۆ که‌وتوو- هێشتا وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه .
ئه‌وشیری خۆ له عه‌رز رۆ ده‌کات.وه‌کا شێت به ده‌وری خۆ‌یا ده‌سووڕێت . گرمه‌ی ده‌بێته هه‌ره‌س وبه سه‌ر ئاڕه‌شدا دێ : ئای چ نه‌فامیه‌کی گه‌وره‌م کرد . بیستم که تۆ پێش له ئێمه له‌م هه‌رێمه‌دا بوویی و تێنه‌گه‌ییشتم . دیم که زبانی ئه‌وان باش ئه‌زانی و شکم تێ نه‌خستی .[ به ئازاره‌وه راده‌وه‌ستێ ] من نقێمی خۆم دایه ده‌س تۆ. من تۆم خۆش ئه‌ویست ئاڕه‌ش ؛ بۆچ فرییوت داین؟
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : من فرییوم نه‌داون .
ئه‌وا سه‌ردار به تێڕوانینی قورسی خۆ ئه‌و ده‌هاڕێ : درۆی پێ ناوێ . ئه‌مه وه‌رامی دوژمنه ئاڕه‌ش .گه‌لێ سوێندی قورسیان به خواکانی زیخه‌ڵان خواردووه که ته‌نیا ئه‌و تیره‌یان قه‌بووڵه که تۆ بیهاوێ‌ی .
ئاره‌ش خۆ به عه‌رزا ئه‌دا.
ئه‌و سه‌رداره هێشتا ئه‌نه‌ڕێنێ : ته‌نیا تۆ! که له تیر هاوێژتنا گه‌لێ ناشاره‌زای و تیرت هه‌رگیز بنگووسێ دوورتر له خۆت ناڕوات .
ئاڕه‌ش وڵامێکی نییه . بێ هێز روو وه‌ردههگه‌ڕێنێ و ده‌بینێ له جه‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رما تیژه‌وه، پێنج سه‌رکرده لێیان دێنه پێش ؛ ده‌ڕواننه سه‌ردار- سه‌ردار ده‌م ئه‌کاته‌وه : ئه‌رێ !
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : نا !
سه‌ردار هه‌ر دوو ده‌ستی بۆ شیر ئه‌بات : با ئاڕه‌ش ! تۆ سه‌ر سپێردراوی ئه‌وانی‌وسوێندت بۆ ئه‌وان خواردووه! ئه‌مه وه‌رامێکه به زبانی پارسی و ره‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆت نووسیبێتت !
ئه‌م ئه‌ڵێ : من نووسین نازانم .
ئه‌و : ئیتر بڕوام به تاقه ووشه‌یه‌کت نییه ئاڕه‌ش .ئه‌م نووسراوه به ده‌ستی تۆ نووسراوه و تۆ گشتی باش ئه‌زانی !
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من هیچ نازانم . من - نازانم !
سه‌ردار ده‌س راده‌گرێ- هێدی-شیره‌که‌ی لا ده‌با و ده‌ڵێ : من بیستوومه تۆ ستایشی که‌شوادت کردووه که تیری نه‌هاوێشت . بۆ؟
ئاڕه‌ش ماق و بێده‌نگه .
ئه‌و هاوار ئه‌کات : بۆ ؟
ئاڕه‌ش دێته‌وه به خۆ‌یا : پێت وایه فرییوکارم ؟
- دڵنیام .
- ده‌سا بمکوژه !
سه‌ردار ئه گرمێنێ : هه‌ر واش ده‌که‌م .
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته شیری تیژی هه‌ڵدراو و چاو ئه‌قونجێنێ و وا با خورۆشێ به گوێیا ئه‌دات ! چاو ده‌کاته‌وه و یه‌کێ له سه‌رکرده‌کان بووه‌ته قه‌ڵغانی و ئه‌و به سه‌ردار ئه‌ڵێ : ده‌س راگره گه‌وره‌م ؛ هه‌گه له‌م سه‌گه موێک که‌م ببێته‌وه. ئه‌و شێته رووباری خوێن رێ ئه‌خات !
ئه‌وسا سه‌ردار - شیر له مشت - وه‌کا به‌ردی لێ دێ. بێده‌سه‌ڵاتانه ئه‌ناڵێنی و شیره‌که‌ی فڕێ ئه‌دات : تۆ ئه‌مه‌شت ئه‌زانی ئاڕه‌ش . ئه‌مه وه‌رامی ئه‌وه !
هێشتا ئه‌م ووته کۆتایی پێ‌نه‌هاتووه که کابرای چاودێری ڕێ ده‌گات،به که‌وانێکی قوورس به‌ده‌سته‌وه ؛ که که‌وان زرم ئه‌دا به‌عه‌رزا وئه‌ڵێ : ئه‌مه پێشکه‌شی‌ی شای توورانه وبۆ ئاڕهشی ناردووه .
ئاڕه‌ش هیچ نازانێ ؛ سه‌رداره که ده‌ڵێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش ،ئاخۆ دیسانیش هیچێ نازانی ؟
له ماق مانی ئاڕه‌شدا له ناو ئه‌و ته‌مه مژ نوێنه‌دا سیمایه‌ک به‌و پێده‌که‌نی .
وا له سه‌رکرده‌کان – ئه‌وه‌ی که پیرتره – دێته به‌رۆ و ده‌ڕوانێته که‌وان و ده‌ڵێ : ئه‌مه هی هومان بوو !
گشت سه‌رکرده‌کان دێن به چۆکا .
پاشان سه‌ردار ئه‌ڕوانێته دوور و به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێ: له بیرمان ناچێ که هومان هه‌رگیز سوێندی بۆ دوژمن نه‌خوارد. ئه‌و مرد و هیچ نیشانه‌یه‌کی له خۆ به جێ نه‌هێشت. کاتێ له گه‌ڵ یه‌ک سپادا ته‌نیا که‌وت نه‌ترسا و گه‌ڵاڕێزانی کرد و ئه‌وان ئه‌وه‌نده ئه‌سپیان له سه‌ر ته‌رمی غار دا که کێوی له‌شی بوو به تۆز.
ئه‌وسا سه‌رکرده‌کان هێدی ده‌گرین : هه‌رچی نیشانه‌یه‌ک له ئه‌و بوو به ده‌ستی دوژمن چوو ؛ ئێمه زۆر گه‌ڕاین و که‌میشمان ده‌س نه‌که‌وت. هۆ کابرای مه‌یته‌ر ، هه‌گه پیاوی نه‌ختێ له هومان پچۆ.
پاشان سه‌ردار دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئه‌وانی دیکه به دوایا ده‌چن . ئاڕه‌ش ده‌بینێ وا ته‌نیایه وهه‌تا مۆخی هاتووه‌ته ژان .
7
وا هاواری ده‌هۆڵه‌کان وگرمه ولوره‌ی شاخه‌گا .له‌وێ - له پاڵ دیواری چێوی- سه‌رکرده‌کان له گه‌ڵ سه‌ردار راوێژ ده‌که‌ن :
- خاوه خاوی پێ ناوێ .کاتێ ده‌وای تاڵیان کردووه‌ته ده‌وای ئه‌م ده‌رده ، بۆ وه دووای ئه‌خه‌ین؟
- نازانن له سه‌ر پێنج دیوار کۆتریان راگرتووه هه‌تا ئه‌م هه‌ره‌سه به جیهان رابگه‌یه‌نن ؟
- چار چییه کاتێ له گه‌ڵ شێتێکا ئه‌بێ بپه‌یڤی که سه‌گ به‌خێو ئه‌کات ؟
- هه‌تا من سه‌رداری ئێوه بم ، نا !
- شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گرسێنینه‌وه سه‌ردار !
- هه‌گه ئه‌م جانه‌وه‌ره تیره‌که‌ی زۆر که‌م بڕوات ؟
- فرسه‌خێ که‌متر یا زۆرتر، به زه‌ریای خوێن ناژی .
- به‌داخه‌وه‌م ، بۆ من ئه‌وم نه‌کوشت ؟
- نه‌چووه پچێ سه‌ردار – ئه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
- ها ؟
- ئێمه له‌م شه‌ڕه وه‌ڕسین .
پاشان چه‌نا سێبه‌ربه پێ‌دزێ له‌و ته‌مه‌دا .ئه‌وان ده‌ڕوانن که کۆمه‌ڵێ له شه‌ڕکه‌ران به دزییه‌وه به‌ره‌ولای ئاڕه‌ش ئه‌چن و هه‌رکام به‌ردێکی له مشت دایه و ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌رد بارانه و ئه‌وان شیر هه‌ڵکێشراو به‌ره‌ولایان هه‌ڵدێن و هاوار ئه‌که‌ن .
8
ئه‌مه کام هه‌وره رووبار هه‌تاو ؟ کابرای چاو‌دێر له ناوه‌ند خۆر وئاڕه‌شدا ده‌بێته سێبه‌ر : ها ئاڕه‌ش ،ئه‌مه تیر .
ئاڕه‌ش جگه له هووژه‌ی بای نه‌بیست .
ئه‌و رووباری ئاڕه‌ش راوه‌ستاوه ، به‌رز و ئاڕه‌ش هه‌روا له ناو خاک و خۆڵا راکشاو : - هه‌سته ئاڕه‌ش !
ئاڕه‌ش سه‌ر هه‌ڵدێنێ . به نیگای مردوویه‌وه؛ وابزا ئاڕه‌ش نییه. له‌و ده‌ڕوانێ : تۆیش لێره بووی ؟ ئه‌و کاته‌ی که منیان مینا گڵه‌خۆرکه‌یه‌ک نایه ژێر پا ؟
کابرای چاو‌دێر له ژێر لچه‌وه : ئه‌رێ !
ئاڕه‌ش به ژانه‌وه ئه‌ناڵێنێ : من به‌وانم نه‌گووت که هومان زینووه .
ئه‌و به سووکایه‌تی لێ‌ی ده‌ڕوانێ : گشت ئه‌مه ئه‌زانن .
ئاڕه‌ش به هه‌موو له‌شیه‌وه دێته له‌رزین : ئه‌زانن ؟
- ئه‌رێ. هومان زینووه . له دڵی ئێمه‌دا زینووه !
ئاڕه‌ش جارێکی دی به عه‌رزا ده‌که‌وێ : چیت له من ئه‌وێ ؟
- تۆ باش ئه‌زانی ئاڕه‌ش .
ئاڕه‌ش ئه‌گرمێنێ : من هه‌رگیز تیر ناهاوێم .
- تۆ ده‌یهاوێ‌ی ئاڕه‌ش . تۆ چه‌ن جارێ له تیر هاوێژتن خۆ ده‌بوێری و ئه‌نجام تیر ئه‌هاوێ‌ی .
ئاڕه‌ش سه‌رسووڕماو : چ که‌سێ ئه‌مه‌ی گووت ؟
ئه‌و به ناوچاوی گرێ دراوه‌وه : ئاخۆ جگه له‌مه‌یه ؟
ئاڕه‌ش له به‌ین ددانه‌کانیه‌وه : من تیر ناهاوێم .
وا هه‌زارتیری هه‌تاو زرێ‌ی له‌شی مژ دائه‌دڕن و کابرای چاو‌دێر- سه‌رئه‌باته پێشه‌وه- له سه‌ره‌خۆ وبه چپه ده‌ڵێ : هه‌گه نه‌یهاوێ‌ی . میری مه – ئه‌و مه‌زنه – تۆ بۆ لای دۆسته‌کانت ئه‌نێرێته‌وه ؛ ده‌ست به‌سراو ، به ره‌وپشت سواری که‌ر،له‌ش زاماری قه‌مچی و ئه‌ڵێ ئه‌مه بوو که به‌ڵێنی نه‌هێنایه جێ .ئه‌مه بوو ! [توند ده‌ڕوانێته ئاڕه‌ش ] ئاخۆ دۆسته‌کانت له‌م لاساریه‌ت ده‌بوورن ؟
ئاڕه‌ش چاو لێک ئه‌نێ : من دۆستێکم نییه . من له‌وان نیم. من دۆستی ئه‌وان نیم !
پێکه‌نینێکی تاڵی وه‌کا ژار ده‌بیسێ : به‌راستی ؟
ده‌نرکێنێ : ئاخۆ تۆیش بروا ناکه‌ی ؟
وا ته‌ته‌ر زاری لێک ناوه .
ئاڕه‌ش وه‌کا نه‌خۆش خۆی بائه‌دات : من ئیتر ناتووانم نیگای دۆستان ببینم. من ئیتر ناتووانم .مخابن . بۆچ ئه‌و منی نه‌کوشت ؟
ئه‌و راوه‌ستاوه ؛ به بێ هیچ جم وجووڵی .
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من ئه‌بێ چبکه‌م ؟ کام تاوان ؟ - من هه‌ر ده قامکی خۆ به به‌ڕد ئه‌پلیشێنم . ئه‌و لاقانه‌ی منیان بۆ لای ئه‌وان برد . ئه‌و په‌نجانه‌ی بیه‌وێ تیر و که‌وان هه‌ڵگرێ . من ئه‌بێ چبکه‌م ؟ چبکه‌م هه‌تا که‌سێ بڕوا بکات ؟
ئه‌و له هه‌ره به‌رز ده‌ڕوانێ:من هیچ رێگه‌یه‌کم پێ شک نایێ.
ئه‌وسا له هزری ئاڕه‌شدا تیرێ وه‌کا با ده‌ڕوا .
ته‌ته‌ر ئه‌ڵێ : ئاڕ‌ش من به‌ره‌ولای میرم ئه‌گه‌ڕێمه‌وه . له وڵامی پرسیاریا بڵێم چێ ؟
ئاڕه‌ش له سه‌ر دوو لاقی خۆ راوه‌ستاوه . له هه‌ره‌به‌رزا ده‌نرکێنێ : من تیر ئه‌هاوێم .
9
وا ده‌هۆڵان ده‌کوتن و له که‌ڵه‌شاخان ده‌توڕنن . له سه‌رته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رز ئاگرێ گه‌وره داده‌ییسێنن و شابازێ هه‌ڵده‌فڕێنن . سونگێ ئاگرین به کلکیه‌وه و چاودێران له سه‌ر دیواری چێوییه‌وه ده‌ڕوانن که رووباری خێوه‌ته زۆره‌کانی دوور ئاگرێ هه‌ڵگرساوه دووکه‌ڵی ده‌گاته ئاسمان .
ئه‌وه پیاوان، پیاوانی ئێران ، به هاوار ، به به‌رزترین هاوار ده‌نرکێنن : هه‌ی ئاڕه‌ش بڕۆ پێش ، به‌ره‌و توورانیان – که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ئه‌چێ – به‌وان بڵێ که تۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌و جێ هی ئێرانه .هه‌تا هه‌رکوێ تیری تۆ بڕ بکات ئاڕه‌ش و.ئه‌وه ئه‌و- ئاڕه‌ش - به‌ره‌و پێش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ .روو له توورانیان ده نێ - که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ده‌چێ - ده‌نگ هه‌ڵدێنێ که من تیر ئه‌هاوێم . هه‌تا هه‌رکوێ تیری من بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌و شوێنه هی ئێرانه .هه‌تا هه‌ر کوێ تیری من بڕ بکات و. ئه‌وان، توورانیه‌کان - که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ئه‌چێ - ووتیان: هه‌ی ئاڕه‌ش، هه‌ێ ئاڕه‌ش ، تۆ تیر بهاوێ ، هه‌تا هه‌رکوێ تیری تۆ بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌وجێ هی ئێران ئه‌بێ . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ بکات،هه‌تا هه‌رکوێ هه‌ی ئاڕه‌ش .هه‌ر توورانییه‌ك وه‌های ده‌گووت و له ژێر لچه‌وه ده‌یانگووت: مه‌گه تیری ئه‌و هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات ؟ مه‌گه تیری ئه‌و هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات ؟بزه‌ی ناحه‌زی توورانیه‌کان هه‌تا ئه‌و په‌ڕی کادز بڕی کرد .
10
ئه‌وا- ئاڕه‌ش – پیاوێ که هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی کادز به‌ره‌وڕووی بزه‌ی ناحه‌زیان گرت . به دڵی پڕ جه‌خاری خۆ ده‌ڵێ : تیری من هه‌تاکوێ بڕ ده‌کات؟ تیری من هه‌تا کوێ بڕ ده‌کات ؟
11
ئه‌وه رێگه‌یه‌ک په‌پکه خوارد‌و له داوێنی کوێستان و، ئه‌و له رێدایه و که‌وانه‌که‌ی له گه‌ڵدایه .رووانییه شوێن سمی ئه‌سپه‌کان له سه‌ر له‌شی زه‌وی و؛ ئه‌و شوێنه نهێنیانه‌ی که بوونه‌ته نوێنی بێده‌نگی . له قۆڵ ومه‌چه‌کێ تێپه‌ڕا که له خاک سه‌ری هه‌ڵدابوو، سونگێکی دی که له خاکا رۆکرابوو - راست - که گیایه‌ک له لایه‌وه رووا بوو و تێ‌ی ئاڵا بوو و ئه‌و - ئاڕه‌ش - له‌مانه‌ی رووانی و تێپه‌ڕا،کاتێ بۆ رووانینی خۆر سه‌ری هه‌ڵهێنا ،ماق ما.
12
شای تووران له ئاگری دوور ده‌ڕوانێ،که وێڕای ده‌نگی نایه وبلوێربه‌ره‌و ئاسمان باڵی گرتووه‌ته‌وه و ترسێن پێده‌که‌نێ- سوور- تۆخ وه‌کا دووکه‌ڵ . له گه‌ڵیا چڕیه‌تی زرێ‌ی پیاوانی و هه‌زار ئاڵای شه‌کاوه‌یان ،سا ده‌ڕوانێته هه‌تاو و پیاڵه به لێویه‌وه ده‌نێ ؛ ئه‌م شه‌رابی تاڵ و ئه‌و نیگای لێڵ . ناکاو گومانێ ده‌روونی ئه‌ته‌نێ. مات ئه‌بێ، خێرا ئاوڕ ئه‌داته‌وه، له خێوه‌ته‌کان ده‌ڕوانێ ، گشت سوور ئه‌که‌نه‌وه و نرکه‌ی وه‌کا مه‌رگ ده‌نگ ئه‌داتههوه : هومان له کوێیه ؟
له ته‌نیشتیه‌وه پاڵه‌وان دێته پێش : لیره .
شا لێ‌ی ده‌ڕوانێ: پاڵه‌وانی پاڵه‌وانان هومان . دۆستانت ملیان دا ئاڕه‌ش تیر بهاوێ .
ئه‌م ده‌ڵێ : وایه و ئه‌مه به‌خی به‌ختی شایه .
شا ده‌مڕێنێ : ئه‌وان ملیان دا هومانی به‌راز،ئه‌مه سه‌یر نییه ؟
هومان هه‌نگاوێ بۆ دوواوه هه‌ڵدێنی : بۆ سه‌یره ؟
شا به‌سه‌ریا ده‌نه‌ڕێنێ: تۆ سوێندت خوارد که ئه‌و تیرهاوێشتن نازانێ .
- ئێستایش سوێند ئه‌خۆم .
- هه‌ی هومان . ئه‌ی چۆن ئه‌چێ هه‌تا به‌ڵێن بهێنێته جێ ؟
هومان وڵامێ شک نابات .
شا لێو ئه‌کرۆژێ ؛ ئاخۆ تۆ له گه‌ڵ من درۆت نه‌کردووه ؟
هومان ئه‌نرکێنی : هه‌رگیز- هیچ کات .
شابه‌ئه‌سپایی جامه‌که‌ی لار ئه‌کاته‌وه و شه‌رابه‌که‌ی ده‌ڕژێنێته سه‌ر عه‌رز، سونگ داران له هومان نزیک ئه‌بنه‌وه .
- هه‌ی هومان. من زۆرنییه که تۆم دیوه، ئاخۆ تۆ به راستی‌ی له گه‌ڵ ئێمه‌ی ؟
هومان ده‌ڵێ : یانی نیم ؟
شا سه‌رمه‌ستی شه‌راب پێده‌که‌نی : ناکاو به دڵمدا هات که تۆ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هاتوویته‌ته لای ئێمه و منت فریو داوه .
هومان - شۆخ - ئه‌شنێته‌وه : شای من کامه فریو ؟ تۆ به چاوی خۆ ده‌بینی که تیری ئه‌و له خۆی دوورتر ناکه‌وێته‌وه .
شای ته‌نگه چاو ناکاو راده‌مێنی : تۆ هه‌تا چه‌نێ له سه‌رقسه‌ی خۆتی ؟
هومان دڵنیا ده‌ڵێ : هه‌تا پای گیان !
ئه‌وسا شا تووند ده‌ڕوانێته ئاگر و ده‌ڵێ : هه‌گه منت فریو داوێ فرمان ئه‌ده‌م بتخه‌نه ژێر سمی ئه‌سپه‌کان و ئه‌وه‌نده به سه‌ر له‌شتا بێن و بچن ، هه‌تا له‌شت ده‌بێته تۆزی ده‌م با .
هومان ده‌ڕوانێته هه‌تاو: با وا بێ !
13
ئه‌مه کام باریکه رێ‌یه،که له‌وا په‌سه‌کی شڕی پیاوێ ته‌نیا بێ که‌ڵک به جێ ماوه ؟ ئه‌و سه‌رتاپا داخ،به سه‌روچاوی شه‌ونم داپۆشراویه‌وه ، به که‌وانی چه‌ماو وتیری رێک باویه‌وه ، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ . تاوێ له‌مه‌وبه‌ر جل و به‌رگی قورسی داماڵیوه ولێیان دوور که‌وتووه‌ته‌وه .ئه‌وا ده‌نگێ دێته گوێ‌ی، له‌و به‌رزاییه ؛ راده‌وه‌ستێ و ده‌ڕوانێته رێ . له پشت زنارێکه‌وه کابرایه‌کی قه‌وی وقۆڵ ،به‌ره‌ولای دێ .ئه‌م چاو داده‌بچڕێ، تاوێ راده‌مێنێ ، به‌ڵام راناوه‌ستێ و ئه‌مه که‌شواده که هه‌نووکه رێ‌ی پێ ده‌گرێ : راوه‌سته ئاڕه‌ش !
- ئه‌ی پاڵه‌وان ، بیستووته ؟
- ئه‌رێ .
- له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له گه‌ڵم ئه‌دوێ‌ی ؟
- من هاتووم بتگه‌ڕێنمه‌وه .
ئاڕه‌ش‌چاو ئه‌گه‌ڕێنێ‌و به نیگای هه‌زاران پرسیار ئه‌ئاڤرێنێ.
ئه‌م ده‌ڵێ : دوژمنت سه‌د هه‌زاری گرتووه و تۆ له رێدای هه‌تاکوو یه‌کێ رزگار بکه‌ی ؛ ئه‌م کاره‌ت بێ بایه‌خه !
- ئاڕه‌ش - چاوی بڕییه رێ ، ه‌نگاوی هه‌لنه‌گرتبوو که کابرا وه‌کا کێو رێ‌ی پێ ده‌گرێ : سبه‌ینێ ئه‌وان ده‌گه‌ڕنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان . ئاڕه‌ش تۆ ده‌مێنیته‌وه و لۆمه‌ی دڵ . تۆ کێوی شه‌رمی سه‌رۆکه‌کان نزم ئه‌که‌یته‌وه ! ئه‌م تیره ره‌نگه بیانووێ بێ هه‌تا ده‌شته‌کان به‌وان بسپێرن و وێڕای ده‌شته‌کان خێڵی کۆیله‌کان جێ بهێڵن !
ئاڕه‌ش ئێژێ : لاچۆ ، له سه‌ر رێگه‌م لاچۆ !
سێبه‌ری پاڵه‌وان ده‌کشێ : ئه‌ی کابرا، بیر له کۆیله‌کان بکه‌وه.
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : من خۆم له‌وانم .
که‌شواد ئه‌هه‌ژێ : ئه‌م تیره ئاخۆ کۆتایی هێنه‌ری کۆیلایه‌تیه ؟
ئاڕه‌ش دوور ئه‌که‌وێته‌وه و کابرا وه‌کا مه‌رگ رێگای لێ ده‌گرێ : نا . ئه‌مه به قازانجی ئه‌وان نییه .
ئاڕه‌ش ئه‌سڵه‌مێته‌وه : تۆ چی له قازانج و زیان ئه‌زانی ؟
که‌شواد ئه‌ڵێ : چتێ هه‌یه که به‌م تیره ناگۆڕدرێ و ئه‌ویش رۆژه ره‌شیی کۆیله‌کانه، که به هه‌ر چه‌شنێ بێ کۆیله‌ن . ئاڕه‌ش بیر له‌وان بکه‌وه .
ئاڕه‌ش ئه‌نرکێنێ : من ده‌رفه‌تی بیر کردنه‌وه‌م نه‌ماوه .
ئه‌و ئه‌گرمێنێ : بیر له‌وانه بکه‌وه که به بارمته گیراون .
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێی به‌رده و دێته گۆ :کێ له بیری مندایه ؟ من رێ‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌ماوه پاڵه‌وان . من پیاوی راستی و پارێزم و ئێوه قسه‌ی منتان به گوێ‌ی بیستن نه‌بیست . ئێوه منتان به پیلانگێڕ و درۆزن له قه‌ڵه‌م دا و من هه‌ر ئه‌مه‌م !
که‌شواد به گشت جه‌خاریه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش ، من بڕوام به ووته‌ی ناشیرینی ئه‌وان نه‌کرد ؛ به‌ڵام ئێستا ده‌بینم که تۆ به‌راستی جیا له دوژمن نیت !
ئاڕه‌ش لۆمه‌گه‌رانه : بڵێ پاڵه‌وان ! گشت گووتیان، ته‌نیا تۆ ماوی ، شیری خۆت وه‌شاند ،ئیتر بڕۆ با به ده‌ردی خۆ بتلێمه‌وه .
که‌شواد مستی گه‌وره‌ی خۆ ئه‌دا به به‌ردا: پێشتر مه‌یه ئه‌گینا ئه‌تکوژم !
ئاڕه‌ش هه‌نگاوێ بۆ دواوه هه‌ڵده‌گرێ و خێرا تیر له که‌وان ده‌نێ . که‌شواد ئه‌گرمێنێ و ئاڕه‌ش که‌وان هه‌ڵدێنێ و به گشت تووڕه‌یی خۆیه‌وه ده‌نرکێنێ : هه‌ی پیاوی مه‌زن ،هه‌ی پاڵه‌وان، من هه‌رگیز خۆێنێکم نه‌ڕژاندووه . به‌ڵام ئێستا داومه‌ته باری ئه‌و بار .من جگه له رۆییشتن هیچ چاری دیم نییه .
که‌شواد راده‌مێنێ : ئاڕه‌ش ، تۆ من ناکوژی .
ئاڕه‌ش وه‌کا دڕنده‌یه‌ک ده‌نرکێنێ : بۆچی نا ،پاڵه‌وان ؛ من جگه له‌مه رێگه‌یه‌کم پێ شک نایێ .
که‌شواد ده‌ڕوانێته مه‌چه‌ک وده‌ستی ئاڕه‌ش که ده‌له‌رزێ: هه‌ی ئاڕه‌ش ، تۆ تیر هاوێژتن باش نازانی . ئه‌ی بۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی ؟
ئاڕه‌ش - بێ ویستی خۆ - هاوار ئه‌کات : به‌و هیوا که بمرم !
پاش پشووێکی کورت ، که‌شواد به کێوی له‌شیه‌وه له سه‌ر رێگه‌ی ئه‌و دوور ئه‌که‌وێته‌وه .
14
ئێستا ئه‌و- ئاڕه‌ش- رووباری ئاڕه‌ش راده‌وه‌ستێ . له‌و ده‌ڕوانێ وهه‌ردوو ده‌که‌ونه رێ. هه‌نگاوی هیچکام به‌ر و دوا ناکا و با چه‌شنی یه‌ک قژیان لا ئه‌دا .
- له گه‌ڵ من مه‌یێ ئاڕه‌ش ؛ دوور له من راوه‌سته .تۆ من به خۆته‌وه گیرۆده ده‌کههی .
- بۆ دوور بکه‌ومه‌وه ئاڕه‌ش ؟ تۆ ته‌نیا منت هه‌یه . له من بۆ هه‌ڵدی ؟ ئه‌م به‌یانییه چاره‌نووسی ره‌شم دی له ئاسمانا ده‌گه‌ڕا و زانیم له دوی تۆ ده‌گه‌ڕێ .
- من شایه‌نی ئه‌مه نه‌بووم .
- تۆ شایه‌نی خراپتر له‌مه‌ی ئاڕه‌ش! تۆ له بۆ راستیت لۆمه ئه‌که‌ن و تۆ شایه‌نی . بۆ له ده‌شتی شه‌ڕه‌وه به‌ره‌و سینگی کێو هه‌ڵنه‌هاتی ؟ بۆ له هه‌ڵه‌ڵای ئاژاوه‌دا گیانت به‌شیرێ نه‌سپارد ؟ بۆ خۆت به په‌تی سه‌رشۆڕی بۆ دوژمن هه‌ڵنه‌واست ؟ بۆ لای چاو کونه‌ده‌رزیان نه‌چه‌مایته‌وه؟ تۆ شایه‌نی ئاڕه‌ش ،سزای خۆته .
- من نه‌زانم ئاڕه‌ش ، جه‌خاری زانینم ئاوقه مه‌که . من له خانووم دوورم و مخابن هه‌گه خانووێ ببێ .
- وا دنیا تۆی هه‌ڵبژارد هه‌تا بتکاته گاڵته‌جاڕ . وه‌ی له‌و کاته‌ی که تیری تۆ به‌ره‌ولای خۆت بگه‌ڕێته‌وه . شوێنێ شک نابه‌ی که له‌وێ قامکی ئیشاره‌ت بۆ گاڵته‌پێکردنت به‌ره‌ولات درێژ نه‌بێته‌وه . جیهان پڕ ده‌بێ له ناڵه ناڵی تۆ .توانج و تانه‌ی پیرێژنان و شیوه‌نی شوومردووان. گاڵته‌ی قه‌ره‌ج و قاره‌مان و تووک و نزای ئه‌وانه‌ی ته‌شیی به‌ده‌ست پیر ده‌بن .
- بێده‌نگ به.ئیتر مه‌ڵێ ئاڕه‌ش . له‌مه زیاترمه‌مکه‌ره ئامانجی پشێوی ! ده‌ست له من هه‌ڵگره با به ئاگرمه‌وه نه‌سووتێی ! به‌ڵام ئه‌مه چییه له سه‌ری منا ده‌گه‌ڕێ ؟ ئه‌مه چییه به قۆڵ ومه‌چه‌کما ده‌ێ وده‌چێ ؟ ئه‌مه چییه له سینگما رچه ده‌شکێنێ ؟ ئه‌مه چییه له ده‌ماره‌کانما ده‌کوڵێ ؟ ئه‌م هێزو تووانه چییه له منا ئاڕه‌ش ، ئه‌م هێزه چییه ؟
- باش تێفکره ئاڕه‌ش ؛ ئاخۆ ناهومێدی نییه ؟
- هه‌زار جار سڵاوی لێ بێ و هه‌زاران هه‌زار جار سڵاوی لێ بێ . من هه‌گه تیرێ بچووک بهاوێم ، تیرێ بنه‌مای شه‌رمی گشت پیاوان، هه‌گه گشت دنیایش به منی بێچاره پێبکه‌نێ . به‌وناوتر له‌مه نابم که ئێستا هه‌م .
15
هه‌ره به‌رز- ئه‌و به‌رزه‌ی خۆ له پشت هه‌وره‌کانا داشاردوو- هه‌وره‌کان لائه‌دا. له به‌ر پێ‌ی خۆ‌یا - ئه‌و - ئاڕه‌ش ده‌بینی : ئه‌مه کێیه وا به‌ره‌ولای من دێ و که‌وانی به‌رز وتیری په‌لی سیمری پێیه ؟ به شێواوی ده‌ڕوانێ و بێ هیچ سڵ کردنێ هه‌نگاو ئه‌نی؟ هه‌ره به‌رز وایگووت و ئاڕه‌ش وا هه‌نگاوی ده‌نا .به زار بێده‌نگ و به مێشک هزری ره‌نگاوره‌نگ:هه‌ێ کابرا ، تۆ فه‌وتاوی ! [ وا سه‌ر هه‌ڵدێنێ] تۆ بۆ رووت له‌م شه‌ڕه نا؟ [هاواری دووجار،سێ جار‌و چه‌نا جار به ده‌ور سه‌ریا ئه‌گه‌ڕێ .]- ئێره ده‌شتی ناسکه ئاسکان بوو و ئێستا بڕوانه له بن هه‌ر دڕوێکا ژیژکێ ده‌ژی .
پاشان کرێزێ ووشک و ئه‌و دوور ئه‌که‌وێته‌وه: کانییه‌ک بیری تۆ که‌وتووه‌ته‌وه ؛ له پاڵیا کیژێکی برۆ که‌وان و پرچ درێژ و چپه‌دوو .بێته‌وه بیرت که ئه‌و کانییه بوو به به‌رد و ئه‌وچاوه به‌سترا . که بناخه‌ی دیوار رما و باخ لق وپۆی هه‌ڵوه‌را . ئه‌و له هه‌ره به‌رزه‌وه هه‌ڵگه‌ڕا و زه‌وی له ژێر پایا ئه‌ناڵا .
16
له‌وێ - له دڵی خۆڵه‌مێشه‌وه - چه‌ن سپاییه‌ک تێده‌په‌ڕن و به دوایانا که‌سانێکی زۆر. چپه‌ی ناویان له‌و ته‌مه‌دا ون ده‌بێ .له‌ولا- له پاڵ دیواری چێو- پووش و پڵاشی ووشک ده‌گڕێن . وا کابرای ئاگر راگر له ناو دووکه‌ڵه‌وه به له‌زترهه‌ڵدێ و خۆ به عه‌رزا ئه‌دا: هه‌ی سه‌ردار من ووته‌یه‌کی پڕ مه‌ترسیم بیستووه !
سه‌ردار پشت هه‌ڵده‌کا و سه‌روچاوی نماییه : بیڵێ !
کابرای ئاگر راگر کۆته‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه ده‌ڵێ : مه‌زنا ! من قسه هاوردن و بردن نازانم .به‌ڵام ئه‌زانم که ئه‌مه دادپه‌روه‌ری نییه ! کاتێ ئاڕه‌ش بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵاهه‌ڵایه‌کی قوورس ئه‌بێ ! ئه‌م شه‌ڕکه‌ره گیان به لێو گه‌ییشتووانه سوێندیان خواردووه په‌لاماری بده‌ن و جومگه جومگه‌ی لێک بپسێنن .
سه‌ردار له ژێر لچه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌ز به‌رگرییان ناکه‌م .
کابرای ئاگر راگر سارد ئه‌بێته‌وه : ئاخۆ دروستم بیست ؟ ئاخۆ ئێمه وازمان له توورانیه‌کان هێناوه هه‌تا یه‌کتر هه‌ڵدڕین ؟
وا سه‌ردار ترسێنه‌رانه ئه‌پیشکێنێ : ئاخۆ سزای پیاوی خۆ دۆڕاو جگه له مه‌یه؟
ئه‌م ئه‌ترسێ : نا، بێگومان – هه‌زار جار ! هه‌رچه‌ن ، مه‌گه نه ئه‌و سه‌گه جادووه له باتی خوێنی رووبارانی خوێن وه‌رێده‌خا ؟
سه‌ر دار ده‌ڕوانێته نیشانه‌کانی سێهه‌م دیوار له هه‌تاوا : ئه‌و پشتیوانی ئاڕه‌شه، هه‌تا ئه‌م تیره . کاتێ به ئامانجی خۆی گه‌یی ، هه‌ر له بیریشی نامێنێ ئاڕه‌ش کامه بوو .
17
هه‌نووکه له ناو مژی کوێستانا - ئاڕه‌ش- چاو ئه‌بڕێته سێبه‌رێکی له سه‌ر رێ‌ی راوه‌ستاو، وه‌کا په‌ڵه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به هه‌تاو . شکۆدار به وزه‌ی ده پیاوی جه‌نگاوه‌ره‌وه .سونگ له ناو مشت ،سونگێکی رێکی ئاسنین و ئه‌م هاوار ئه‌کات: باووکه ،بۆچ منت فێری گریان نه‌کرد ؟
سێبه‌ر ده‌خزێ : ئه‌مه منم که ئه‌بێ بگریم ئاڕه‌ش .من .
ئاڕه‌ش به‌ئازاره‌وه راده‌مێنێ : ئه‌ی خوای من ، ئاخۆ تۆیش بیستووته ؟
خوا بێ وڵامه .
ئاڕه‌ش چۆک دائه‌دات وبه چۆک ئه‌ڕوات : ئاخۆ تۆ ئیتر زارۆکی خۆ ناناسی؟[ئه‌وسا به پرته پرت ] هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سه‌یر نییه، چما نووکه خۆیشم خۆم ناناسم .
وا مژده‌ڕه‌وێ وسێبه‌ر ده‌ڵێ : هه‌موو که‌س پشتیان له تۆ هه‌ڵکردووه ئاڕه‌ش - تۆ ته‌نیای .
ئاڕه‌ش ئه‌خورۆشێ : من بێزارم !
- له دوژمن ؟
ئه‌م ئه‌نه‌ڕێنی : زیاتره‌که‌ی له دۆست !
وا سێبه‌ر به‌ره‌وخوار دێ : ئاڕه‌ش ئاخۆ ئه‌مه درۆیه ؟
له گه‌رووی ئه‌ما گرێیه‌ک چه‌قی رێ‌ی قسه ده‌گرێ .
ئه‌وا ئه‌و سونگه - تیژ - به‌رزتر: ئه‌مه درۆئه ؟
ئاڕه‌ش بێ هێز سکاڵا ده‌کات : چ بکه‌م هه‌تا بڕوا بکه‌ی ؟
گرمه‌ی ئه‌و مینا هه‌وره تریشقه : ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ بڕوا بکات من نیم ئاڕه‌ش . بڕواه ئه‌و خواره؛ ئه‌و ده‌شته ، ناو ئه‌و ته‌مه ؛ بڕوانه ئه‌وانه‌ی که پشتاوپشت راوه‌ستاون . [ راده‌مێنێ و به جه‌خاره‌وه] جگه له تۆ که‌س له گه‌ڵ تۆ نابێ ئاڕه‌ش . ئه‌م تیره- هه‌گه له ده‌ستت بێ – به دڵی خۆ بیهاوه نه به قۆڵ ومه‌چه‌ک .
شکۆدار راوه‌ستاوه ورووباری خۆر په‌ڵه‌یه‌ک،وا مه‌لێک وه‌کا با تێده‌په‌ڕێ و با خۆی نه‌بوو .
ئاڕه‌ش هێدی ده‌ڕوانێته که‌وان : ئاخۆ بێ بایه‌خ نییه ؟
سێبه‌ر سڵ ده‌کات : بێ بایه‌خ ؟
ئاڕه‌ش به ده‌م باوه ئێژێ : خێوه‌ته‌کان دوورن .
سێبه‌ر ده‌نرکێنێ : دوورتر بیهاوێ !
ئاڕه‌ش : هه‌تا ده‌شتێ که ماڵی ئێمه‌ی لێ بوو؟
ئه‌و ده‌نرکێنێ : دوورتر !
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : هه‌تا سنوور له بارمته‌دان .
ئه‌و ده‌خورۆشێ : دوورتر !
ئاڕه‌ش راده‌مێنێ : هه‌تا سنوور ؟
ئێستا ئه‌و هاوارێکه : دوورتر !
ئاڕه‌ش ده‌گلێ : باووکه ، خۆش ویستنم پێ فێر بکه .
ئه‌و : نا !
ئاڕه‌ش : هێز و تووانم به‌رێ .
ئه‌و : نا – هه‌گه تۆ بێزاری، هه‌گه له‌مه‌ی که هه‌یه بێزاری، سا من هیچم نییه بیده‌م به تۆ ؛ چما تۆ له من به هێزتری . ئاگادار به ئه‌مه دڵی تۆیه که تیر ئه‌هاوێ نه قۆڵ و مه‌چه‌کت !
ئاوای ووت و شکۆدارترین شکۆدار بوو.
ئه‌وسا ئاڕه‌ش له رێگه‌ی خۆیه‌وه به‌ره‌وژوور که‌وت . دوور که‌وته‌وه و دوورتر که‌وته‌وه .
18
ئه‌وه‌تا ، قڵه‌شێ له کێوا و له ناویا چاودێران؛ سونگ به چنگ و شیر له مشت.له لاپاڵه‌وه کوانوێکی به‌ردینه و ئاگرێ پڕبڵێسه و. ئه‌مه‌ش چاودێرێ توورانی - که مه‌لێکی به ده‌سته‌وه‌یه و- به دزه پێده‌که‌نێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش هه‌گه تۆ بووی – بڵێ که له دڵی کێوا به سه‌ر کێدا ئه‌تگرمان ؟ ئێمه زۆر ورد روانیمان و جگه له تۆ که‌س له‌وێ نه‌بوو .
ئاڕه‌ش راده‌وه‌ستێ و پاش تاوێ ده‌ڵێ : ئاخۆ که‌سێ نه‌بوو؟
کابرا پێده‌که‌نی : ئێمه هه‌ستمان پێ نه‌کرد . ده‌نگی دوور بوو. وه‌کا پرته و بۆڵه ئه‌چوو. وه‌کوو دوا نرکه‌ی بریندارێ بوو؛ ئێجگار پچڕپچڕ . ئێمه وامانزانی تۆی .
ئاڕه‌ش به‌رێگای خۆ دا وه‌سه‌ر که‌وت .
هه‌ر ئێستا چاودێڕی توورانی مه‌ل به راپۆرته‌وه به‌ڕێ ده‌کات هه‌ربۆیه به گوستاخیه‌وه بزه ده‌گرێ و ئاڕه‌ش ده‌بیسێ له جه‌رگه‌ی ئاگر و ئاوێنه‌کانه‌وه هاوزبانێ له گه‌ڵ ئه‌ویایه‌تی : ئه‌و دوژمن خۆشه‌ویسته تۆی؟ ئه‌و به ده‌ست و برده ؟
له پشت مه‌ته‌رێزی چێوییه‌وه چه‌نه و چپه چپ : به‌س ! واز بێنه ! ئه‌و نه‌یئه‌زانی ئێمه ئه‌زانین !
ئاوێنه تیژ بریسه ئه‌دات : بۆ نه‌زانێ ؟ ئه‌مه کێوه؛ ولێره هه‌رچپه‌یه‌ک زوو ده‌بیسترێ .
ئاڕه‌ش هیچی نه‌ده‌گووت و درێژه‌ی به رێ ئه‌دا . ئه‌و له ته‌سکه رێ‌ی رێژاوه‌وه تێده‌په‌ڕێ و؛ ده‌ڕوانێته مه‌ته‌رێزی چێوین که ورده ورده له چاو ون ده‌بێ. وا مه‌تاڵێک دێته خوار وله پشتیه‌وه پیاوێ - ورد- ئه‌نه‌ڕێنێ : هۆ ئاڕه‌ش لێمان بڕوانه ، ئێمه دوا پیاوین که تۆ ده‌یبینی ؛ پیاوانی پێنجه‌مین قه‌ڵا . له گه‌ڕانه‌وه‌تا پێمان بڵێ که له‌و لووتکه به‌رزه چلۆن تیره‌که‌ت هاوێشت . کابرا ده‌نه‌ڕێنێ؛هه‌رچه‌ن ئاڕه‌ش دوور که‌وتووه‌ته‌وه - سه‌ره‌و ژوورتر- دیاریشه ئه‌م نه‌ڕه‌ی باش نه‌بیستووه . ئه‌و ده‌ڕوانێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ که به‌ره به‌ره ون ده‌بێ و دوا حه‌سار که نه‌خته نه‌خته نادیار ئه‌بێ و ده‌ڕوانێ که ئیتر هیچ نابیسێ جگه له ده‌نگی پای خۆی له سه‌ر شانی زه‌وی و، دیسانیش ده‌ڕوات و ؛ حه‌و کوره‌ی له‌شی ئه‌گڕێ. ئه‌و له باووکی بیستووه که دووپشک کاتی له گه‌مارۆی ئاگرا بێ وا به خۆیه‌وه ئه‌دا که ببێته خۆڵه‌مێش و ئه‌و- ئاڕه‌ش- ده‌ڕوانێته خۆ که له گه‌مارۆی ئاگری هزر و بیر دایه .
19
ناکاو – ئه‌و – راده‌مێنێ؛ به‌رامه‌ی سه‌وزه و نم ئاگاداریان کردووه‌ته‌وه و ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێ وا ده‌مێکه خۆی به ناو مژدا کردووه.به‌هه‌ردوو ده‌ست که‌وان ده‌گرێ.ده‌نگی پایه‌کی ترسێنه‌ر به گوێ‌ی ده‌گات؛ به له‌ز ئاوڕ ده‌داته‌وه –له ناو سه‌وزه‌ڵانییه‌وه کابرایه‌ک به‌ره‌ولای دێ،قه‌وی وقۆڵ مینا دارێ ئه‌ستور.به‌فری زستانی لێ نیشتووه. دێته پێشه‌وه.رێک به ئاگری چاوانی،به له‌ش و لاریه‌وه که گه‌رم ده‌له‌رزی ده‌ڕوانێته ئاڕه‌ش ،قووڵ ،ورد به نیگای جه‌رگ بڕه‌وه و ئاگری ووتاری بڵێسه ئه‌دات : هه‌ی ئاڕه‌ش مه‌هێڵه بۆیان ببیته ئاوات !
ئاڕه‌ش لێ‌ی ناڕوانێ، چما که‌شوادی ناسیووه : هه‌ی کابرا، من تۆ ناناسم ؛ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزانه که دڵی من ئێستا له سینگما جێ‌ی نابێته‌وه .
کابرا که ووتاری له ته‌وری شه‌ڕکه‌ران تیژتر بوو ئه‌ڵێ : هه‌ی ئاڕه‌ش ، ئه‌م رزگارییه بێ کۆتایی نییه . هه‌ر بڵێنێ رۆژێ ئه‌درێ به ژێریا . له رۆژێکی وادا تۆ له کوێ‌ی ؟ و [ ئه‌و- ئاڕه‌ش- لێوی لێک ناوه ] – هه‌ی ئاڕه‌ش گه‌لێ کۆسپ و چه‌ڵه‌مه له رێدایه . هه‌گه تۆ ئه‌مڕۆ رزگاریان بکه‌ی بۆیان ده‌بیته ئاوات؛ ئه‌مه ت گرینگ و ترسێنه‌ره ! هیوای ئه‌وه‌ی که له هه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا پیاوێ دێ،جه‌ماوه‌ر ته‌وه‌زه‌ل و له‌ش گران بار دێنێ. له گشت چاره‌ڕه‌شیه‌کدا چاو ئه‌گه‌ڕێنن بزانن هه‌ڵبژارده کێیه و خۆیان له جێ نابزوون !
ئاڕه‌ش ئه‌نرکێنێ : قسه کانت له‌م با فێنکه‌دا وه‌کا ته‌ورێ وایه که له بنجی ئه‌ده‌ن .
کابرا ئه‌ڵێ : تیری تۆ بۆ جارێ ئه‌وان رزگار ئه‌کات به‌ڵام بۆ هه‌میشه یه‌خسیریان ئه‌کات .
ئاڕه‌ش خۆف ئه‌کات و ده‌بیسێ ؛ تۆ تۆوێ ناپشێنی که له گشت شوێنێ بڕوێت . تۆ خۆت ئه‌ڕوێ‌ی . وه‌کا دار که له زستانا ئه‌مرێ و له به‌هارا دیسان ئه‌ڕوێ .
ئاڕه‌ش به هه‌موو جه‌خاری خۆیه‌وه رووی وه‌رگه‌ڕاند؛ به‌ره‌ولای ئه‌و کێوه گه‌وره و؛ ئه‌وی هه‌ر وا چاوه‌ڕێ له جێ‌ی خۆ‌یا راوه‌ستاو دی. به‌ره‌و لای کابرا وه‌رگه‌ڕا و ئه‌وی ئیتر نه‌دی.
ئه‌وا ئه‌و- ئاڕه‌ش- به رێ‌ی خۆیدا رؤیی ؛ چووه سه‌رتره‌وه و له‌شی هه‌ر وه‌ک کوره ئه‌گڕا .ئه‌و ئه‌ڕوات ؛ جل و به‌رگ داماڵدراو، گوێ بۆ ئاکاری "با" کان هه‌ڵخراو، ئه‌بیسێ دووجار،سێ جار،که ئه‌و به ناو بانگ ئه‌که‌ن . ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌زانێ که سرته‌ی خاک له گه‌ڵ ئه‌ویه‌تی.ئه‌و ئه‌ڕوات و ماوه‌یه‌که که ئیتر هیچ ده‌نگێ به گوێ‌ی ناگات. جگه له نرکه کانی شاردراوه‌یه‌ک ، که له سینگیا سه‌یر خۆ ئه‌کوتێ . ئه‌و به‌ره‌و ژوور ئه‌چوو. به‌ره‌و هه‌وره‌کان که که‌ژاوه‌ی ناهیدن و ناهیدی رووگه‌شی دی که له ئاسمانه‌وه تێده‌په‌ڕی و ، به سپیه‌تی مینا به‌فری تازه باریو ده‌چوو .
20
شاخ ، شاخی به‌رزی هه‌ره به‌رز ،به ئه‌و – به ئاڕه‌ش – ی گووت : هه‌ی ئاڕه‌ش ،هه‌ی ئاڕه‌ش، هه‌گه تۆ بته‌وێ ، هه‌گه تۆ بته‌وێ ، بایه‌ک هه‌ڵده‌که‌م تووند،باری مه‌رگ بێ و داکاته سه‌ر دوژمنانت .هه‌گه تۆ بته‌وێ چه‌خماخه‌یه‌ک ده‌ئاڤرێنم رێک بیانکاته خۆڵه مێش . به‌ڵام تۆ وا به په‌له بۆ کوێ ده‌چی ؟ تۆ به‌ره‌و به‌رزترین به‌رزاییه‌کان ده‌چی و به‌رزترن به‌رزاییه‌کان مه‌ڵبه‌ندی که‌ژاوه سوارانی ئاسمانه و جگه له‌وان و جگه له وان ،که‌س به‌وێ نه‌گه‌ییشتووه .
ئه‌و - ئاڕه‌ش- که له پیاوه‌تیا بێ وێنه بوو ، هیچی نه‌ده‌ووت و رێ‌ی ده‌بڕی . به‌ره‌و به‌رزترین به‌رزاییه‌کان ، پانتای که‌ژاوه سوارانی ئاسمان ، ئه‌و- ئاڕه‌ش ی خه‌ڵک - ده‌ڕویی و؛ که‌وانه‌که‌ی چه‌ماوه و تیره‌که‌ی رێک . له ژێر پایا ئاسمان ؛ ئاسمانی خاوه‌ن هه‌وره‌کان ؛ هه‌وره‌کانی پڕ باران ،بارانی هۆی گه‌شه‌ی زه‌وی و زه‌وی نوێنی جه‌خار و ؛ ئه‌و- ئاڕه‌ش – زارۆکی زه‌وی پڕ جه‌خار ، گه‌ییه به‌رزترن به‌رزاییه‌کان .
21
ئه‌و - ئاڕه‌ش- که‌وانه‌که‌ی پاڵ دا به هه‌وره‌کانه‌وه :- دایکم زه‌وی،ئه‌مه تیری ئاڕه‌شه . ئاڕه‌ش پیاوێ ئاژه‌ڵدار بوو ، مێهر دڵێ ئاگرینی به‌و دابوو.ئه‌و ئه‌وه‌ته‌ی بوو هه‌رگیز نه که‌وانی بوو و نه تیرێکی هاوێشت . نه پای به مێلوره‌یه‌ک دا نا و نه داوێکی ته‌نی .ئه‌و له‌وانه بوو که نانیان له بارمته‌ی بادایه .ئاڕه‌ش کێیه؟ که ئه‌م ده‌م به‌یانه بێ ناو بوو و ئێستا چاوی دنیا له‌وه ؟ شه‌ڕکه‌رێ که باشترین ئامرازی شه‌ڕی تێڵای شووانان بوو! ئاڕه‌ش کێیه؟ سنوورنشینێ نه‌زان ، گرده نشینێ له‌وانه‌ی که رانیان به تاڵان ئه‌چێ ودیسانیش دڵپاکانه دلۆڤانه و جنێو نادات و هاوار ناکات ! ئاڕه‌ش کێیه؟ چه‌ماوه پشتێ که باری زۆریان لێناوه و ئه‌و زۆر کۆڵی کێشاوه و ئاخی له زار نه‌تکاوه ! ئاڕه‌ش منم که ئه‌یناسی : پیاوی پاکی و پارێز . جگه له خۆشه‌ویستی فێر نه‌کراوه و ئه‌و رک ناناسێ، مه‌گه ئێستا که بڕوانه له سه‌رمدا هزریه‌ل جم وجووڵیانه . ئێستا ده‌رده‌داری پیاوێکم که له من نزیک و دووره، چه‌په‌ڵێ- ئاڕه‌ش ناو- که منی له بێشه‌رمی ناوی خۆ تلاندووه .ئه‌و له‌و په‌ڕی زه‌وییه‌وه له سه‌ر لووتکه‌یه‌ک راوه‌ستاوه ؛ هه‌ر وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به من ؛ دڵی خوێناوی ئه‌و ئارمانجی منه . چه‌په‌ڵێ وه‌ها ناپاک و چه‌رداوه‌ڕوو که سوێند خواردنیان یا وه‌کوو له ئاگر تێپه‌ڕینیان پێ ره‌وا نه‌دی . ءاڕه‌ش منم ؛ ئه‌وه‌ی که کازێوه نه‌زانێ بوو سه‌ربه‌ست و؛ ئێستا گه‌لێ چت له دنیا ده‌زانێ و هاواری به‌رزه که خۆزیا نه‌مزانیایێ .
هه‌نووکه ئاڕه‌ش به هاواری خۆ راده‌مێنێ . رووباری ئاسمانی بێ سنوور- ئه‌م بێده‌نگ - ئه‌و به گشت له‌شی خۆیه‌وه ده‌له‌رزێ :من له خاک جیا بوومه‌ته‌وه وخاک له من جیا نابێته‌وه . سه‌رده‌مێ جگه له دلۆڤانی هێچم تێدا نه بوو ؛ که‌چی ئێستا - دایکه زه‌وی - من بێزارم !
گرمه‌ی دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، هه‌تا بێده‌نگی .
له‌م بێده‌نگیه‌دا چاو لێک ده‌نێ ؛ له‌ش به با سپێردراو ؛ جڵ و به‌رگ داماڵدراو؛ رووت بووه‌ته‌وه و؛ که‌وانی پاڵ به‌هه‌وره‌کانه‌وه دراو هه‌ڵده‌گرێ . له ژێر لچه‌وه ده‌ڵێ :من - به‌و شێوه‌ی که هه‌م- له به‌رده‌م تۆ دا راوه‌ستاوم و هانام وه‌به‌رت هێناوه ؛ ئێستا ته‌نێ تۆ ده‌زانی من کێم ؛ سا شایه‌تی من به و . هه‌نووکه ئه‌و – ئاڕه‌ش – که مێهر دڵێکی ئاگرینی به‌و دابوو، که‌وانی خۆی هه‌ڵهێنا، که‌وانه‌که‌ی له پشتی ئاسمان چه‌ماوه‌تر بوو .
22
زه‌وی سه‌رکه‌وت و ، ئاسمان هاته خوار و؛ ئاڕه‌ش پێ له عه‌رزو سه‌رله ئاسمان،تیری نایه که‌وان. ئه‌و - ئاڕه‌ش ی خه‌ڵک- پێ‌ی له سه‌ر عه‌رز سفت کرد و؛ مێهر- که به که‌ژاوه‌ی خۆره‌وه ده‌گه‌ڕا- له شوێنی خۆ گه‌لێ به‌رزتر هه‌ڵکشا،هه‌تا گه‌ییه ژێر پای ئاڕه‌ش . ئاڕه‌ش که‌وانی رێکتر کرد ؛ به چل له‌شه‌وه . ئه‌و زێ‌ی که‌وانی کێشا و؛هه‌وره‌کان که‌وتنه گل‌ودۆر. ئه‌و- ئاڕهشی خه‌ڵکی – زێ‌ی به وزه‌وه کێشا وهه‌وژه‌ی با هه‌ستا. ئه‌و ،ئاڕه‌ش – زارۆکی زه‌وی – زێ‌ی به هێزی دڵ کێشا و ؛ چه‌خماخه‌یه‌کی تووند ئاڤرا. که‌وانی ئاڕه‌ش چه‌مایه‌وه ودیسان چه‌مایه‌وه و له زه‌ریا شه‌پۆله‌کان هه‌ڵچوون . که‌وانی ئاڕه‌ش فره‌تر چه‌مایه‌وه و دیسان چه‌مایه‌وه و زه‌وی سه‌یر هه‌ژا وزیڕه له دڵی هه‌ره‌به‌رزه‌وه هه‌ستا .خوری تیژ ڕه‌و له جێ‌ی خۆ‌یا حه‌په‌سا وعه‌وت ئاسمان ژێروژوور، ئاسۆ وه‌کا سوورترین شه‌راب سوور، هه‌وره‌کان شه‌ق بردوو ، رووباره‌کان به‌ره‌وژوور بوو! ئه‌وا چه‌نا چه‌خماخه؛ چه‌نا هه‌وره‌تریشقه و هه‌ره‌به‌رز ئه‌ڵێ : من چلۆن تووانیم ئه‌و له سه‌ر شانی خۆ راگرم ؟و زبانی ئه‌و پشکۆکانی ئاگربوو. خورۆشی جیهانیان هه‌ستا ، چما له به‌رزترین به‌رزاییا ئیتر ئاڕه‌ش نه‌بوو و تیری ئه‌و به‌ره‌و دوورترین دوورایی ده‌ڕۆیی . هه‌وره‌کان خورۆشان و گرمانیان و تاوشاراوه و ئاسمان نادیار و پیاون نرکه‌یان ترسێنه‌ر:ئاڕه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ! ئاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ! و ئه‌و تیره که به درێژایی سونگێک ئه‌بوو – سونگێ که خۆی فره درێژ بێ – هی ئاڕه‌ش بوو و هه‌روا ده‌ڕۆیی و باکان ده‌ڕۆییشتن به‌ڵکوو بیبیننه‌وه. له سێ کێوی به‌رزه‌وه تێپه‌ڕی که سه‌ریان له داوێنی زه‌ریادا بوو.له حه‌وت ده‌شتی پان و به‌رین که ده‌وڵه‌تیان گه‌لێ تێدا بوو، له چه‌ناو چه‌ن چۆم و پێنج زه‌ریا؛که رۆخه‌کانیان نه‌ده‌بینرا ! له هه‌ر زه‌ریایه‌که‌وه هه‌تا زه‌ریای دیکه زه‌ریا ؛ و له زه‌ریادا شه‌پۆله‌کان ده‌بینرا ! سێ جار خۆر داچوو و دیسان هه‌ڵهات و سێ جار بۆران و کڕێوه ئاڤرا و دیسان ساماڵ بووه‌وه .سێ رۆژ پیاوان له بناری هه‌ره‌به‌رزا - ئه‌و کۆڵه‌که به‌رزه‌ی حه‌وت ئاسمان - ته‌مایه‌ر بوون هه‌تا ئاڕه‌ش - زارۆکی زه‌وی – بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه ! دیسان حه‌وت رۆژ ته‌مایه‌ر بوون هه‌تا ئه‌وێ که له پیاوه‌تیا بێ هاوتا بوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و حه‌وت رۆژه نه‌گه‌ڕایه‌وه! شوێن هه‌ڵگران هاتنه‌وه له گه‌ڵ هومان : - مه له‌شی پاڵه‌وانمان دی که دوژمن سم شێلی کرد بوو و هیچ خێوه‌تێکمان نه‌دی و تیر ئه‌ڕۆیی ؛ له‌و وشکه‌زیانه‌وه که خه‌ڵکی تیا ناژی وئه‌و ده‌شته سه‌وزانه‌ی که که‌پره‌کانی تیا رواوه ، له‌و ئاسمانانه وه که مێهر به که‌ژاوه‌یه‌وه جه‌وله‌ی تیایانا ده‌کرد و ئه‌و زه‌ریایانه‌ی که ناهید هه‌نگاوی له سه‌ر داده‌نان تێپه‌ڕی . ئه‌وانه‌ی له بۆ دیتنه‌وه‌ی ئاڕه‌ش چبوون گه‌ڕانه‌وه،هه‌نیه پڕ چرچ ولۆچ و پرچ سپی: - ئه‌و چۆن ئه‌تووانێ بگه‌ڕێته‌وه ؟ چما ئه‌و تیره‌که‌ی – که به درێژایی سونگێکی درێژ بوو- به دڵی خۆ هاوێشتبوو نه به قۆڵ و مه‌چه‌ک .
تیر ئه‌رۆییشت و با به دوایاو چه‌نا سوواری دوژمن و دۆست که به دوایا ئه‌ڕۆییشتن، له سنووری پێشوودا لێ‌ی دوا که‌وتن . له پاڵ تاقه دارێکدا ،به‌رزو ئه‌ستوور وبه ته‌مه‌ن وسێبه‌ردار ، مه‌لێ هه‌ڵنیشتوو ئه‌یچریکاند و سوواران به چریکه‌ی ئه‌و له‌وێ کۆ بوونه‌وه .ئه‌وسا مه‌ل هه‌ستا- گه‌رووی خوێنی ل ئه‌تکا- باڵی لێکدا و رووی له هه‌وران نا و ونبوو . سوواره‌کان به‌م نیشانه دابه‌زین و ته‌وێڵیان نایه سه‌ر خاک . تیر ئه‌فڕی. رۆژ به دوای رۆژا وشه‌و له دوی شه‌و! گراوه‌کان که هاتنه‌وه ئه‌ویان دیبوو که ڤنگه‌ی ئه‌کرد . بارمته گیراوه‌کان، هه‌ڵوه‌داکانی ده‌شت بڕوایان به چاوی خۆ نه‌بوو . ئه‌وانههی له ته‌پۆڵکه وێرانه‌کانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا ، کردیانه زه‌نازه‌نا و هه‌موو که‌س باسی ئه‌وی ده‌کرد. باووک له گه‌ڵ کوڕ‌و براله گه‌ڵ برا و ژنی مێرددار له گه‌ڵ شوه‌که‌ی و بووه هه‌ڵا هه‌ڵا و رازه‌ی تیر زار به زار گه‌ڕا ، خێڵ به خێڵ و سینگ به سینگ و پشت به پشت و ، هه‌تا دنیا بووه ئه‌م تیره هه‌ر رۆییشتووه .
23
هه‌تاو به ئاسمان و زه‌وی رووناهی ئه‌به‌خشی و له ده‌م به‌یانانا گه‌لێ جووانه .هه‌وره‌کان به نه‌رمی باران ئه‌بارێنن . ده‌شته‌کان سه‌وزن . زیانییه‌ک نییه . شادی و به‌خیه ؛ لۆ که‌سانی که‌یه . ئه‌وا هه‌ره به‌رز، به‌رزه و سه‌ر له ئاسمان ده‌سوی و ئێمه له بناری هه‌ره به‌رزا هه‌ر ماوین و رووبارمان دوژمنانێ ل خوێنمان ؛ به بزه‌ی ناحه‌زه‌وه و من خه‌ڵکێ ده‌ناسم که هێشتا ده‌ڵێن : ئاڕه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه .
کۆتایی نووسین 1337 پێداهاتنه‌وه‌ی1342
وه‌رگه‌ڕان 1/3/1381 هه تا 12/3/1381
خالید خاکی - سه‌قز

۱۳۸۷ بهمن ۲۵, جمعه
بارام به‌یزایی
هه‌ژدیهاک
[لۆیه‌ک ژبه‌رخوێن]
به‌ندی یه‌که‌م
[] هه‌نووکه ،هه‌ژدیهای زه‌نده‌ق به‌ری شه‌و- زار داپچڕاوترو خورۆشانترل هه‌موو ڕا- پاڵه‌وانی پاک نووستووی رۆژی قووتدا وگژه‌با به‌گرمه‌ی جه‌خارو مخابنه‌وه لورا. پاڵه‌وانی پاک نووستوی رۆژ چاوه‌کانی هه‌ڵهێنا و، خۆی به مردوویی دییه‌وه . هه‌ژدیهای ترسێنه‌ری شه‌وهێدی له سه‌ر په‌نجه خزا و خۆی هه‌تا سه‌ر سینگی ئاسمان هه‌ڵدا . زووترله‌مانه- من- داڵاشێکی وه‌هام دیبوو که له سه‌ر که‌لاکی خۆی دانیشتبوو‌و له‌شینی خۆیاشیوه‌نی ئه‌گێڕا . من بیستم که هاواری ئاسمان درزی ئه‌برد . خه‌م به سه‌رمنا زاڵ بوو و؛ وا ئێستا ئێره‌یی به سه‌رما زاڵبووه . ئه‌زهه‌رگیزهاواری ئاسمان دڕی خۆم هه‌ڵنه‌دابوو. منی هه‌ژدیهاک که وا په‌تکراوی ئه‌م په‌ته‌م ، له لوتکه‌ی‌ئه‌م کێوه، کێوی فره گه‌وره‌ی ئێجگار به‌رز- ده‌ماوه‌ن ! منی هه‌ژدیهاک ، که له‌و ساته‌وه چاره‌ی ره‌شم چاوه‌کانمی بۆدنیا دیتن رشت هه‌رتاوێ په‌تکراوی په‌تێ بووم - به‌ندی‌تر جه گشت به‌ندێ- هه‌رگیزهاواری ئاسمان دڕی خۆم هه‌ڵنه‌دابووو ئێستا ئێره‌یی به‌سه‌رما زاڵ ببوو. ده‌سا من،په‌تی زاری شه‌ته‌ک دراوی خۆم پساندو دڵی ئێجگار ئازار دیتووی خۆم رزگار کرد؛ جه په‌نجه‌ی پێ هه‌تا ته‌وقی سه‌ر- من- هاواری هه‌موو هاواره‌کانی خۆم هه‌ڵدا. ئه‌وسا بوو که ئاسمان درزی برد و؛ به درز بردنی ئاگرێ داییسا - چه‌خماخه !
پێش له ئێستا – به ته‌واوه‌تی – له نشیوه نووستوه‌کانی ئه‌م زه‌وییه چۆڵه‌دا،بێده‌نگی هه‌تا هه‌تایی بوو. پاشان هه‌وره‌کان جمان- ره‌ش و رووش !– تاریکایی که له نشیوه‌کانا خۆی حه‌شار دابوو، به دزییه‌وه رووانی و- [پاڵه‌وانی رۆژی، نووستو دی] - له نشیوه دووره‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. تاریکایی ملی قوت کرده‌وه و تاریکایی- گه‌وره و ره‌ش- هه‌ستا و وه‌کا دێ‌و ، له سه‌ر دوو لاقی خۆ راوه‌ستا. ئه‌و کاته بوو که هه‌ژدیهای شێتی شه‌و- زار داپچڕاوتر و خورۆشانتر ل هه‌موو را- پاڵه‌وانی پاک نووستوی رۆژی قووت دا !
ئێستا منم ، که په‌تکراوی ئه‌م په‌ته‌م و؛ گژه‌بایه‌که هه‌ڵیکردووه! و ئه‌بیسم که هاواری منه هه‌تا دووره ده‌ست هه‌ڵهاتووه‌و ئاڵاوه‌ته خۆی و، به سه‌رشانی ئه‌و شاره نووستوه‌دا مینا قه‌مچی داباریوه و گڕی شار بۆ هه‌میشه داکوژاوه و وا شه‌وه که به هه‌موو بارسایی خۆیه‌وه ، خۆی به سه‌ر شانی منا داوه .
به‌ندی دووهه‌م
[] هه‌ی شه‌و، منی خه‌مبار رۆژگارێ کابرایه‌ک بووم خاوێن دڵ، که له سنوورێ له سنووره‌کانی رۆژوشه‌وا خانووم بوو . من خاوه‌نی ده‌شتێکی که‌سک و مه‌زرایه‌کی پان وبه‌رین بووم . له شوێنێ له زه‌وی و زاری منا بوو که رۆژو شه‌وته‌وقه‌یان ده‌کرد . له‌م زه‌وییه که‌سکه‌ی منا بوو که گشت به‌ره‌به‌یانێ خۆر،به سترانی من وه‌کا گوڵی سوور ده‌پشکووت و له‌م مووچه سه‌وز و گه‌وره‌ی منا بوو که که‌متاکورت فه‌لاکان،هۆره‌کانی خۆیان- لۆسپاس ژ هه‌وره کۆچه‌رییه پڕ بارانه‌کان ده‌چڕی . کێڵگه‌ی من وه‌ها بوو‌و من له‌م کێڵگه‌دا ده‌ژیام، منی هه‌ژدیها کوژ- منی سه‌ر به‌رز- که ماری سێ قه‌پۆزی وشکاییم سه‌ر شۆڕ کرد و له کانییه کوێره‌وه بووه‌کان جۆگه‌کانم خسته رێ . بڕوات و نه‌یه‌ته‌وه هه‌و رۆژه‌ی که یاما شا پێ‌ی نایه زه‌وییه‌کانی مه . ئه‌و رۆژه‌ی که باووکی سنوور پارێزم شه‌رابی سووری به‌و پێشکه‌ش کرد و، یامای شه‌راب هه‌ڵقوڕاندووی ئێجگارخواردوو، ئه‌وی دوو که‌رت کرد هه‌تا ببینێ خوێن سوورتره یام شه‌راب . لۆ منێ که پێمگووت : خه‌فه‌ت به‌شت بێ وا ماڵه‌کانی ئێمه‌ت پڕ له‌خه‌فه‌ت کرد،گوتی به قه‌مچی لێیده‌ن و،قه‌مچی له پێش چاوی خه‌ڵکی کۆڵان وگه‌ڕه‌ک لێده‌ن و، منیان په‌ل کێش ئه‌کرد که دیتم خانووه دارینه باش دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ئه‌سووتان !
به‌ندی سێهه‌م
[] هه‌ی شه‌و، تۆ ره‌شتر له هه‌ر شه‌وی دیکه‌ی و دڵێکم دیت ره‌شترله ره‌شایی تۆ و، قه‌مچییه‌کی فره به‌رز، مینا مارێ ده‌م داپچڕاو، ده‌مێ به‌ره‌و من داپچڕاو و پیاوێ قه‌مچی به ده‌ست ! رۆژ بوو. هه‌تاو، به‌رزو ئاسمان، نزم و جه‌خار زاڵ و کابرا ده‌ستی هه‌ڵهێنا و ده‌ستی ئه‌و به‌رز بووه‌وه و کابرا ده‌ستی زیاتر هه‌ڵهێنا و ده‌ستی به‌رزتر بووه‌وه و قه‌مچیه‌که‌ی نێو مشتی ته‌سکه هێڵێکی ره‌شی به ئاسمانا هێنا و خۆر که ئه‌دره‌وشایه‌وه خۆی شارده‌وه و قه‌مچی وه‌کا مار قه‌فی خوارد و خه‌ڵک به ترسه‌وه روانییان – گرژ و، قه‌مچی هاته خوار- خوێن و! به هاتنه خواره‌وه‌ی ئاگر به‌ر بووه هه‌زار ده‌مار !
وواته قه‌مچی بوو و له‌ش ؛ له‌ش له ژێر قه‌مچیا دابه‌ش .
رۆژ چاوه‌کانی خۆی لێک نا؛ چما دڵ ئیتر جه سینگی رۆژا له خورپه که‌وت و قه‌مچیه‌کان داده‌بارینه سه‌ر پشتی پیاوێ که ئازاری ئه‌کێشا- هه‌رچه‌ن نه ژ قه‌مچیه‌کان و! خه‌ڵکێ که کۆ ببوونه‌وه به یه‌کتریان ده‌گووت : ئه‌مه کێیه که به هه‌ر رووشانێ وروژانێ هه‌ڵئه‌هنجێنێ ؟- ده‌رده‌داران ئه‌بێ لۆی بگرین و خۆیان ئه‌گریان؛ چما که خاوه‌ن ده‌رد بوون ! ئیدی قه‌مچی بوو و له‌ش و؛ له‌ش له ژێر قه‌مچیا بوو و ئاسمانی سه‌ره‌ونخون له تاو مه‌رگی رۆژ ئه‌یگرمان . کابرا قه‌مچی و قه‌لبی له ئاسن بوو . من روانیم وله پشت تاریکایی و ئێشه‌وه یامای قه‌ڕاڵم دی که هۆشیار بوو. ورد روانییه من و هۆشیار بوو. وا - ئه‌و- مه‌ستی هۆشیاریی خۆی بوو و، له شانه‌کانی منه‌وه سوورترین خوێنی من هه‌ڵچبوو . ئیدی قه‌مچی بوو و له‌ش و، له‌ش له ژێرقه‌مچیا بوو و،ئاسمان به سه‌ر لاشه‌ی رۆژا چارشێوێ ره‌شی کێشا . ئیدی شه‌و بوو و گۆرانیی پیاوی مه‌ست! چاوی قه‌مچی ئیتر له‌شی نه‌دی و، ده‌ستی قه‌مچی له دووی گه‌ڕا و نه‌یدیته‌وه . وا زه‌وی نووست و ئاسمان نووستبوو و هه‌نووکه له هه‌موو ئه‌م دنیا نووستوه بێده‌نگه‌دا ته‌نیا منی هه‌ژدیهاک له گه‌ڵ ئازاری خۆ به خه‌به‌ر بووم و دڵی من به بێ فرمێسک ترین چاو ئه‌گریا. وێسه سوورترین خوێنی من ته‌نیا ئاگری رۆشنی ئه‌م ده‌شته خامۆشه بوو. من روانیمه خۆ که وه‌ک بینی ئاو ئه‌له‌رزم . من روانیمه خۆ که وه‌کا مار په‌پکه ده‌خۆم . له په‌نجه‌ی پێ هه‌تا ته‌وقی سه‌ر – من – خۆم دیت که ئێشی بوو و. ئێش له پاوه هه‌تا سه‌ر له له‌شی منا باڵای ئه‌کرد و، ئێش له ده‌ماره‌کانی منا ئه‌کوڵا و، ئێش له دووی رێ‌ی هاتنه ده‌ر ده‌گه‌ڕا . ناکاو من گرمۆڵه بووم و گشت له‌شم تێک ئاڵا و، من هه‌ڵ‌له‌رزام و، گشت له‌شم هه‌ڵ‌له‌رزا و،من خۆم له خۆما رۆ کرد و،من به‌ره‌و ناخی من چووم و ئه‌و چه‌ل له منه‌وه- له قووڵایی بوونی منه‌وه- به ته‌وس و ته‌وژمێکی تیژه‌وه ،دوو مار- وێکه‌ری وروژاو و وشه‌وش وره به‌ر – سه‌ریان هه‌ڵدا؛ وه‌کا خۆ ده‌رباز کردنی شێتانه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵ له چاوه‌ی بێده‌نگترین کێوه‌وه ! رێک وه‌ها – وه‌کا خۆ ده‌رباز کردنی شێتانه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵ له چاوه‌ی بێده‌نگترین کێوه‌وه – ئیدی دوو ماری گرمێنه‌ر له شانی منه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا؛ ره‌ش وسوور؛ که خوێن بوو وئازار بوو و. من روانیمه خۆ و فرمێسکم رژاند؛ چما که ئه‌مانه ماری رق بوون !
ئه‌وسا من قووڵ تێفکرام. بیرم له وڵاتێ کرده‌وه دووره ده‌س وچۆڵ . و هزری من رێ‌ی برده وڵاتی دووره‌ده‌س و. من به کێوی که‌ف و کوڵمه‌وه جه سه‌ر زه‌وی پڕ جه‌خار هه‌ستام که منی له سه‌رپشتی خۆ راگرتبوو. نوها 'با' ئاڵا دارستانه‌کان؛ شه‌پۆله‌کان رۆخه‌کانیان تێک ڕمان؛ ئاسمان گرماندی و هه‌وره‌کان گریان؛ دنیا به ژانه‌وه روژێ نوێ زا و – من به‌ره‌و وڵاتی دووره ده‌س ده‌چووم .
به‌ندی چواره‌م
[] ئه‌ز به‌ره‌و دیاری دوورده‌س ده‌چووم هه‌تاکوو ماریه‌لی ده‌روونم به خاکی تاریک بسپێرم ، نووکه مه‌لی ستران به خه‌مان بێژی رۆژ له داڵده‌ی فڕی بوو و،پیاوێ که دڵی خه‌مبارانه لێ‌ی ئه‌دا مارانی ده‌روونی به‌ره‌و گۆڕی ده‌م داپچڕاوی دیاری دوور ده‌برد . هه‌ی شه‌و تۆ چاودێری چیت به‌گرمه‌ی هه‌وره‌کانت و توڕه‌ییت؟ ئه‌و کابرا به کؤڵه که‌سه‌ری خۆیه‌وه له رێ نه‌ناسراوه‌کانه‌وه رۆیی . له زه‌وییه نووستوه کپه‌کان تێپه‌ڕا و، زه‌وییه نووستوه کپه‌کانی تێپه‌ڕ کرد . ئه‌و درێژه‌ی رێ‌ی به‌کۆڵه که‌سه‌ری خۆیه‌وه بڕی و؛ له رێدا سترانێکی بێ سزای نه‌چڕی. رۆیی هه‌تا به ووشکه وڵاتی دوورده‌س گه‌یی . ئه‌و دیاری دووری دی که ته‌پ و تۆزی له پێش چاوی خۆ لائه‌دا هه‌تا باشتر سرنجی ئه‌و بدا و،دیتی که ده‌می گۆڕی ده‌م داپچڕاوی ئه‌و زیاتر داپچڕا . کابرا گازندانه گازی کرد که ئه‌ی گۆڕی ترسێنه‌ری چۆڵ! من مانوویه‌کی مه‌ینه‌تبارم و هاتووم هه‌تا ماره‌کانی ده‌روونم به تۆ بسپێرم . هه‌نووکه ورد بڕوانه من و بڕوانه که زه‌وی تۆ ماره‌کانی من گل ئه‌داته‌وه؟
گۆڕی چۆڵی ترسێنه‌ر زاری خۆی کرده‌وه و گووتی: من ماره‌کانی تۆم به بێ تۆ ناوێ . من هیچ مارێکم به بێ شان‌مار گل نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ پیاوێ نه‌یتووانیوه ماره‌کانی ده‌روونی پێش له خۆی به خاک بسپێرێ .
کابرا گازندانه گازی کرد: هه‌ی گۆڕی چۆڵی ترسێنه‌ر ! تۆ بۆ ماره‌کانی من گل ناده‌یته‌وه؟ بۆ ماره‌کانی منت بێ من ناوێ؟ ئاخۆ ماره‌کانی من بۆ هه‌میشه به‌سه‌ر شانی منه‌وه ئه‌مێننه‌وه؟ و تۆ مانوویک مانووتر ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
گۆڕی زه‌نده‌ق به‌ری چۆڵ پێچی له خۆ دا؛له زه‌وی ووشکه‌وه گژه‌بای تنووک به‌رز بووه‌وه و شه‌وی ره‌ش هه‌ستا . کابرا گه‌لێ گوێ‌ی هه‌ڵخست وهیچ وڵامێکی نه‌بیست !
هه‌ی شه‌وتۆچ‌ده‌گرمێنی به جمیانی توڕه‌ی هه‌وره ره‌شه‌کانت؟ ئه‌و کابرا گازندانه گازی کرد: تف له رێگه پێوراوه بێ بایه‌خه‌کان! – و هه‌زار ساڵ دواتر، کابرایه‌ک که له رێگه‌یه‌کی دووره‌وه تێ ئه‌په‌ڕا به ده‌نگی به‌رز گریا .
کابرا به خۆی گووت من به‌ره‌و شاری نزیک ئه‌چم . من له‌وێ ژ بۆ خۆم خانووێک ئه‌ئاڤرێنم و به‌ره‌و شاری نزیک چوو هه‌تا لۆ خۆ خانوو بینا بکات . هه‌ی شه‌و تۆ چ ده‌گرمێنی به جمیانی هه‌وره ره‌شه گرمێنه‌ره‌کانته‌وه؟ ئه‌و کابرا به کۆڵه که‌سه‌ری خۆوه له لاڕێ له خۆڕا شاراوه و نه‌شاراوه‌کان تێپه‌ڕا و؛ له لا ڕێ له خۆڕا شاراوه و نه‌شاراوه‌کان تێپه‌ڕا . ئه‌و گشت رێگه‌ی به‌خه‌می گرانی خۆیه‌وه بڕی و؛ له رێدا سترانێکی بێ سزای نه‌چڕی . رۆییشت تا وه‌کو به‌شاری نزیک گه‌ییشت . ئه‌و شاری نزیکی دی که خامؤش بوو و دروازه‌ی قاییمی شاری دی که ده‌کرایه‌وه .کابرا گازندانه گازی کرد : هه‌ی قاییمه دروازه‌ی ئاوه‌ڵا ! من مانووێکی مه‌ینه‌تبارم و هاتووم هه‌تا له‌م باژێڕه لۆ خۆم خانووێک بئاڤرێنم . نهۆ تۆ ورد له من بڕوانه و بڕوانه که ئاخۆ شاری تۆمن به ماره کانی ده‌روونمه‌وه گل ئه‌داته‌وه؟
قاییمه دروازه‌ی ئاوه‌ڵا ده‌می کرده‌وه و گووتی : له شاری مه ماره‌کان که‌م نین و،خه‌ڵک خۆراکی یه‌کدین و، ماره‌کان و مرۆڤه‌کان خۆراکی زه‌وین و،زه‌وی گۆڕێکی زه‌نده‌ق به‌ری هه‌ڵۆڵ . من سێ جار له سه‌ر یه‌ک ئه‌ڵێم : تۆ خۆراکێ باش لۆ ماره‌کانی شاری مه‌ی .
کابرا گازندانه گازی کرد: هه‌ی قاییمه دروازه‌ی ئاوه‌ڵا ! من نه هاتووم هه‌تا خۆراکی ماره‌کانی شاری وه بم . من له رێگه‌ی دووره‌وه هاتووم وهاتووم هه‌تا لێره بۆ خۆم چاوه خانووێک بینا بکه‌م . ئاخۆ شاری تۆ من به ماره‌کانی ده‌روونمه‌وه گل ئه‌داته‌وه ؟
قاییمه دروازه‌ی ئاوه‌ڵا هاته یه‌ک و به‌سترا . به سه‌ر شاری نزیکه‌وه هه‌وری تنووک خێوه‌تی هه‌ڵداو شه‌وی ره‌ش سه‌ری گرسا . کابرا گوێ راگرانه ما و هیچ وڵامێ به گوێیا نه‌درا .
هه‌ێ شه‌و تۆ چ ده‌ڵێ‌ی به زاری هه‌ڵۆڵی بێ هاوارته‌وه؟ئه‌و کابرا گازندانه گازی کرد : تف له رێگه پێوراوه بێ بایه‌خه‌کان ! و سێ هه‌زار ساڵ دواتر، ئه‌وه‌ی که له رێگه‌یه‌کی دووره‌وه تێئه‌په‌ڕا به ده‌نگی به‌رز گریا .
به‌ندی پێنجه‌م
[] سا من دیسان به باره جه‌خاره‌کانمه‌وه ملم له رێ‌ی خۆ نا و ،له درێژه‌ی رێگه‌ی درێژی خۆما ، ماره لاساره‌کانی ده‌روونم به لێدانی شمشاڵی شووانی‌ی ده‌کرده خه‌و و، جار بوو که خۆ له گه‌ڵ ماره‌کانی ده‌رونما چاووم ده‌چووه خه‌و و؛ من رێم ده‌پێوا ؛ کوێره ڕێ ته‌سکه بێ که‌ڵک و بێ ئه‌نجامه‌کانم له ژێر پێ نا، پێچه‌ڵاو پڵووچی رێگه‌له نووستوه کپه کانم له پاوه دا . گشت قۆرته ڕێ یان داوێنه یام ره‌وه‌زێکم تێته‌قان ! من له شاری کوێران تێپه‌ڕام و له قه‌ڵاتی خامۆشان.من له قه‌ڵای حه‌وبه‌ند وکه‌نداڵی به‌ر به‌ندئاوی زنجیر تێپه‌ڕام . من هه‌موو ئه‌م شارانه گه‌ڕام. من له رێ‌ی خۆدا دیتم که گشت چتێ له گه‌ڵ چتی دی به شه‌ڕ دێ. گشت رووناکایی له گه‌ڵ تێکڕای تاریکایی وگشت به‌زینێ له گه‌ڵ گشت به‌زاندنێ . هاوارله گه‌ڵ بێده‌نگی و خه‌فه‌ت له گه‌ڵ شادی.[ منم دی - منیش – له گه‌ڵ خۆ به‌شه‌ڕ دێم ] و رۆژێ، ئه‌و حه‌له‌ی که به رێگه‌یه‌کدا ده‌ڕۆییشتم،کوێرو ته‌سک و بێ بایه‌خ و بێ ئه‌نجام و - شمشاڵی خۆم به ژانه‌وه ئه‌ژه‌ند- له رێگه‌دا- من - ناکاو راوه‌ستام . روانیمه ئاسمان که به‌ر بڵاو وبێ بڕانه‌وه بوو. روانیمه رێگه‌ی خۆم که له دڵی بێ بڕانه‌وه‌ییدا ون ببوو . من راوه‌ستام و، روانیمه ئه‌م دووانه و له گه‌ڵ عه‌رزی ژێر پێما هه‌ڵ له‌رزام . له دڵی خۆما گووتم : ئاخۆ من رامکردووه؟ وله ئاسمانا هه‌وری مه‌ینه‌ت ئه‌ڕوی و، هاواری ئازارم هه‌ڵدا: من بۆچ هه‌ڵاتووم ؟ و له ئاسمانه‌وه هه‌وری جه‌خار ئه‌باری.ئه‌وسا من شمشاڵی شووانی‌ی خۆم به‌ده‌سته زبره‌کانی خۆ شکان و وا ماره نه‌وسنه‌کانی له‌شم به خورۆشه‌وه راپه‌ڕان. من گووتم به‌ره‌و شاره‌که‌م که له دادپه‌روه‌ری بێ وه‌رییه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ، و نووکه له سای دیواره به‌رزه‌کانی شاره‌که‌مدا بووم که له‌وا داد په‌روه‌ری نه‌بوو !
به‌ندی شه‌شه‌م
[] ئه‌مه شار بوو! من روانیم . ئه‌مه شار بوو که شڵه‌ژا بوو، پڕ له مرۆڤی ناساخ ودارماڵی ئازاره‌کان و ئه‌وان خه‌ڵک بوون،پێکه‌وه نووساو وه‌کا ده‌نکه‌کانی زریزه‌یه‌ک و! ئه‌وان ده‌گریان . چما ده‌رده‌داران بوون . من روانیمه ئه‌وانه‌ی چڕ‌و چاویان خوێناوی بوو و، له حاس من بڵاوه‌یان کرد . روانیمه ئه‌وانه‌ی مینا شێت هاواریان ئه‌کرد ویارمه‌تی ده‌ریان هیچ بوو و! دیتم هه‌ڵاتنی بیلبیله‌ی خه‌ڵکان ، له حه‌نای کاروانی سبه‌ی رۆژا؛ که وریایی ده‌ری نادیاری پڕتاو- سات به سات – به لوره‌ی ترسێنه‌ر، ده‌هۆڵی خامۆشی‌ی ئه‌کوتا ! له شارا بای تا و یاو ئه‌یدا له هه‌ر که‌س که تێده‌په‌ڕا و ، قه‌مچیه‌کم دی که به‌رز بووه‌وه و به‌رزتر و،له سه‌ر پشتی شاری مانوو نیشته‌وه و ، سه‌ر له نوێ! هاوارێکم بیست که گووتی: وه‌ی له‌و کاته و! دیواره‌کان به‌م هاواره رووخان وپیاوێ سینگی خۆی هه‌ڵدڕان با بڕوانێ که دڵی تێدایه یام نا و- بوو و خورپه‌ی ئه‌دا و؛ئه‌و یه‌که ده‌ماری شه‌و کرد با بڕوانێ که خوێنی تێدایه یان نا و- تێیدا بوو و سوور بوو ! هیچ که‌س منی نه‌ناسی و من هیچکه‌سم نه‌ناسی . پاشان تاریکی گرسا ودیتم داڵی شه‌و له سه‌ر که‌لاکی شار نیشته‌وه و من لۆ ئه‌م هه‌مووه ، فرمێسکم نه‌بوو،له تاریکیدا- له مژی لێڵی تاریکیدا- زنجیرێکم دی هه‌ڵواسراو و ئه‌م زنجیره به منی گووت : هه‌ی هه‌ژدیهاک که ره‌نجی تۆ پڕشکۆیه ! وردتر بڕوانه من و باشتر ووته‌ی من له گوێ گره ؛ چما که من له تۆ به تۆ نزیکترم . به‌ره‌و قه‌ڵای هه‌ره به‌رزی شێت بڕۆ که وا گه‌ردنی به‌رز گرتووه – یامای قه‌ڕاڵ وا له‌وێیه . ئه‌و به‌تۆ ئه‌ڵێ چ ده‌قه‌ومێ و،وا من به‌ره‌و قه‌ڵای هه‌ره‌به‌رزی شێت ده‌چووم که گه‌ردنی خۆی رێک گرتبوو . گه‌ییشتم و روانیم که ئه‌مه که‌سکه مه‌زرای منه که بنجی گشت گیایه‌ک له زه‌وییه‌که‌یدا مردووه و ، قه‌ڵایه‌کی تیا رواوه ئێجگار به‌رزوشێت و؛ هاوارم کرد !
به‌ندی حه‌وته‌م
[] هه‌ی شه‌و، منی ده‌رده‌دار به‌رز هاوارم هه‌ڵدا . ئه‌وه قه‌ڵای شێتی به‌رز ئاوڕی دایه‌وه ؛ کابرایه‌کی دی بچووک و ورد؛ هه‌موو هه‌را و هات و هاوار. قه‌ڵای به‌رز ، شێتانه پێکه‌نی و هه‌ژدیهاک له سه‌ر بانی قه‌ڵا یامای قه‌ڕاڵی دی که پێده‌که‌نی :
- منم شا یاما که مردن له حاسم کۆڵی دا ! من داهاتووبینانم هه‌س،شه‌راب و هه‌نگوینی ئه‌وان له سه‌ر منه و چاره سه‌ریه‌کانی من له سه‌ر ئه‌وان . ئه‌وان گووتویانه سبه‌ینێ گژه‌بایه‌کی سارد هه‌ڵده‌کا که هیچ چتێ به‌رگه‌ی ناگرێ . زه‌وی پاک ئه‌ماڵێ و هه‌ر چی بوونه‌وه‌ره ئه‌مرێنێ هه‌تاکوو بێداد نه‌مێنێ و بنجی گشت ناحه‌زێ بڕزێ . من که نیم و گووتم قه‌ڵایه‌ک ئه‌ئاڤرێنم به چه‌شنێ قاییم که نینۆکی کڕێوه نه‌یکڕێنێ و به‌رزاییه‌که‌ی پای مه‌رگ بسوێنێ و ئه‌وا ئاڤراوه‌ترین قه‌ڵام ئاڤراندووه . من ژنان و گاڵته چیان و وه‌ستایانی باشترین ساز و شه‌رابم هێناوه‌ته ئه‌م قه‌ڵایه . من قه‌ڵای خۆم به لاوان و شیرین دووان و ره‌سه‌ن پیاوانی پۆشته وپه‌رداخ و گه‌وهه‌ری سه‌وز و سوور خه‌مڵاندووه و جه‌خارم هه‌تا پشت دیواره‌کانی ئه‌م قه‌ڵایه راو ناوه . ئه‌وان ئه‌ڵێن - [خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌ڵێن ]- هه‌ی شا یاما که ئه‌وه‌ی بته‌وێ هه‌ته، ئێمه بۆ قه‌ڵا به‌رزه‌که‌ت راگوێزه و له سارده سه‌رمای مه‌رگ بمانپارێزه و من لۆیان ئه‌که‌نم و ده‌ڵێم : مه‌رگ گه‌لێ شیرینه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هه‌رگیز شادی نه‌دیتووه !و...
هه‌ژدیهاک شێتانه ئه‌گرمێنێ : هه‌ی شا یاما مه‌گه تۆ شادیت به که‌س هێشته‌وه ؟و...
شا یاما پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ : من دابه‌شکه‌ری شادی له‌ناو خه‌ڵکا نیم- هه‌ی هه‌ژدیها کوژ، لۆ من و شایه‌نی من تووانینه ، که قه‌ڵای به‌رزی خۆ دامه‌زرێنم و به مه‌زنانی حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵبژارده بیڕازێنمه‌وه . هۆی – که دوور بی و دیتنت نه‌بێ؛ خۆزگه له تۆ باس نه‌کرایێ و نه‌مبیستایێ؛ ئه‌رێ له‌م رووناهیه ناکاوه‌ی لێڵه رۆژدا،ئه‌وه چییه له سه‌ر شانه‌کانی تۆ؟ نا- من ئیتر له گه‌ڵ تۆ نایه‌مه گۆ ! من به سه‌ر شانه‌کانی تۆوه چتێ ده‌بینم که تاکوو ئێستا نه‌مدیتبوو؛ دوو ماری ره‌ش و سوور و بێ ئۆقره! له نووسراوه که‌ونینه‌کانی ئێمه‌دا پیاوانی وه‌کا تۆیان به دێ‌و ناو برده کرده .
هه‌ژدیهاک چووه‌وه به‌خۆدا و پێچی له خۆ دا و، به گشت هێزی خۆ له ناخی ئێسکه‌وه به‌رزترین هاواری ئازاره‌کانی هه‌ڵدا: من که نه‌مویستبوو دێ‌و بم ! من که نه‌مویستبوو دێ‌و بم! و – پێنج هه‌زار ساڵ دواتر،ئه‌وه‌ی که هه‌میشه له رێگه‌یه‌کی دووره‌وه تێئه‌په‌ڕا- به هات و هاوارێکی شێتانه‌وه گریا .
وا هه‌ژدیهاک هاواری ئه‌کرد: له پشت دیواره‌به‌رزه‌کانی قه‌ڵا؛ له چۆڵگه‌یه‌کی تاریکا،له داوێنی کێوێکا که فره به‌رز بوو،له ژێر بارسایی هه‌وره‌کانا که قوورس بوون و ، قه‌ڵا وه‌کا شاخێکی خه‌و لێ که‌وتوو خامۆش بوو !
به‌ندی هه‌شته‌م
[] هه‌ی شه‌و تۆ زه‌ریا وه‌بیر من دێنیته‌وه،ئه‌و کاته‌ی که وه‌کا تابورێک- [به سه‌رکردایه‌تی رک]- هێرش ده‌باته سه‌ر رۆخه‌کان و به سه‌ریانا زاڵ ئه‌بێ . تۆ کڕێوه‌م وه‌بیر دێنیته‌وه ،که ره‌شه و سه‌خته و زه‌ختێنه‌ره و زه‌وی راده‌ماڵێ له هه‌رچی بوونه‌وه‌ره!- من چوومه به‌ر کونی ئه‌شکه‌وتێ که کڕێوه‌ی تیا نووستبوو و ؛به هاواری ترسی خۆ رامچڵه‌کاند که وه‌ره ئه‌مه من ! وهه‌نووکه با ره‌شی مه‌رگ ، مه‌رگه بای زاڵم وزاڵی گشت بوونێ راماڵ،به گه‌وره‌یی ترسێنه‌ری خۆی رووباری من راوه‌ستا بوو. دووکه‌ڵینێکی پێچ له خۆ ده‌ر و گه‌شه‌که‌ر،که بێ پشوو زه‌وی ژێر پێ‌ی منی ئه‌ڕنی! سا چاوم لێ قونجاند و تێم چریکاند: بڕوات و نه‌یه‌ته‌وه ئه‌و کات و شوێنه‌ی که به خۆشه‌ویستیی دوو که‌س بوونم پای گرت هه‌تا بکه‌وێته سه‌ر رێگای قین . بڕوات ونه‌یه‌ته‌وه ئه‌و کات و شوێنه‌ی که هاتمه دنیا . بڕوات ونه‌یه‌ته‌وه ئه‌و کات و شوێنه‌ی که ماری سێ قه‌پۆزی قاقڕیم تێشکاند تاکوو ئێره‌یی له جه‌رگی ناپاڵه‌وانانی پیلانگێڕا بنج داکوتێ. بڕۆیت و نه‌یه‌یته‌وه با دێوی کڕێوه‌که‌ر-هه‌گه هه‌وه‌ڵ که‌س نه‌بم که به رکی خۆ ده‌یهاڕی؛ که لۆ من مه‌رگی خزمان، به‌م سووکایه‌تیه‌ی که تۆ مه‌به‌ستته ، نه‌دیتن چاتر؛که دیتنی ره‌نجی هیچ بوونه‌وه‌رێکم پێ ناکرێ. لێم تێبگه که به پێ‌ی خۆم هاتووم !
ئه‌وسا ئه‌و- با مه‌رگی ئێجگار تووڕه- زاری هه‌ڵپچڕی و به‌و چه‌خماخه گرمێنه‌ره‌یه‌وه به‌منی‌گووت:هه‌ی‌هه‌ژدیهاک، تۆ ئاڤراوی هه‌تا ته‌نیایی به تۆ تاقی بکه‌نه‌وه و، ئازار به تۆ تاقی بکه‌نه‌وه و، ره‌نج و ده‌رد به تۆ هه‌ڵسه‌نگێنن،ئه‌و- کڕێوه‌ی ره‌ش و سه‌خت و زه‌ختێنه‌ر- به منی گووت : هه‌ی هه‌ژدیهاک، تۆ نامری،تۆ نامری هه‌ی هه‌ژدیهاک،مه‌گه‌ر ئه‌و ساته‌ی شا مایا مردبێت![ من تێفکرام] هه‌نووکه ئاسمانی ده‌م به‌یان بێده‌نگه .[من روانیمه ئه‌م بێده‌نگیه. ئه‌و په‌له‌وه‌ره سپی باڵه‌ی که رای ده‌کرد ؛ روانیمه ئه‌م دوا باڵنده]و ئه‌و وه‌کا چه‌خماخه گرماندی : له‌م بێده‌نگیه‌دا چتێ هه‌یه که باڵ ئه‌کوتێ- [ ئه‌مه دڵی من بوو]. وا ئه‌و دووکه‌ڵ ره‌نگه بێ بڕانه‌وه [ له‌ودا گرد و کۆی گشت هه‌ڵکرده هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌کان ] وه‌کا وشترێک و گامێشێک و به‌رازێک وگورگێکی ره‌وه‌ک،به له‌ز به‌م شانه و شانی منا تێپه‌ڕی و،به شێوه‌ی کڕێوه و بۆران و ره‌هێڵه و ته‌رزه رووی له شار نا – [ لۆ خه‌ڵکێ که درگاکانی قه‌ڵای به‌رز به روویانا داخرابوو] – گرماندی و لرفاندی و باراندی ، ماڵ وێرانکه‌ر و زه‌وی دڕ ! من دیتم که دار بائه‌م و هه‌نجیر بنجی خۆیان له بیر بردبوو و پیاوێ بێ ئه‌سرینیی خۆی ئه‌نێژا و ، دیتم چلۆن مه‌رگه بای تیژ پای زارچای، وه‌کا هه‌شت ئه‌سپی ره‌ش و هه‌شتا ئه‌سپی ره‌ش و هه‌شت سه‌د ئه‌سپی ره‌ش- کۆڵانه‌و کۆڵان- له دووی خه‌ڵکی راکه‌ر غاری ئه‌دا و ، دیتیشم چلۆن دڵی ژن له شوو هه‌ڵکه‌نرا و، خۆشه‌ویستیی برا له گه‌ڵ برا فه‌وتا و، پێوه‌ندیی دۆست له گه‌ل دۆست پسا و، هه‌ر وه‌ها چلۆن شیوه‌نی فراوانی شینگێڕان نه‌بیسترا و؛ لاڵانه‌وه‌ی پڕسۆزی دایکێ ئه‌ژنۆ شکاو لۆ ژیانی جگه‌رگۆشه‌ی- به رووخسارییه‌وه بوو به سه‌هۆڵ و ، چلۆن گریانی شیره‌خۆره‌یه‌ک بێ وڵام ما ! پاشان ده‌لاقه‌کانی ئاسمان به‌سترا و؛ زه‌وی زاری داپچڕا و، ئیتر دڵه‌کان نه‌ته‌پی و خوێن سوور نه‌بوو و، ده‌سته‌کان ئاوه‌ڵا بوو و، چاوه‌کان به‌سترابوو و، فرمێسکه‌کان قه‌تیس مابوون و، بای مه‌رگ زالتر له گشت ! ئیتر که‌س ئاخێکی هه‌ڵنه‌کێشآ و سترانێکی نه‌بیست و تیشکێکی نه‌دی و،ئازارێکی نه‌چه‌شت و، کۆتێک له ئه‌و به ئه‌و نزیکتر نه‌بوو. من گریام و دیتم کارنامه‌ی رێگه‌کان پێچرایه‌وه و، له‌شی رازه‌کان ژاکان . کانیاوه کان داپۆشران و، سنووره‌کانی ده‌شت وه‌رگه‌ڕان و، خۆشه‌ویستی نه‌ما و، په‌له‌وه‌رێ نه‌بوو و، سترانێ نه‌پشکووت و، ده‌لاقه‌کانی ئاسمان به‌ستران و؛ ده‌لاقه‌کانی ئاسمان به‌ستراو ، ده‌لاقه‌کانی ئاسمان به‌سترا و، به‌سترا و،به‌س !
به‌ندی نۆهه‌م
[] کۆتایی هاتبوو، کڕێوه‌ی ره‌ش و سه‌خت و ترسێنه‌ر کۆتایی هاتبوو .هه‌ی شه‌و، تۆ کڕیوه‌یه‌ک وه بیر من ئه‌خه‌یته‌وه که کۆتایی نییه .
هه‌نوکه من وام له بیر باژێڕێکا که وا بزا هه‌رگیز نه‌بووه و،خه‌ڵکێ که ئه‌ڵێی هه‌رگیز نه‌ژیاون و، دیتم که داڵی شه‌و له سه‌ر لاشه‌ی شار هه‌ستا و، من هه‌ستام. به کؤڵه که‌سه‌ری سه‌رشانی خۆ له سه‌ر زه‌ویێ پڕ جه‌خار که منی له سه‌ر پشت راگرتبوو هه‌ستام و، نووکه رووبه‌رووی شا یاما بووم؛ له ناو چاک به‌لادا کراوانی وی و ماره‌کانی من فیشکه فیشک، په‌له‌ی ژار هشتنیان بوو- [ من چووبوومه ئاقار شا یاما ] – وئه‌و پێده‌که‌نی نزارو منی ده‌کزاند :
- به ژاری کام مار تۆ من ئه‌مرێنی؟ هیچ گه‌زینێ له ماری ژیانی منا کار ناکا، من خۆم سه‌رتا پا ژارم !
هه‌نووکه ماره‌کانی من له فیشکه که‌وتبوون ! تۆ قه‌تت نه‌دیوه مارێ که خۆی بگه‌زێ و، ماره‌کانی من خۆیان گه‌ستبوو و ژاری خۆیان کردبووه له‌ش خۆیان و،وا له فیشکه فیشک که‌وتبوون . گووتم هه‌ی یامای خۆگر ، ده‌سا تۆ من بکوژه !
شا مایا ئیترپێنه‌که‌نی . پێنه‌که‌نی و گووتی: من داهاتوو بینانم هه‌یه و چاره‌سه‌ریه‌کانی من له‌وانه‌وه‌یه . ئه‌وان گووتویانه - به منی سه‌ر به‌رزیان گووتوه- هه‌گه تۆ بمرێنم ، خۆیشم ده‌مرم . من تۆ ناکوژم هه‌ی هه‌ژدیهاک . من هانجی باژێڕێ بینا ئه‌که‌م و باژێڕگه‌لێ و. خه‌ڵکێ ئه‌ڕژێنمه ناویان به‌ره‌ی ژنان و گاڵته‌چیان و داهاتووبینان و مه‌زنان وده‌س په‌روه‌رده‌کان، من کۆیله گه‌لی دیکه ده‌ئاڤرێنم- ترسا‌و له ژاری زبانم، که له ژێر رکێڤی خۆم و چزووی پۆڵایینی شیرا بن - با سه‌ر بزێوی نه‌زانن و، باشتر فرمانه‌کانی من به‌ڕێوه ببه‌ن .
منی هه‌ژدیهاک به ژانه‌وه سه‌ری خۆم داخست و،به ژانه‌وه سه‌رم هه‌ڵهێنا؛ به جه‌خاری فره‌ی خۆوه روانیمه ئه‌وو ئه‌وسا گشت له‌شم بووه هاوارێ :هه‌ی یامای خۆگر، من له گه‌ڵت به شه‌ڕ دێم !
پاشان منی ته‌نیا بووم که به سه‌ر په‌نجه سه‌خته‌کانی خۆبن قه‌ڵای به‌ڕزم هه‌ڵئه‌کۆڵا. هه‌نووکه پاڵه‌وانی رۆژ ویستبووی سونگ بهاوێ و، لایه‌نی شه‌ڕکه‌ری شه‌و مه‌تاڵی هه‌ڵهێنا بوو.دیتم که هه‌ڵکۆڵانی بناخه‌ی قه‌ڵا ده‌سته‌کانی پێویسته وده‌ستی من ده‌سته‌کان نه‌بوو و، شه‌ڕکه‌ری شه‌و ئه‌یگرمان : که من ! هیچ بنچینه‌یه‌کی قه‌ڵای به‌رز به‌سه‌ر په‌نجه‌ی من هه‌ڵۆڵ نه‌بوو و . قه‌ڵای به‌رز قاییمتر بوو، قاییمتر بوو له‌وه‌ی !
به‌ندی ده هه م
[] هه‌نووکه ئه‌مه منم ، به‌م به‌رزاییه‌وه راوه‌ستاو،نیگام رێ ده‌کا و شاره‌کان له ژێر پێمان. له شاره‌کانا مردووه‌کان ئاڤراوترین قه‌ڵاکان ده‌ئاڤرێنن ، لێک ده‌ڕوانن بێده‌نگ و، له دڵه‌وه لێک ماڵئاوایی ده‌که‌ن و، له ژێر هاواری ئه‌و قه‌مچیه‌دا بێده‌نگن . هه‌تاوی مردووه‌کان تاریکه و شا یاما خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه‌یه و،گرمه‌ی هه‌وری ئاسنین ته‌نیا چه‌خماخه‌ی شاری مردووان . ئه‌وسا من ده‌چمه پێشه‌وه و هاوار ئه‌که‌م : وه‌ی له قه‌مچیه‌کان چما ده‌پسێن و وه‌ی له قه‌ڵا به‌رزه کان چما رماون . منم هه‌ژدیهاک که زارۆکی ئازاری زه‌ویم و؛منم که هاوارم له پشت ساڵانه‌وه به‌رزه . منم که چه‌نا ساڵه ئه‌م ره‌شمارانه به شان هه‌ڵده‌گرم و لاشه‌ی خۆم - که کزه‌ی لێ که‌وتووه - له‌م رۆ بۆ ئه‌و رۆ راده‌گوێزم و ،ئه‌مه هاواری تاڵی زه‌وییه که پێتانی ده‌ڵێم : وه‌ی له قه‌مچیه‌کان چما ده‌پسێن و وه‌ی له قه‌ڵا به‌رزه‌کان که رماون ! زه‌وی ده‌ڵێ : هه‌ی سه‌رشۆڕ، له سه‌ر پشتی من قاییم راوه‌سته که له‌رزی جمگه‌کانی تۆ من ده‌له‌رزێنی . ئه‌و ده‌ڵێ ؛ هه‌ی پشت چه‌ماو ، تۆ زارۆکی زه‌ویت ،مه‌هێڵه پێش له‌وه‌ی به‌ره و ئامێزی من بگه‌ڕێیته‌وه ، دڵی خۆت ببێته ئه‌شکه‌وتی مه‌رگ ! هه‌ی پیاو به‌رز بڕوانه ،به‌ره‌و ئاسمان وبڕوانه که هه‌وری قه‌مچیه‌کان ئاسمانی داپۆشاوه . من هاتووم ئاسمان – وا ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوی قه‌مچیه‌کانه – وه بیرت بهێنمه‌وه ! داد له‌م بێداده ؛ سه‌رشۆڕی‌ی دوور بێ له گیانت ؛ ئاخۆ ناوی کامرانیت بیستووه ؟ ئاخۆ ناوی گه‌وهه‌رانێ وه‌کا شادی و روونی و دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیت هه‌رگیز بیستووه ؟
ئه‌مه بووهاواری من ،که هه‌رگیز وڵامێکی وه‌رنه‌گرت.چما روانیم که چاوه‌کان به‌بێ تووانی دیتن ئاوه‌ڵان و گوێ‌کان به‌ستراون . هه‌ی شه‌و ، تۆ له چ ده‌گه‌ڕێ‌ی له لمستانی ووشکی ئاسمانا ؟ هاواری من به به‌رده‌میانا تێپه‌ڕی و ئه‌وان ماق ومات ! پاشان یامای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌بینم که له به‌رزایی قه‌ڵاوه هاوار ئه‌کات : منم خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه و مه چه‌نا سه‌ده‌یه مردووین ! ده‌سا من راستتان پێ ئه‌ڵێم . من له ئاسمانه‌وه نیشانه‌گه‌لێکم بۆ ئێوه هێناوه . نیشانه‌ی پاداشی چاکه و نیشانه‌ی سزای خراپه . له نیشانه‌کاندایه که کابرایه‌ک بۆ لاتان دێ ، ناشیرین و ره‌سه‌ن مار، خۆراکی ئه‌و مێشکی ئێوه‌یه . له زبانیا ژارێ ده‌بینرێ که تیژترین ژاره و له ووته‌یا جادوێک به‌دی ده‌کرێ که فریوده‌رترین جادووه. من له ئاسمانه‌وه نیشانه‌م بۆ ئێوه هێناوه . نیشانی وردکه زێڕو نیشانی قه‌مچیه‌ره‌شه‌کان ! له‌م نیشانانه‌دا هاتووه که هه‌ر ووته‌یه‌ک نهێنیه‌کی دوو لایه‌نه‌ی تێدایه که مینا زه‌ریا لێک ده‌چن و وه‌کا زه‌ریایش لێک دوورن ! له نیشانه تاڵه ئاکام شه‌ڕه‌کانا هاتووه که : وه‌ی له وه‌ی به هاواری ، مردووه‌کان بله‌رزێنێ ؛ چما قه‌مچیه‌کان قاییمترن و وه‌ی له‌وه‌ی زمانی هه‌ژدیهایه ؛ چما من زنجیرم لۆ ده‌ست و پێ ئاڤراندووه . ئه‌مه فرمانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتتانه : ئه‌و په‌ت که‌ن . به توندترین کۆت و به‌ند !
پاشان قه‌مچیه‌کان دێنه خوار و مردووه‌کان هه‌ڵده‌ستنه سه‌ر پا و به‌ره‌و ڕووی من هوروژم دێنن و له پێش ئه‌وانه‌وه ئاسنی ئاسنگه‌رێ ، که وردکه زێڕله په‌نجه‌یدایه و دێوی شه‌و به بۆڵه‌بۆڵ ئه‌گات و من چاو ئه‌قونجێنم و شه‌و سێبه‌رم بۆ ده‌کات و من به ژانه‌وه چاوه‌کانم هه‌ڵبڕی و خۆم له‌م زنجیره‌دا دی که شا یاما منی پێ په‌ت کرد بوو . له سه‌ر ئه‌م کێوه هه‌ره به‌رزی ئێجگار گه‌وره – ده‌ماوه‌ن ! و زنجیرم له خۆ به خۆ نزیکتر دی .
به‌ندی یازده‌هه‌م
[] هه‌نووکه ئه‌مه منم ، که ئه‌م کێوه‌م ناوه‌ته سه‌ر شان و، له ژێر پاما شارێک و خه‌ڵکان نووستوون . مردووان ، هه‌تاهه‌تایی له خه‌ودان و من له گه‌ڵ گرمه‌ی بێده‌نگی خۆدا ته‌نیا ماومه‌ته‌وه. بیری ئه‌و مه‌رگه با کڕێوه‌که‌ره ده‌که‌ومه‌وه که پێ‌ی گووتم : هه‌ی هه‌ژدیهاک تۆ نامریت . مه‌گه هه‌وه‌ی که یامای ئاڤرێنه‌ر مردبێت و! - شه‌و ده‌بینم که به گشت قورسایی خۆیه‌وه خۆ ئه‌دا به سه‌رما و ، من هێشتا هه‌ر زینووم !
کۆتایی نووسه‌ر1338
پێداهاتنه‌وه‌ی 1340
وه‌رگێڕ29/2/1381
هه‌تا 11/3/1381

اشتراک در:
پستها (Atom)