بارام به‌یزایی
ئاڕه‌ش
[ لۆ یه‌ک،دوو،چه‌ند،چه‌نا ژ به‌ر بێژ ]
1
ئه‌وان ،پیاوان - پیاوانی ئێران - له دڵ خۆیانا ، له دڵی پڕ که‌سه‌ری‌خۆیانا ده‌ڵێن:هه‌نووکه ئێمه چمان پێده‌کرێ؟ که‌وانه‌کانمان شکاوه و تیریه‌لمان هیچ ئامانجی نه‌پێکاوه ، قۆڵ و مه‌چه‌کمان سسته وراست وه‌ها بوو. چما ئه‌وان ل شه‌ڕێ درێژ خایه‌ن گه‌ڕابوونه‌وه . شه‌ڕی درێژ خایه‌نیان قوورس و گران بوو . وا که تیر هاوێژ له تیر و، که‌واندار له که‌وان جوێ نه‌ده‌کرانه‌وه . پیاوه بێ نیشانه‌کان هه‌زار- هه‌زار ، له وڵاته دووره‌کانه‌وه هاتبوون . له‌و وڵاته دوور - دووره‌کانه‌وه هاتبوون . له‌و وڵاته‌ی که که‌وانی باشی هه‌یه .یام ئه‌وه‌ی که که‌مه‌نده‌کانی باش رێسراوه و با دراوه . له‌وێوه که چوار جۆر با تیا هه‌ڵده‌کا . یان ده‌شتێ که پڕ ئاوترین چۆمی پیا ده‌ڕوا . به‌م چه‌شنه ،هه‌ر که‌س و له هه‌ر لا هاتبوون و. هه‌گه له‌وان - له پیاوان – هه‌رگیز بۆ وڵاتی خۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه ؛ هیچ،هیچ ! دڵه‌کان دارماڵی جه‌خارو؛ ئاسمان تاریک بوو. که ئاسمان خۆی دیار نه‌بوو. که خۆر رایکردبوو. که مانگ خۆی وه‌شاردبوو. که هه‌ورئه‌باری وجگه له چه‌ن چه‌خماخه و- جگه له چه‌ن چه‌خماخه- هیچ رووناکاییه‌ک له شه‌ڕا و لۆ پیاوی شه‌ڕ نه‌بوو و . چلۆن له زه‌وی سوورا گیای سه‌وز بڕوێ؟ ده‌ی هیچ سه‌وزه گیایه‌ک له زه‌وی سوورا نه‌ڕوا و سه‌وزه‌دار،زه‌رد و سووره گوڵ ،ره‌ش هه‌ڵگرسا و هه‌ر پیاوێ گیایه‌کی کڕێوه بردووی به جارێ له بنجه‌وه شه‌مزاو بوو .
2
ئه‌و - ئاڕهشی مه‌یته‌ر - له بیرێکی قووڵا بوو- هه‌نیه پڕ گرێ ، چاوی بڕیبووه خێوه‌تی دوور[ که وه‌کا بزه‌ی پیاوی به‌زیو ده‌چوو] . ئه‌و تاوێ له‌مه‌وبه‌ر لاشه‌ی خوێناویی ئه‌سپێکی ناشتووه و هه‌نووکه ده‌ڕوانێته لێڵه تۆزی سووری گۆڕه پانی شه‌ڕ،که با ده‌یبا . ئه‌و به خه‌مه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌شت و زه‌نا زه‌نایه‌ک دێته گوێ‌ی ئاشنا.ئه‌و باووکی پێ‌ی گووتوه که تێشکان هه‌میشه یه‌ک جۆره و، له‌م لێڵه‌تۆزی به‌یانیه‌دا ده‌ڕوانێته پیاوه‌کان ، پیاوانێ که هه‌زار هه‌زار ، له وڵاته‌کانی پڕ کێو و ده‌شت - له کێوا هه‌ور و له ده‌شتا ران - هاتبوون و لایان وابوو که به‌ره‌و ده‌شته‌کان و کێوه‌کانیان - کێوه‌کان به‌رز، ده‌شته‌کان به‌ربڵاو - ده‌تووانن دیسان بگه‌ڕێنه‌وه . وا حیلکه‌یه‌کی به‌رز و ؛ ئه‌سپێ سمکۆڵ ده‌کا و زه‌وی پڕ بووه له کوتی له‌ش و، له‌شی زه‌وی پڕ بووه له برینی نوێ و. ئه‌و - ئاڕهشی مه‌یته‌ر- ئه‌ژنۆ دائه‌داته عه‌رز و چنگ به خاکا ئه‌کا خوێناوی . له به‌ر چاویا شه‌ڕ و- ده‌نگی ده‌هۆڵه‌کان و بانگی که‌ڕه‌نا و گرمه‌ی زۆرگه‌لی زرێ له به‌ر و . ئه‌و چاو ئه‌قونجێنێ و؛ ئه‌بینێ که خۆر رای‌کرد و مانگ خۆی داشارد و کێوه‌کان جمان و ده‌شته‌کان هاتنه یه‌ک و ئاسمان که‌وته خوارو زه‌وی راست وه‌سه‌ر که‌وت . ئه‌وه‌نده هه‌ور بارانی و با گرمانی و چه‌خماخه تیشکی دا ،که هه‌ره به‌رز له خه‌و هه‌ستا. هه‌ره به‌رز که رازی دنیای له دڵدایه . شاهێدی بڕوا پێکراوی هه‌وه‌ڵین سووڕانی خۆر ، که له به‌ر پای خۆ‌یا ده‌ڕوانێته پیاوان ؛که له دایک ئه‌بن و له دایک ئه‌بن و دیسان ده‌یانبینێ که ده‌مرن و ده‌مرن و ئه‌و - هه‌ره به‌رزی گه‌ردن که‌ش - چه‌نا وێڕای سووڕانی خۆر وله دایک بوونی پیاو فرمێسکی رژاندووه . ته‌نیا ئه‌وه که باش ئه‌زانێ ژیانی پیاوان - یه‌ک ، دوو، هه‌زار- بێ بایه‌خه و،هه‌رچتێکی تر له‌و بێ بایه‌ختر و! هه‌ره‌به‌رز، ئه‌و کۆڵه‌که به‌رزه‌ی حه‌وت ئاسمان؛ هه‌ره‌به‌رز- ئه‌و که به به‌رزایی به‌رزترینه - له خه‌و هه‌ستا و ؛ شه‌ڕی دی که پیاوان - پێ له سه‌ر عه‌رز، سه‌ر له ئاسمان - به رکیانه‌وه رکێن،شمشێر ئه‌وه‌شێنن و شمشێر ئه‌وه‌شێنن و کاتێ رووناوی رای‌کرد و کاتێ دنیا لێڵ بوو -له‌و لێڵیه‌دا که سپی له ره‌ش جیا نه‌ده‌کرایه‌وه و پیاو له پیاو - هاوارگه‌لی بیست و هاوارگه‌لی بیست؛ هاواری بێ نیشان له پیاوی بێ نیشان و، هه‌ره‌به‌رز- ئه‌و به‌رزه‌ی خاوه‌ن رازه‌کان - گشتی بیست و بێده‌نگ ما وجه‌خاری هه‌رپیاوێ له دڵی ئه‌ودا به بارسایی هه‌ره‌به‌رز بوو.
3
هه نووکه له دڵی خاکه‌وه ده‌نگێ . دێته پێش؛ نزیک و.ده‌سێ تۆزی لێڵ ئه‌تارێنێ؛ سه‌ردار ! له سه‌ر یه‌ک لاقی خۆ راوه‌ستاوه و ، لاقه‌که‌ی دیکه‌ی چێوییه و. شیره‌که‌ی کردووه‌ته گۆچان . زرێ‌ی چوار ئاوێنه‌ی ده‌بریسێته‌وه گشت سوور؛ ئه‌ڵێ : هۆی تۆ تیر هاوێشتن باش ئه‌زانی وکه‌وانت له پشتی ئاسمان چه‌ماوه‌تره؛هۆی "که‌شواد"،یه‌ک تیر،یه‌ک تیری تۆ- هه‌گه بیهاوی – هه‌تا کوێ ئه‌ڕوات ؟
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێ که که‌شواد هه‌ستا . له پشت ئه‌و تۆزه هه‌ستاوه‌وه ده‌ڕوانێ که کابرای که‌واندار وه‌کا کێوێ له عه‌رزه‌وه هه‌ستا . به جله چه‌رمینه دڕاوه‌که‌یه‌وه، لێڵه تۆزی شه‌ڕ له سه‌ر قژه فراوانه‌که‌ی نیشتبوو و ردێنه سپیه‌که‌ی سه‌یر ئاڵۆزابوو، قۆڵی به ئه‌ستورایی ده قؤڵ، په‌نجه‌ی له ده‌ور که‌مانی پۆڵای گرێ دراو! و ئه‌بیسێ که سه‌ردار ئه‌ڵێ : تۆ که‌وان کێشانه‌وه چاک ئه‌زانی و ، تیرت باڵی سیمری هه‌یه ؛ ئه‌ی که‌شواد یه‌ک تیر- یه‌ک تیری تۆ - هه‌گه به هه‌موو هێزته‌وه بیهاوی هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات و؟ ئه‌و - که‌شواد- گووتی : یه‌ک فرسه‌خ .
خورۆش له تابوور هه‌ستا . ئه‌وان به هاواره‌وه - ئه‌وان به به‌رزترین هاواره‌وه -هاواریان ئه‌کرد: هه‌ی که‌شواد رێکه‌وه؛ بڕۆ به‌رۆ ؛ به‌ره‌و تورانیه‌کان ؛ که سپایان له سپای دێ‌و ئه‌چێ و به‌وان بڵێ که تۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی ! هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ کات ،هه‌تا ئه‌وێ هی ئێرانه . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕکات هه‌ی که‌شواد !
سه‌ردار ئه‌ڵێ : وێسه فرمان !
که‌شواد ئه‌گرمێنێ : به‌ڕێوه‌ی نابه‌م .
ئه‌وسا سه‌ردار له جه‌رگه‌ی ته‌م ومژه‌وه پیا ده‌ڕوانێ سوور: هه‌ی که‌شواد بای دێ و من وڵامی تۆم نه‌بیست .
که‌شواد له سه‌رخۆ پێ‌ی ده‌ڵێ : یه‌ک که‌س تێنه‌شکاوه . ئێمه هه‌موو دۆڕاندوومانه و!هه‌گه من تیر بهاوێم تووک ونزاکه‌ی لۆ منه . سبه‌ینێ ئه‌وانه‌ی له گرێوان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ئه‌ناڵێنن که تیری که‌شواد ئێمه‌ی به دوژمن سپارد ! وا سه‌ردار له سه‌ر یه‌ک لاقی خۆ ده‌گرمێنێ :ئێمه بۆ هه‌ر بنگووسێ سه‌د پیاومان داوه و؛ ئێستا تیری تۆ یه‌ک فرسه‌خ ،زیاتر ده‌ڕوات.
که‌شواد به‌شکۆوه ده‌ڕوانێته ده‌شت : یه‌ک فرسه‌خ مه‌ودایه‌کی زۆر که‌مه . وا وڵاتێ له ده‌ست ده‌ر چووه !
سه‌ردار دێته به‌رتره‌وه، سه‌روچاوی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه : کاتێ چاره نییه، ئه‌مه خۆی جێ‌ی هیوامانه که‌شواد ؛ هیوای ئه‌وه‌ی که تۆزێ زیاتر رزگار بکه‌ین .
ئه‌م پرسیار ئه‌کات : رزگار ؟
ئه‌و : له کۆیلایه‌تی !
ئه‌وسا که‌شواد ترسێن ئه‌گرمێنێ : پێش له‌م دوژمنه ئاخۆ کۆیلایه‌تی نه‌بوو؟
سه‌ردار دائه‌مرکێ .ئه‌ڕوانێته با و- له جه‌رگه‌ی ته‌م و مژه‌وه پێنج سه‌ر کرده دێنه‌به‌رۆ .
که‌شواد سه‌ر دائه‌خات : ئێمه‌یان تێنه‌شکاند؛ پێشترله‌مه مه خۆمان تێشکابووین !
ئاڕهشی مه‌یته‌ر ده‌ڕوانێته هه‌تاوی لێڵ، که له پشت ئه‌و به‌رزه‌وه ، ئه‌و کێوه‌وه، سه‌ری به‌رز کردووه‌ته‌وه. له بارانی تۆزا سێبه‌رگه‌لێ - دوور- ئه‌خزێن ؛ زینوو و مردوو پێکه‌وه. له قۆپیه‌وه مه‌لێ ئه‌چریکێنێ و وا سه‌ردار وه‌کا سێبه‌رێ قسه ده‌س پێده‌کا : تۆ باسی کێ ده‌که‌ی ؟ خه‌ڵکێ که له‌وانی ، له تۆ نین . چ که‌سێ گووتی ئه‌وانه‌ی که خۆشت ئه‌وێن تۆیان خۆش ئه‌وێ ؟ تۆ ئه‌و تایه‌ی گاریه‌ی که له چاڵا ئه‌مێنێته‌وه . بڕوانه هه‌ی پاڵه‌وان که چلۆن ده‌یسوتێنن ؛هه‌رچه‌ن له ژێر باری ئه‌وانا تێک شکا . نا- من ئه‌م شه‌ڕه‌م نه‌ویست . من خۆم که‌ره‌سه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌م ! ئه‌و کاته‌ی که ئه‌بووا ببووایه‌تن به‌یه‌ک،بوون به چه‌ن به‌ره !هه‌رکام له بیری خۆ‌یا بوو؛ هه‌رکام ڕێگه‌ی خۆی گرته به‌ر! ئای چه‌نا پاڵه‌وانی به ناوبانگ ته‌نیا ما.ئای چه‌نا ته‌نیای ته‌ن پۆڵا له خاک وخۆڵا گه‌وزا! نه‌به‌زان و شۆڕه سواران وه کوره ن؟ وایه . ئه‌مه تاوانه و ئێمه تاوانبارین .ته‌نێ تێشکان بوو که هاوده‌نگی کردن .وا به‌رد به به‌رد شینیه‌تی که مه له کۆتی ئه‌وان رزگار بکه‌ن . که‌ی کاتی کوپیانه؟ گوێ‌ی من بیانوو نابیسێ و؛من به تۆ ده فه رموم هه‌ی که‌شوادی تێگه‌ییشتوو ؛ هه‌رچی وزه وتووانت هه‌یه کۆی بکه‌ره‌وه ؛ ئه‌مه تۆ ، ئه‌مه به‌ڵێن !
که‌شواد ده‌ڕوانێته با : به‌م تیره هیچ ناگۆڕدرێ .
سه‌ردارئه‌نه‌ڕێنێ: ئاخۆ تۆ دوژمنان نابینی که به سونگه‌کانیان جه‌نگه‌ڵیان ئاڤراندووه و؛به له‌زترله شه‌پۆله‌کانی‌ده‌ریای‌دڵ وروژاو هه‌ر تاوه‌ی ترسێنه‌رتر خۆ ده‌ڕازێننه‌وه ؟ دوژمن له‌ده‌ستی دێ تیامانا به‌رێ .
که‌شواد ئه‌گرمێنی : به گاڵته پێ کردنمان تیامانی برده! یه‌ک تیر چ پێده‌کرێ ؟ به‌ڵێن له بۆ چییه؟ ئه‌و جل و به‌رگ چڵکنانه ئه‌زانن که تیری مه ، له‌وه‌ی ماومانه زیاتر ناڕوات .
ئه‌وسا ئه‌م تاڵ ئه‌ناڵێ : دوژمن بێ شه‌رمه که‌شواد وئێمه زاڵ نین .
که‌شواد هه‌میسان له گه‌ڵ با : هه‌تا سنوورێ که بوو ملوێن ملوێن له گرێوان .
سه‌ردار روو گرژ ئه‌کا و زویر: رزگار کردنی ئه‌وان به ئێمه ناکرێ !
ئه‌م به گرمه ئه‌گرمێنێ : ته‌نیا به کۆیله کردنیان به ئێمه کرا ؟
ئه‌وا سونگه‌کانی خۆرله هه‌زار شوێن به زه‌وییا رۆ ئه‌چن . مه‌لێ ئه‌چریکێنێ . لێره‌وله‌وی چه‌نا که‌س له عه‌رز ده‌تلێن .له جه‌رگه‌ی چپه چپه‌وه پیرێ شه‌پۆڕ وشین ئه‌کا و؛ به‌دوایا پیاوانی هێشتا به سه‌رماوی چه‌نا خێڵ وعه‌شره‌ت : چ ره‌ش به‌ختین، هه‌تا داچوونی ئه‌م خۆره‌تاوه . بۆ ئێمه‌ی پیاو چ له پیاوه‌تی ماوه‌ته‌وه ؟ ئێمه بووینه گاڵته‌جاڕی گشت دنیا . ئاخۆ تاریکه ئه‌شکه‌وته‌کانی مه‌رگ لۆمان باشتر نه‌بوو ؟
ناکاو سه‌ردار سه‌رهه‌ڵدێنێ ، وروژاوه وئه‌گرمێنێ ، گرمێنه‌ر وترسێنه‌ر ؛ هانێ پیاو ، هه‌ی پاڵه‌وانی پۆڵا په‌نجه ؛ تیریك و که‌وانێک ! به‌ڵێنی لۆ دراوه .
که‌شواد چاو ئه‌بڕێته چاوی و ئه‌ڵێ : من به‌ڵێنم به‌که‌س نه‌داوه.
[ وا که‌شواد که‌وانه‌که‌ی به ئه‌ژنۆ ئه‌شکێنێ وفڕێ‌ی ئه‌دات .]
سه‌ردار ماق ئه‌بێ : ئه‌مه فرمانی سه‌رۆکی تۆیه !
که‌شواد ئه‌ڵێ : له تێک شکانا که‌س سه‌رۆکی که‌س نییه .
ئه‌وسا سه‌ردار- شیر له مشت - ئه‌نه‌ڕێنێ : که‌شواد ! له بیری که‌سانی دیکه‌یشدا به .
که‌شواد هه‌ڵده‌چێ : کێ ئه‌ڵێ من له بیری که‌سانی دیکه‌دا نیم؟ هه‌ربه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ڵێندا نیم ؟ به‌ڵێنی سه‌رۆکه‌کان ،که ژیانی خێڵی کۆیله‌کان ده‌کاته بارمته‌ی گرێوی تیرێ ؛که چون هاوێژرا گشت یان هی ئه‌م لا یام هی ئه‌و لایه و کۆیلایه‌تیش هه‌ر کۆتایی نایه ! وا هه‌زار هه‌زار بارمته‌ن و .هه‌گه که‌سێ که گووتی که‌شواد تۆ تیر بهاوێژه ، له بیری ئه‌واندا نییه ! دیاره مانووه و نیازی وایه بگه‌ڕێته‌وه و پشوو بدات .به‌ڵام من که خۆم هیچ له‌وان به جیانازانم ،هه‌گه رزگارکردنیانم لێ ناوه‌شێته‌وه،خۆده‌تووانم له گه‌ڵیان بمێنمه‌وه !
وه‌های گووت و؛ ئه‌مانه‌ی به شانازییه‌وه گووت !
سه‌ردار راده‌مێنێ و به‌گشت خه‌م وکه‌سه‌ریه‌وه به با ده‌ڵێ : سبه‌ینێ‌یه که سم شێلمان بکه‌ن .
که‌شواد که پشتی هه‌ڵکردووه : من خۆ به سم شێلی ئه‌سپان ئه‌سپێرم به‌ڵام به‌م بێ ئاکارییه نا !
پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه . له جه‌رگه‌ی سووری ئه‌م گه‌رما خه‌سته دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئاڕه‌ش چاوی لێیه که پێنج سه‌ر کرده نزیک ئه‌بنه‌وه ،هه‌تا لای سه‌ردار . چاوی کابرای مه‌یته‌ر له‌و مژه‌دا ده‌خولێته‌وه . له که‌شواد ده‌گه‌ڕی و نایدۆزێته‌وه.ناکاو له دوی ئه‌و هه‌ڵدێ . به ناو بانگی ئه‌کات. که‌شواد راده‌وه‌ستێ .به له‌پی ده‌ست ئه‌و ته‌پ وتۆزه له پێش چاو ئه‌تارێنێ هه‌تا لێ‌ی بڕوانێ. به‌ڵام هیچ نابینێ و پێ‌ی وایه ده‌نگ ، ده‌نگی بایه و رێ ده‌که‌وێته‌وه؛ ده‌گاته دارێکی سوتێنراو. وا له پاڵ دیواری چێویی؛ و ئه‌مه‌ش ئه‌سپێ به تیر لا دڕا‌و و؛ لێره ئاڕه‌ش رێگه‌ی پێ ده‌گرێ : - کاکی پاڵه‌وان !
پاڵه‌وان راده‌مێنێ ؛ له‌و ده‌ڕوانێ و ده‌ڵێ : ناوی من که‌شواده!
ئه‌و ده‌ڵێ : ناوت به‌رز بێ ، من له ته‌نیشتته‌وه بووم .
که‌شواد بێ ئه‌وه‌ی ددان له سه‌ر ددان هه‌ڵبڕێ : من تۆم هه‌رگیز نه‌دیتووه !
کابرای مه‌یته‌رئه‌ڵێ : من له شووانانی ئه‌م هه‌رێمه بووم و ئێستا مه‌یته‌ری تابوورم .
که‌شواد ئه‌ڵێ : ها مه‌یته‌ر ، له رێ‌ی منا چ ده‌که‌ی ؟
ئه‌و به گشت شه‌یدایی خۆیه‌وه ئه‌ڵێ : شانازیت پێوه ده‌که‌م هه‌ی که‌شواد !
ناکاو گشت گیانی کابرا ده‌له‌رزێ ؛ ده‌ڕوانێته ئه‌و وگرێیه‌ک له گه‌رووی دا رێ‌ی قسه‌ی ده‌به‌ستێ . دژوار ده‌ڵێ : هاچۆ !
ئاڕه‌ش به شه‌رمه‌وه سه‌ر دائه‌خات و کابرا دوور ئه‌که‌وێته‌وه- به هه‌نگاوی قاییم و قورسی له سه‌ر خاک و . له دڵی خاکه‌وه ئاڕه‌ش ئه‌بیسێ که به ناو ئه‌و بانگ ئه‌که‌ن . گوێ تیژ ئه‌کات و،ئه‌مه جگه له چاودێری دیواری چێوین نییه :
- هۆ ئاڕه‌ش،ئه‌وان بۆ جێگری ته‌ته‌رله دووی پیاوێ ده‌گه‌ڕن. من گووتم تۆ زبانی دوژمن چاک ئه‌زانی و راسپێری به بێ که‌م و کووڕده‌گه‌یێنی؛وا ئاوڕبده‌ره‌وه و بڕوانه ئه‌و تۆزه لێڵه ده‌مێندراوه. ئاڕه‌ش ئاوڕ ئه‌داته‌وه و؛ ئه‌مه سه‌رداره که له جه‌رگه‌ی ته‌پ و تۆزه‌وه به ئیشاره‌ی قامک ئه‌و بانگ ئه‌کات و.ئه‌و ئه‌چێته پێشه‌وه.
- هه‌ی ئاڕه‌ش تۆ شه‌ڕکه‌رێ چاک نیت و هه‌گه مه‌یته‌رێ باشیش بووبێتی ! ئێستا ئیتر ئه‌سپێ نه‌ماوه .وه‌ره وببه به ته‌ته‌ری ئێمه . هه‌ر ئێستا پوزه‌وانه هه‌ڵکێشه و پشتێن جه‌ڕ ده وبه له‌ز بڕۆ وپێیان بڵێ که یه‌ک رۆژ زۆر که‌مه و ده‌رفه‌تی دراویان هه‌تا نووستنی ئه‌م خۆر‌تاوه بۆ مه زۆر که‌مه .
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته دوور . له‌و په‌ڕی لێڵه تۆزه‌وه ژماری ئێجگاری دوژمن ده‌بینێ ؛ گشت ده‌م به پێکه‌نین ، پیاڵه‌کانیان لێواولێو ! خێوه‌ت دامه‌زراو و سونگیان له به‌ر خێوه‌تا چه‌قاو.
4
وا زه‌وی. زه‌وی تۆخ و له زه‌ویه‌کی وه‌ها تۆخا،روژگارێ خانووبه‌ره‌ی ئێمه روا بوو .
5
وا ئاڕه‌ش ده‌توڕێنێته شاخه گا . شای تووران چاو له تاو وه‌رده‌گێڕێ و پڕ تاو ده‌ڕوانێته ئه‌و؛ چاوه‌کانی مینا تاو سوور هه‌ڵگه‌ڕاو. پێده‌که‌نێ : ئاخۆ له گشت سپای ئێوه‌دا ئه‌سپێ زینوو نه‌بوو؟
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته پشت سه‌ڕخۆ : ئههسپی من وا ده‌له‌وه‌ڕێ !
ئه‌و : له کام له‌وه‌ڕگه‌ی نه‌سوتێنراوا ؟- پاشان دێته پێش، به نیگای دڵ پێکێنه‌ر- ئه‌و تیر هاوێژه تۆی؟
ئاڕه‌ش به زبانی ئه‌و دێته گۆ وپێی ده‌ڵێ : من کابرایه‌کی مه‌یته‌رم که ئێستا له لایه‌ن دۆسته‌وه راسپێریم هێناوه؛ به ناونیشانی ئه‌م نقێمه سووره .
شای تووران پرسیار ئه‌کات: ته‌ته‌ری پێشووچی لێهات ؟ ئه‌و بریندار بوو .
ئاڕه‌ش به که‌سه‌ره‌وه : ئه‌و کوژرا .
شای تووران له تاوا ده‌گرمێنێ : هه‌موو ده‌کوژرێن؛جگه له‌وی سه‌رمان بۆ شۆڕ ئه‌کات ! ئێستا راسپێریت بسپێره ؛ من سه‌رتاپا گوێم .
ئاڕه‌ش ده‌ڵێ : ده‌رفه‌تی یه‌ک رۆژه ئێجگار که‌مه .
- رۆژێ که‌مه ؟
- تیرهاوێژی مه مانووه .
شا له‌و ده‌ڕوانێ : تیرهاوێژ ؟ مه‌گه تۆ نیت ؟
ئه‌م ئه‌ڵێ : من کابرایه‌کی مه‌یته‌رم .
شا ئه‌نه‌ڕێنێ : به‌ڵام بیستم که گووتت تۆی !
ئاڕه‌ش موچرکه دێ به له‌شیا : من نه‌مگووت .
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ : ئه‌مه کێیه که به من ئه‌ڵێ درۆزن ؟
ئاڕه‌ش وڵام ناداته‌وه .
شای تووران هێدی ده‌ڵێ و[تیژ و گڕاوی ده‌ڕوانێ] : ناوت چ بوو ؟
- ئاڕه‌ش .
- ئه‌وتیر هاوێژه تۆی .
ئاڕه‌ش هه‌نگاوێ به‌ره‌ودوا ده‌نێ : نا . من هه‌رگیز تیرم نه هاوێژتووه .
شا ده‌ڵێ : ئه‌مه‌ت باشتر ! که وایه تۆ تیر بهاوێژه !
ئاڕه‌ش به‌وه‌ی بیستوویه‌تی بڕوا ناکات : باکه‌ی زه‌به‌نده و من ووته‌کانتانم نه‌بیست .
شای تووران لێوی به پێکه‌نین ده‌پشکوێت : بیستت ئاڕه‌ش – تۆ به‌ڵێن ده‌هێنیته جێ .
ئاڕه‌ش هێدی ده‌ڕوانێته که‌نینی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئه‌وو به‌دژواری ده‌ڵێ: من کابرایه‌کی بێده‌سه‌ڵاتم.گاڵته کردن به کابرایه‌کی بێده‌سه‌ڵات شایه‌نی شان و شکۆی شایان نییه .
شای تووران ئه‌گرمێنێ : من ئامۆژگاری ده‌که‌ی؟ - [ ئه‌وت گه‌وره‌ی تابوور شیره‌کانیان تیژ ده‌که‌ن ] – پاشان هێدی : سه‌رۆکه کانی تۆ ئه‌م گاڵته‌یان قه‌بووڵ کرد .
ئاڕه‌ش رووی وه‌رده‌گه‌ڕێنێ : نه‌وینم و – روونه‌دا !
ئه‌وبه گشت تووانی خۆ پێ ئه‌کوتێ به‌زه‌وییا : من داوێکم ته‌نیه‌وه ورد ،وه‌ها که هاتن پاڕانه‌وه و من لێبوردووییم نواند.ئاشتیان ویست ومن ده‌ستم نه‌نا له روویان. کاتی به‌ڵێن ، دیارده کردنی سنوورم خسته ئه‌ستۆی تیرێ هاوێژراو و ئه‌وان له ترسی رکی من ملیان‌دا و بۆ جێ به جێ بوونی ئه‌م به‌ڵێنه سوێندی قوورس خورا !
ئاڕه‌ش وێڕای با ئه‌لۆرێنێ : ئێمه هه‌تک کراوین .
ئه‌و به که‌یفه‌وه پێده‌که‌نێ : هه‌تک کراوتر ئه‌و کاته‌ی تۆ تیر بهاوێ‌ی ؛ ئه‌و که‌سه‌ی من ده‌ست نیشانی ئه‌که‌م !
ئاڕه‌ش روو وه‌رده‌گه‌ڕێنێ : من نا!
ئه‌و دیسان پێدههکه‌نێ : بۆ نا ئاڕه‌ش ؛ مه به‌ڵێنمان داوه؛ هه‌ڵبه‌ت نه‌گوتراوه کێ تیرهاوێژ هه‌ڵبژێرێ و وا من هه‌ڵمبژارد و سوێند به خواکانم که له سه‌ر ئه‌مه سوورم !
ئاڕه‌ش هه‌ڵده‌چی : له خۆڕا سووری .ئه‌وان مل ناده‌ن .
ئه‌و - شای توڕه- چاو ده‌بڕێته تابووری خۆ؛ زرێ شه‌پۆل ئه‌دا وئاڵای عه‌به‌نووسیان له بادا ، ده‌شه‌کێ و تابوور لێویان به که‌نین ده‌پشکوێ .
ئاڕه‌ش ماق ئه‌نێ : ئه‌مه بێ ئاکارییه .
شای تووران تاڵ پێده‌که‌نێ : به‌ڵێ ئاڕه‌ش . ئه‌وان رۆژگارێ ئێمه‌یان بێ ئاکارناو نا . ده با ئێستا رۆژگاری ئێمه بێ ! ئاگادار به که تۆ دوا تیری منی . بیشزانه که ئه‌متووانی هه‌مووتان به شیر بسپێرم .
ئه‌م ئه‌ناڵێنێ : بۆ وات نه‌کرد ؟
ئه‌و بزه‌ی قه‌تیس ئه‌بێ : نا ئاڕه‌ش ؛ ئه‌وان ئه‌بێ بمێنن و به مناڵانیان بڵێن که چیان له ئێمه دیتووه ! - ئه‌وسا هاوار ئه‌کات : مه‌ی بێنن ! [ مه‌یگێڕان نزیک ئه‌بنه‌وه .]
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من توونیم نییه .
شا ناوچاوی گرژ ئه‌کات - کورته پشووێک - سڕ‌و سارد ئه‌ڵێ : دڵم بۆت سووتا.
ئاڕه‌ش هه‌میسان ده‌گرمێنێ : من توونیم نییه .
شای تووران سوورهه‌ڵگه‌ڕاو له‌و ده‌ڕوانێ وله قینا ده‌له‌رزێ: هه‌ی ئاڕه‌ش نه‌تگووت ته‌ته‌ری پێشووچی به‌سه‌رهات ؟
ئاڕه‌ش ده‌نه‌ڕێنێ : ئه‌و مرد !
شاده‌ڵی : به‌راستی که ئه‌و له تۆ به‌خته‌وه‌رتر بوو. من سه‌دان جار تۆ ده‌مرێنم .
پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئاڕه‌ش ئه‌بیسێ که پیاوێ به‌ناو بانگ ئه‌کات. ئه‌م ناوه بۆ ئاڕه‌ش ئاشنایه و وا سێبه‌رێ له پشت پشته‌وه‌ی خێوه‌تی سوور به‌ره‌ولای شا دێ و به دیتنی ئه‌و موچڕکه به له‌شی ئاڕه‌شا دێ . ئاڕه‌ش گوێ هه‌ڵده‌خا و ئه‌بیسێ : هه‌ی هومان ، سه‌باره‌ت به ئاڕه‌ش چ ده‌زانی ؟
کابرا - که به رواڵه‌ت به قه‌رای ده پیاوه - ئه‌ڵێ ؛ نام نه‌بیستووه .
شا ده‌ڵی : خاوه‌ن ناو وا لێره‌یه ؛ ورد پیا بڕوانه و بزانه ئه‌و چلۆن تیر ئه‌ندازێکه ؟
هومان لا ده‌کاته‌وه وچاو ده‌گێڕێ . روانینی ته‌واونامۆیانه‌یه. ده‌روانێ کابرایه‌کی له‌ڕ؛ ته‌نیا به پاوه راوه‌ستاوه . له ناو سوارانا به پێ‌ی پیاده . ئه‌ڵێ : من ئه‌مه‌م هه‌رگیز له ناو جه‌نگاوه‌رانا نه‌دیتووه .
شا ده‌ڵێ : راست ؟
ئه‌و : سوێند ئه‌خۆم !
شا پێده‌که‌نێ و هاوار ئه‌کات : ئه‌بێ وه‌رامێ بنووسین - زوو به هومان - وه‌رامێ به پارسی!پاشان دوور ئه‌که‌وێته‌وه و به‌ره‌و خێوه‌تی به‌نه‌وش ئه‌ڕوات و له به‌ر درگای خێوه‌تا ئاوڕ ئه‌داته‌وه : ئه‌و له ئێوه بوو ئاڕه‌ش . ئێستا له گه‌ڵ ئێمه‌یه .
ئاڕه‌ش ئه‌زانێ که چۆکی هاتووه‌ته له‌رزین و به‌ر چاوی لێڵ ئه‌بێ و له خۆدا گرمۆڵه ئه‌بێ و ؛ چاو ئه‌کاته‌وه ؛ خۆی ده‌بینێ به‌رانبه‌ر به‌هومان راوه‌ستاوه : هه‌ی پاڵه‌وان ، هه‌ی پاڵه‌وانی دێ‌و به‌زێن ! ئێمه پێمان وا بوو تۆ نه‌ماوی .
ئه‌و لێیشی ناڕوانێ .
ئه‌م هاوار ئه‌کات :بڵێ ! هومان ، بۆ پشتت تێکردین ؟
هومان به هاواری ئه‌و له جێ‌دا ووشک ئه‌بێ و به ووشکی ئه‌ڵی : من له‌وێ بارکێشی بنه‌ماڵه‌ی خۆ بووم .
ئه‌م ئه‌ڵێ : لێره نیت ؟
هومان هه‌ر دوو چاوی ئه‌بێته پلی خوێن و ئه‌ڵێ : من له زوڵم هه‌ڵاتم و بۆ لای زوڵم هاتم ؛ له ده‌زبزێو بۆ دوژمن ! من ئه‌و لایه‌م هه‌ڵبژارد که سه‌رکه‌وتنی لێیه ! داخۆ ساویلکه‌یه‌کی وه‌کا تۆ، چ له چه‌نیه‌ت وچۆنیه‌تی پاڵه‌وانی ده‌زانێ ؟ کاتێ ئه‌بێ گوێ رایه‌ڵ بم ، گوێ رایه‌ڵی ئه‌و که‌سه ئه‌بم باشتر به‌خێوم بکات !
ئاڕه‌ش لێو ئه‌کرۆژێ و ئه‌ڵێ : پاڵه‌وان ،خۆ تۆ له گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕت کرد !
هومان له دوور ده‌ڕوانێ ؛ ویستم بزانم خۆشه‌ویستی‌ی خاک هێشتا له ده‌روونما هه‌یه؟و نه‌بوو!
ئاڕه‌ش به پرته : ئه‌مه‌ت ئازار ده‌ره !
له دوایانه‌وه پێکه‌نینێکی ته‌واو شێتانه . ئه‌وان ده‌ڕوانن که شای تووران له خێوه‌تی به‌نه‌وشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه؛تاج له سه‌ر، شانپۆشی سوور له سه‌ر شان ، پیاڵه بهه ده‌ست و نقێمی شایه‌تی له قامک، پێده‌که‌نێ : ئێستا نامه‌یه‌ک بنووسین شاهانه . هومانی دلێر له ئاسمان بڕوانه؛ کۆتری نامه‌به‌رته‌مایه‌ری باڵ لێدانه .
ئاڕه‌ش به‌ره‌ودوا ده‌گه‌ڕێته‌وه ؛ من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
شای تووران دوو لێوی به رقه‌وه هه‌ڵده‌قورتێنێ :بڕۆ ئاڕه‌ش، خێراکه ! که گه‌ڕایته‌وه ، ده‌بینی که دۆستانت لێت نامۆن !
وا ئاڕه‌ش دوور که‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌و بیر له‌م ووتانه ئه‌کاته‌وه و ؛ لێیان تێناگات .
6
هه‌تاو به‌رزه . ئه‌و ده‌ڕوانێته ئاسمان و کۆتری سپی وه‌کا با ده‌فڕێ . وا ئاڕه‌ش له قامیشه‌ڵانی سووتاوه‌وه دێت و به خۆ ده‌ڵێ : من پیاوێ رزگار بووم . سه‌ر به خۆ له دوی ران؛ ئه‌و کاته‌ی دڵ ئه‌یخوازت سترانم بۆ به‌رغه‌ل ئه‌چڕی و کاتێ که دڵم پێوه بووایێ، له گه‌ڵ نووستنی ران ده‌نووستم . من ئێره بۆ هاتم؟ ئه‌م هه‌را و هوریا بۆ خه‌ونی منی تێکدا و؟ ئه‌م گژه با بۆ رانی منی لوول دا؟
ئه‌و ئه‌ڕوات و له سووره قۆپی ئاو ناخواته‌وه، کۆما خۆڵێکی به‌رز ئه‌یه‌وێ ئه‌و تاوێ پشوو بدات و ئه‌و پشوو نادات. ئه‌و ده‌ڕوانێته ڕێ و له‌م کاته سووتێنه‌ره‌دا دیواری چێوی ده‌بینێ که سای زه‌وی سووری داپۆشاوه، ناکاو گرمه‌یه‌کی دڵ داخورپێنه‌ر. نرکه‌یه‌کی - وه‌کا هه‌وره تریشقه- په‌رده‌ی مژ شه‌ق ده‌کات . ئه‌و چاو ئه‌گه‌ڕێنی و ده‌بینێ که له لای دیواری چێوییه‌وه سه‌ردار به‌ره‌و لای دێ . زار ئاوه‌ڵا و هاوار به ده‌م .چتێ به‌ده‌ستیههوه که ئه‌م نازانێ چییه . راده‌وه‌ستێ و ده‌بینێ سه‌ردار له به‌ر ده‌میا راوه‌ستا . شیری ئاگرین له مشت ، به گشت رکی خۆیه‌وه به سه‌ر ئه‌ما ئه‌ڕمێ : ئه‌مه راسته؟
ئاره‌ش نازانێ چ قه‌وماوه .
ئه‌و سه‌رداره‌ی شیری هه‌ڵکێشراوه ،گرمه‌ی به‌رزتره : له گه‌ڵ منا راست به . تۆ له‌وانی ؟
ئاڕه‌ش بڕوا به بیستراوی خۆ ناکات .
ئه‌و سا ئه‌و سه‌رداره توڕه به ئاگری توڕه‌یی خۆ گڕ ده‌گرێ: ئه‌م کۆتره ته‌ته‌ری ئه‌وانه . له سه‌ر دیواری مه نیشته‌وه و ئه‌م نووسراوه وه‌رامێکه به مۆری ئه‌و خو‌ێنمژه !
ئاڕه‌ش - له گۆ که‌وتوو- هێشتا وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه .
ئه‌وشیری خۆ له عه‌رز رۆ ده‌کات.وه‌کا شێت به ده‌وری خۆ‌یا ده‌سووڕێت . گرمه‌ی ده‌بێته هه‌ره‌س وبه سه‌ر ئاڕه‌شدا دێ : ئای چ نه‌فامیه‌کی گه‌وره‌م کرد . بیستم که تۆ پێش له ئێمه له‌م هه‌رێمه‌دا بوویی و تێنه‌گه‌ییشتم . دیم که زبانی ئه‌وان باش ئه‌زانی و شکم تێ نه‌خستی .[ به ئازاره‌وه راده‌وه‌ستێ ] من نقێمی خۆم دایه ده‌س تۆ. من تۆم خۆش ئه‌ویست ئاڕه‌ش ؛ بۆچ فرییوت داین؟
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : من فرییوم نه‌داون .
ئه‌وا سه‌ردار به تێڕوانینی قورسی خۆ ئه‌و ده‌هاڕێ : درۆی پێ ناوێ . ئه‌مه وه‌رامی دوژمنه ئاڕه‌ش .گه‌لێ سوێندی قورسیان به خواکانی زیخه‌ڵان خواردووه که ته‌نیا ئه‌و تیره‌یان قه‌بووڵه که تۆ بیهاوێ‌ی .
ئاره‌ش خۆ به عه‌رزا ئه‌دا.
ئه‌و سه‌رداره هێشتا ئه‌نه‌ڕێنێ : ته‌نیا تۆ! که له تیر هاوێژتنا گه‌لێ ناشاره‌زای و تیرت هه‌رگیز بنگووسێ دوورتر له خۆت ناڕوات .
ئاڕه‌ش وڵامێکی نییه . بێ هێز روو وه‌ردههگه‌ڕێنێ و ده‌بینێ له جه‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رما تیژه‌وه، پێنج سه‌رکرده لێیان دێنه پێش ؛ ده‌ڕواننه سه‌ردار- سه‌ردار ده‌م ئه‌کاته‌وه : ئه‌رێ !
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : نا !
سه‌ردار هه‌ر دوو ده‌ستی بۆ شیر ئه‌بات : با ئاڕه‌ش ! تۆ سه‌ر سپێردراوی ئه‌وانی‌وسوێندت بۆ ئه‌وان خواردووه! ئه‌مه وه‌رامێکه به زبانی پارسی و ره‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆت نووسیبێتت !
ئه‌م ئه‌ڵێ : من نووسین نازانم .
ئه‌و : ئیتر بڕوام به تاقه ووشه‌یه‌کت نییه ئاڕه‌ش .ئه‌م نووسراوه به ده‌ستی تۆ نووسراوه و تۆ گشتی باش ئه‌زانی !
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من هیچ نازانم . من - نازانم !
سه‌ردار ده‌س راده‌گرێ- هێدی-شیره‌که‌ی لا ده‌با و ده‌ڵێ : من بیستوومه تۆ ستایشی که‌شوادت کردووه که تیری نه‌هاوێشت . بۆ؟
ئاڕه‌ش ماق و بێده‌نگه .
ئه‌و هاوار ئه‌کات : بۆ ؟
ئاڕه‌ش دێته‌وه به خۆ‌یا : پێت وایه فرییوکارم ؟
- دڵنیام .
- ده‌سا بمکوژه !
سه‌ردار ئه گرمێنێ : هه‌ر واش ده‌که‌م .
ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێته شیری تیژی هه‌ڵدراو و چاو ئه‌قونجێنێ و وا با خورۆشێ به گوێیا ئه‌دات ! چاو ده‌کاته‌وه و یه‌کێ له سه‌رکرده‌کان بووه‌ته قه‌ڵغانی و ئه‌و به سه‌ردار ئه‌ڵێ : ده‌س راگره گه‌وره‌م ؛ هه‌گه له‌م سه‌گه موێک که‌م ببێته‌وه. ئه‌و شێته رووباری خوێن رێ ئه‌خات !
ئه‌وسا سه‌ردار - شیر له مشت - وه‌کا به‌ردی لێ دێ. بێده‌سه‌ڵاتانه ئه‌ناڵێنی و شیره‌که‌ی فڕێ ئه‌دات : تۆ ئه‌مه‌شت ئه‌زانی ئاڕه‌ش . ئه‌مه وه‌رامی ئه‌وه !
هێشتا ئه‌م ووته کۆتایی پێ‌نه‌هاتووه که کابرای چاودێری ڕێ ده‌گات،به که‌وانێکی قوورس به‌ده‌سته‌وه ؛ که که‌وان زرم ئه‌دا به‌عه‌رزا وئه‌ڵێ : ئه‌مه پێشکه‌شی‌ی شای توورانه وبۆ ئاڕهشی ناردووه .
ئاڕه‌ش هیچ نازانێ ؛ سه‌رداره که ده‌ڵێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش ،ئاخۆ دیسانیش هیچێ نازانی ؟
له ماق مانی ئاڕه‌شدا له ناو ئه‌و ته‌مه مژ نوێنه‌دا سیمایه‌ک به‌و پێده‌که‌نی .
وا له سه‌رکرده‌کان – ئه‌وه‌ی که پیرتره – دێته به‌رۆ و ده‌ڕوانێته که‌وان و ده‌ڵێ : ئه‌مه هی هومان بوو !
گشت سه‌رکرده‌کان دێن به چۆکا .
پاشان سه‌ردار ئه‌ڕوانێته دوور و به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێ: له بیرمان ناچێ که هومان هه‌رگیز سوێندی بۆ دوژمن نه‌خوارد. ئه‌و مرد و هیچ نیشانه‌یه‌کی له خۆ به جێ نه‌هێشت. کاتێ له گه‌ڵ یه‌ک سپادا ته‌نیا که‌وت نه‌ترسا و گه‌ڵاڕێزانی کرد و ئه‌وان ئه‌وه‌نده ئه‌سپیان له سه‌ر ته‌رمی غار دا که کێوی له‌شی بوو به تۆز.
ئه‌وسا سه‌رکرده‌کان هێدی ده‌گرین : هه‌رچی نیشانه‌یه‌ک له ئه‌و بوو به ده‌ستی دوژمن چوو ؛ ئێمه زۆر گه‌ڕاین و که‌میشمان ده‌س نه‌که‌وت. هۆ کابرای مه‌یته‌ر ، هه‌گه پیاوی نه‌ختێ له هومان پچۆ.
پاشان سه‌ردار دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئه‌وانی دیکه به دوایا ده‌چن . ئاڕه‌ش ده‌بینێ وا ته‌نیایه وهه‌تا مۆخی هاتووه‌ته ژان .
7
وا هاواری ده‌هۆڵه‌کان وگرمه ولوره‌ی شاخه‌گا .له‌وێ - له پاڵ دیواری چێوی- سه‌رکرده‌کان له گه‌ڵ سه‌ردار راوێژ ده‌که‌ن :
- خاوه خاوی پێ ناوێ .کاتێ ده‌وای تاڵیان کردووه‌ته ده‌وای ئه‌م ده‌رده ، بۆ وه دووای ئه‌خه‌ین؟
- نازانن له سه‌ر پێنج دیوار کۆتریان راگرتووه هه‌تا ئه‌م هه‌ره‌سه به جیهان رابگه‌یه‌نن ؟
- چار چییه کاتێ له گه‌ڵ شێتێکا ئه‌بێ بپه‌یڤی که سه‌گ به‌خێو ئه‌کات ؟
- هه‌تا من سه‌رداری ئێوه بم ، نا !
- شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گرسێنینه‌وه سه‌ردار !
- هه‌گه ئه‌م جانه‌وه‌ره تیره‌که‌ی زۆر که‌م بڕوات ؟
- فرسه‌خێ که‌متر یا زۆرتر، به زه‌ریای خوێن ناژی .
- به‌داخه‌وه‌م ، بۆ من ئه‌وم نه‌کوشت ؟
- نه‌چووه پچێ سه‌ردار – ئه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
- ها ؟
- ئێمه له‌م شه‌ڕه وه‌ڕسین .
پاشان چه‌نا سێبه‌ربه پێ‌دزێ له‌و ته‌مه‌دا .ئه‌وان ده‌ڕوانن که کۆمه‌ڵێ له شه‌ڕکه‌ران به دزییه‌وه به‌ره‌ولای ئاڕه‌ش ئه‌چن و هه‌رکام به‌ردێکی له مشت دایه و ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌رد بارانه و ئه‌وان شیر هه‌ڵکێشراو به‌ره‌ولایان هه‌ڵدێن و هاوار ئه‌که‌ن .
8
ئه‌مه کام هه‌وره رووبار هه‌تاو ؟ کابرای چاو‌دێر له ناوه‌ند خۆر وئاڕه‌شدا ده‌بێته سێبه‌ر : ها ئاڕه‌ش ،ئه‌مه تیر .
ئاڕه‌ش جگه له هووژه‌ی بای نه‌بیست .
ئه‌و رووباری ئاڕه‌ش راوه‌ستاوه ، به‌رز و ئاڕه‌ش هه‌روا له ناو خاک و خۆڵا راکشاو : - هه‌سته ئاڕه‌ش !
ئاڕه‌ش سه‌ر هه‌ڵدێنێ . به نیگای مردوویه‌وه؛ وابزا ئاڕه‌ش نییه. له‌و ده‌ڕوانێ : تۆیش لێره بووی ؟ ئه‌و کاته‌ی که منیان مینا گڵه‌خۆرکه‌یه‌ک نایه ژێر پا ؟
کابرای چاو‌دێر له ژێر لچه‌وه : ئه‌رێ !
ئاڕه‌ش به ژانه‌وه ئه‌ناڵێنێ : من به‌وانم نه‌گووت که هومان زینووه .
ئه‌و به سووکایه‌تی لێ‌ی ده‌ڕوانێ : گشت ئه‌مه ئه‌زانن .
ئاڕه‌ش به هه‌موو له‌شیه‌وه دێته له‌رزین : ئه‌زانن ؟
- ئه‌رێ. هومان زینووه . له دڵی ئێمه‌دا زینووه !
ئاڕه‌ش جارێکی دی به عه‌رزا ده‌که‌وێ : چیت له من ئه‌وێ ؟
- تۆ باش ئه‌زانی ئاڕه‌ش .
ئاڕه‌ش ئه‌گرمێنێ : من هه‌رگیز تیر ناهاوێم .
- تۆ ده‌یهاوێ‌ی ئاڕه‌ش . تۆ چه‌ن جارێ له تیر هاوێژتن خۆ ده‌بوێری و ئه‌نجام تیر ئه‌هاوێ‌ی .
ئاڕه‌ش سه‌رسووڕماو : چ که‌سێ ئه‌مه‌ی گووت ؟
ئه‌و به ناوچاوی گرێ دراوه‌وه : ئاخۆ جگه له‌مه‌یه ؟
ئاڕه‌ش له به‌ین ددانه‌کانیه‌وه : من تیر ناهاوێم .
وا هه‌زارتیری هه‌تاو زرێ‌ی له‌شی مژ دائه‌دڕن و کابرای چاو‌دێر- سه‌رئه‌باته پێشه‌وه- له سه‌ره‌خۆ وبه چپه ده‌ڵێ : هه‌گه نه‌یهاوێ‌ی . میری مه – ئه‌و مه‌زنه – تۆ بۆ لای دۆسته‌کانت ئه‌نێرێته‌وه ؛ ده‌ست به‌سراو ، به ره‌وپشت سواری که‌ر،له‌ش زاماری قه‌مچی و ئه‌ڵێ ئه‌مه بوو که به‌ڵێنی نه‌هێنایه جێ .ئه‌مه بوو ! [توند ده‌ڕوانێته ئاڕه‌ش ] ئاخۆ دۆسته‌کانت له‌م لاساریه‌ت ده‌بوورن ؟
ئاڕه‌ش چاو لێک ئه‌نێ : من دۆستێکم نییه . من له‌وان نیم. من دۆستی ئه‌وان نیم !
پێکه‌نینێکی تاڵی وه‌کا ژار ده‌بیسێ : به‌راستی ؟
ده‌نرکێنێ : ئاخۆ تۆیش بروا ناکه‌ی ؟
وا ته‌ته‌ر زاری لێک ناوه .
ئاڕه‌ش وه‌کا نه‌خۆش خۆی بائه‌دات : من ئیتر ناتووانم نیگای دۆستان ببینم. من ئیتر ناتووانم .مخابن . بۆچ ئه‌و منی نه‌کوشت ؟
ئه‌و راوه‌ستاوه ؛ به بێ هیچ جم وجووڵی .
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ : من ئه‌بێ چبکه‌م ؟ کام تاوان ؟ - من هه‌ر ده قامکی خۆ به به‌ڕد ئه‌پلیشێنم . ئه‌و لاقانه‌ی منیان بۆ لای ئه‌وان برد . ئه‌و په‌نجانه‌ی بیه‌وێ تیر و که‌وان هه‌ڵگرێ . من ئه‌بێ چبکه‌م ؟ چبکه‌م هه‌تا که‌سێ بڕوا بکات ؟
ئه‌و له هه‌ره به‌رز ده‌ڕوانێ:من هیچ رێگه‌یه‌کم پێ شک نایێ.
ئه‌وسا له هزری ئاڕه‌شدا تیرێ وه‌کا با ده‌ڕوا .
ته‌ته‌ر ئه‌ڵێ : ئاڕ‌ش من به‌ره‌ولای میرم ئه‌گه‌ڕێمه‌وه . له وڵامی پرسیاریا بڵێم چێ ؟
ئاڕه‌ش له سه‌ر دوو لاقی خۆ راوه‌ستاوه . له هه‌ره‌به‌رزا ده‌نرکێنێ : من تیر ئه‌هاوێم .
9
وا ده‌هۆڵان ده‌کوتن و له که‌ڵه‌شاخان ده‌توڕنن . له سه‌رته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رز ئاگرێ گه‌وره داده‌ییسێنن و شابازێ هه‌ڵده‌فڕێنن . سونگێ ئاگرین به کلکیه‌وه و چاودێران له سه‌ر دیواری چێوییه‌وه ده‌ڕوانن که رووباری خێوه‌ته زۆره‌کانی دوور ئاگرێ هه‌ڵگرساوه دووکه‌ڵی ده‌گاته ئاسمان .
ئه‌وه پیاوان، پیاوانی ئێران ، به هاوار ، به به‌رزترین هاوار ده‌نرکێنن : هه‌ی ئاڕه‌ش بڕۆ پێش ، به‌ره‌و توورانیان – که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ئه‌چێ – به‌وان بڵێ که تۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌و جێ هی ئێرانه .هه‌تا هه‌رکوێ تیری تۆ بڕ بکات ئاڕه‌ش و.ئه‌وه ئه‌و- ئاڕه‌ش - به‌ره‌و پێش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ .روو له توورانیان ده نێ - که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ده‌چێ - ده‌نگ هه‌ڵدێنێ که من تیر ئه‌هاوێم . هه‌تا هه‌رکوێ تیری من بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌و شوێنه هی ئێرانه .هه‌تا هه‌ر کوێ تیری من بڕ بکات و. ئه‌وان، توورانیه‌کان - که کۆمه‌ڵیان وه‌کا کۆمه‌ڵی دێویه‌ل ئه‌چێ - ووتیان: هه‌ی ئاڕه‌ش، هه‌ێ ئاڕه‌ش ، تۆ تیر بهاوێ ، هه‌تا هه‌رکوێ تیری تۆ بڕ بکات ،هه‌تا ئه‌وجێ هی ئێران ئه‌بێ . هه‌تا هه‌ر کوێ تیری تۆ بڕ بکات،هه‌تا هه‌رکوێ هه‌ی ئاڕه‌ش .هه‌ر توورانییه‌ك وه‌های ده‌گووت و له ژێر لچه‌وه ده‌یانگووت: مه‌گه تیری ئه‌و هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات ؟ مه‌گه تیری ئه‌و هه‌تا کوێ بڕ ئه‌کات ؟بزه‌ی ناحه‌زی توورانیه‌کان هه‌تا ئه‌و په‌ڕی کادز بڕی کرد .
10
ئه‌وا- ئاڕه‌ش – پیاوێ که هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی کادز به‌ره‌وڕووی بزه‌ی ناحه‌زیان گرت . به دڵی پڕ جه‌خاری خۆ ده‌ڵێ : تیری من هه‌تاکوێ بڕ ده‌کات؟ تیری من هه‌تا کوێ بڕ ده‌کات ؟
11
ئه‌وه رێگه‌یه‌ک په‌پکه خوارد‌و له داوێنی کوێستان و، ئه‌و له رێدایه و که‌وانه‌که‌ی له گه‌ڵدایه .رووانییه شوێن سمی ئه‌سپه‌کان له سه‌ر له‌شی زه‌وی و؛ ئه‌و شوێنه نهێنیانه‌ی که بوونه‌ته نوێنی بێده‌نگی . له قۆڵ ومه‌چه‌کێ تێپه‌ڕا که له خاک سه‌ری هه‌ڵدابوو، سونگێکی دی که له خاکا رۆکرابوو - راست - که گیایه‌ک له لایه‌وه رووا بوو و تێ‌ی ئاڵا بوو و ئه‌و - ئاڕه‌ش - له‌مانه‌ی رووانی و تێپه‌ڕا،کاتێ بۆ رووانینی خۆر سه‌ری هه‌ڵهێنا ،ماق ما.
12
شای تووران له ئاگری دوور ده‌ڕوانێ،که وێڕای ده‌نگی نایه وبلوێربه‌ره‌و ئاسمان باڵی گرتووه‌ته‌وه و ترسێن پێده‌که‌نێ- سوور- تۆخ وه‌کا دووکه‌ڵ . له گه‌ڵیا چڕیه‌تی زرێ‌ی پیاوانی و هه‌زار ئاڵای شه‌کاوه‌یان ،سا ده‌ڕوانێته هه‌تاو و پیاڵه به لێویه‌وه ده‌نێ ؛ ئه‌م شه‌رابی تاڵ و ئه‌و نیگای لێڵ . ناکاو گومانێ ده‌روونی ئه‌ته‌نێ. مات ئه‌بێ، خێرا ئاوڕ ئه‌داته‌وه، له خێوه‌ته‌کان ده‌ڕوانێ ، گشت سوور ئه‌که‌نه‌وه و نرکه‌ی وه‌کا مه‌رگ ده‌نگ ئه‌داتههوه : هومان له کوێیه ؟
له ته‌نیشتیه‌وه پاڵه‌وان دێته پێش : لیره .
شا لێ‌ی ده‌ڕوانێ: پاڵه‌وانی پاڵه‌وانان هومان . دۆستانت ملیان دا ئاڕه‌ش تیر بهاوێ .
ئه‌م ده‌ڵێ : وایه و ئه‌مه به‌خی به‌ختی شایه .
شا ده‌مڕێنێ : ئه‌وان ملیان دا هومانی به‌راز،ئه‌مه سه‌یر نییه ؟
هومان هه‌نگاوێ بۆ دوواوه هه‌ڵدێنی : بۆ سه‌یره ؟
شا به‌سه‌ریا ده‌نه‌ڕێنێ: تۆ سوێندت خوارد که ئه‌و تیرهاوێشتن نازانێ .
- ئێستایش سوێند ئه‌خۆم .
- هه‌ی هومان . ئه‌ی چۆن ئه‌چێ هه‌تا به‌ڵێن بهێنێته جێ ؟
هومان وڵامێ شک نابات .
شا لێو ئه‌کرۆژێ ؛ ئاخۆ تۆ له گه‌ڵ من درۆت نه‌کردووه ؟
هومان ئه‌نرکێنی : هه‌رگیز- هیچ کات .
شابه‌ئه‌سپایی جامه‌که‌ی لار ئه‌کاته‌وه و شه‌رابه‌که‌ی ده‌ڕژێنێته سه‌ر عه‌رز، سونگ داران له هومان نزیک ئه‌بنه‌وه .
- هه‌ی هومان. من زۆرنییه که تۆم دیوه، ئاخۆ تۆ به راستی‌ی له گه‌ڵ ئێمه‌ی ؟
هومان ده‌ڵێ : یانی نیم ؟
شا سه‌رمه‌ستی شه‌راب پێده‌که‌نی : ناکاو به دڵمدا هات که تۆ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هاتوویته‌ته لای ئێمه و منت فریو داوه .
هومان - شۆخ - ئه‌شنێته‌وه : شای من کامه فریو ؟ تۆ به چاوی خۆ ده‌بینی که تیری ئه‌و له خۆی دوورتر ناکه‌وێته‌وه .
شای ته‌نگه چاو ناکاو راده‌مێنی : تۆ هه‌تا چه‌نێ له سه‌رقسه‌ی خۆتی ؟
هومان دڵنیا ده‌ڵێ : هه‌تا پای گیان !
ئه‌وسا شا تووند ده‌ڕوانێته ئاگر و ده‌ڵێ : هه‌گه منت فریو داوێ فرمان ئه‌ده‌م بتخه‌نه ژێر سمی ئه‌سپه‌کان و ئه‌وه‌نده به سه‌ر له‌شتا بێن و بچن ، هه‌تا له‌شت ده‌بێته تۆزی ده‌م با .
هومان ده‌ڕوانێته هه‌تاو: با وا بێ !
13
ئه‌مه کام باریکه رێ‌یه،که له‌وا په‌سه‌کی شڕی پیاوێ ته‌نیا بێ که‌ڵک به جێ ماوه ؟ ئه‌و سه‌رتاپا داخ،به سه‌روچاوی شه‌ونم داپۆشراویه‌وه ، به که‌وانی چه‌ماو وتیری رێک باویه‌وه ، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ . تاوێ له‌مه‌وبه‌ر جل و به‌رگی قورسی داماڵیوه ولێیان دوور که‌وتووه‌ته‌وه .ئه‌وا ده‌نگێ دێته گوێ‌ی، له‌و به‌رزاییه ؛ راده‌وه‌ستێ و ده‌ڕوانێته رێ . له پشت زنارێکه‌وه کابرایه‌کی قه‌وی وقۆڵ ،به‌ره‌ولای دێ .ئه‌م چاو داده‌بچڕێ، تاوێ راده‌مێنێ ، به‌ڵام راناوه‌ستێ و ئه‌مه که‌شواده که هه‌نووکه رێ‌ی پێ ده‌گرێ : راوه‌سته ئاڕه‌ش !
- ئه‌ی پاڵه‌وان ، بیستووته ؟
- ئه‌رێ .
- له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له گه‌ڵم ئه‌دوێ‌ی ؟
- من هاتووم بتگه‌ڕێنمه‌وه .
ئاڕه‌ش‌چاو ئه‌گه‌ڕێنێ‌و به نیگای هه‌زاران پرسیار ئه‌ئاڤرێنێ.
ئه‌م ده‌ڵێ : دوژمنت سه‌د هه‌زاری گرتووه و تۆ له رێدای هه‌تاکوو یه‌کێ رزگار بکه‌ی ؛ ئه‌م کاره‌ت بێ بایه‌خه !
- ئاڕه‌ش - چاوی بڕییه رێ ، ه‌نگاوی هه‌لنه‌گرتبوو که کابرا وه‌کا کێو رێ‌ی پێ ده‌گرێ : سبه‌ینێ ئه‌وان ده‌گه‌ڕنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان . ئاڕه‌ش تۆ ده‌مێنیته‌وه و لۆمه‌ی دڵ . تۆ کێوی شه‌رمی سه‌رۆکه‌کان نزم ئه‌که‌یته‌وه ! ئه‌م تیره ره‌نگه بیانووێ بێ هه‌تا ده‌شته‌کان به‌وان بسپێرن و وێڕای ده‌شته‌کان خێڵی کۆیله‌کان جێ بهێڵن !
ئاڕه‌ش ئێژێ : لاچۆ ، له سه‌ر رێگه‌م لاچۆ !
سێبه‌ری پاڵه‌وان ده‌کشێ : ئه‌ی کابرا، بیر له کۆیله‌کان بکه‌وه.
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : من خۆم له‌وانم .
که‌شواد ئه‌هه‌ژێ : ئه‌م تیره ئاخۆ کۆتایی هێنه‌ری کۆیلایه‌تیه ؟
ئاڕه‌ش دوور ئه‌که‌وێته‌وه و کابرا وه‌کا مه‌رگ رێگای لێ ده‌گرێ : نا . ئه‌مه به قازانجی ئه‌وان نییه .
ئاڕه‌ش ئه‌سڵه‌مێته‌وه : تۆ چی له قازانج و زیان ئه‌زانی ؟
که‌شواد ئه‌ڵێ : چتێ هه‌یه که به‌م تیره ناگۆڕدرێ و ئه‌ویش رۆژه ره‌شیی کۆیله‌کانه، که به هه‌ر چه‌شنێ بێ کۆیله‌ن . ئاڕه‌ش بیر له‌وان بکه‌وه .
ئاڕه‌ش ئه‌نرکێنێ : من ده‌رفه‌تی بیر کردنه‌وه‌م نه‌ماوه .
ئه‌و ئه‌گرمێنێ : بیر له‌وانه بکه‌وه که به بارمته گیراون .
ئاڕه‌ش ئه‌ڵێ‌ی به‌رده و دێته گۆ :کێ له بیری مندایه ؟ من رێ‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌ماوه پاڵه‌وان . من پیاوی راستی و پارێزم و ئێوه قسه‌ی منتان به گوێ‌ی بیستن نه‌بیست . ئێوه منتان به پیلانگێڕ و درۆزن له قه‌ڵه‌م دا و من هه‌ر ئه‌مه‌م !
که‌شواد به گشت جه‌خاریه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش ، من بڕوام به ووته‌ی ناشیرینی ئه‌وان نه‌کرد ؛ به‌ڵام ئێستا ده‌بینم که تۆ به‌راستی جیا له دوژمن نیت !
ئاڕه‌ش لۆمه‌گه‌رانه : بڵێ پاڵه‌وان ! گشت گووتیان، ته‌نیا تۆ ماوی ، شیری خۆت وه‌شاند ،ئیتر بڕۆ با به ده‌ردی خۆ بتلێمه‌وه .
که‌شواد مستی گه‌وره‌ی خۆ ئه‌دا به به‌ردا: پێشتر مه‌یه ئه‌گینا ئه‌تکوژم !
ئاڕه‌ش هه‌نگاوێ بۆ دواوه هه‌ڵده‌گرێ و خێرا تیر له که‌وان ده‌نێ . که‌شواد ئه‌گرمێنێ و ئاڕه‌ش که‌وان هه‌ڵدێنێ و به گشت تووڕه‌یی خۆیه‌وه ده‌نرکێنێ : هه‌ی پیاوی مه‌زن ،هه‌ی پاڵه‌وان، من هه‌رگیز خۆێنێکم نه‌ڕژاندووه . به‌ڵام ئێستا داومه‌ته باری ئه‌و بار .من جگه له رۆییشتن هیچ چاری دیم نییه .
که‌شواد راده‌مێنێ : ئاڕه‌ش ، تۆ من ناکوژی .
ئاڕه‌ش وه‌کا دڕنده‌یه‌ک ده‌نرکێنێ : بۆچی نا ،پاڵه‌وان ؛ من جگه له‌مه رێگه‌یه‌کم پێ شک نایێ .
که‌شواد ده‌ڕوانێته مه‌چه‌ک وده‌ستی ئاڕه‌ش که ده‌له‌رزێ: هه‌ی ئاڕه‌ش ، تۆ تیر هاوێژتن باش نازانی . ئه‌ی بۆ تیر ئه‌هاوێ‌ی ؟
ئاڕه‌ش - بێ ویستی خۆ - هاوار ئه‌کات : به‌و هیوا که بمرم !
پاش پشووێکی کورت ، که‌شواد به کێوی له‌شیه‌وه له سه‌ر رێگه‌ی ئه‌و دوور ئه‌که‌وێته‌وه .
14
ئێستا ئه‌و- ئاڕه‌ش- رووباری ئاڕه‌ش راده‌وه‌ستێ . له‌و ده‌ڕوانێ وهه‌ردوو ده‌که‌ونه رێ. هه‌نگاوی هیچکام به‌ر و دوا ناکا و با چه‌شنی یه‌ک قژیان لا ئه‌دا .
- له گه‌ڵ من مه‌یێ ئاڕه‌ش ؛ دوور له من راوه‌سته .تۆ من به خۆته‌وه گیرۆده ده‌کههی .
- بۆ دوور بکه‌ومه‌وه ئاڕه‌ش ؟ تۆ ته‌نیا منت هه‌یه . له من بۆ هه‌ڵدی ؟ ئه‌م به‌یانییه چاره‌نووسی ره‌شم دی له ئاسمانا ده‌گه‌ڕا و زانیم له دوی تۆ ده‌گه‌ڕێ .
- من شایه‌نی ئه‌مه نه‌بووم .
- تۆ شایه‌نی خراپتر له‌مه‌ی ئاڕه‌ش! تۆ له بۆ راستیت لۆمه ئه‌که‌ن و تۆ شایه‌نی . بۆ له ده‌شتی شه‌ڕه‌وه به‌ره‌و سینگی کێو هه‌ڵنه‌هاتی ؟ بۆ له هه‌ڵه‌ڵای ئاژاوه‌دا گیانت به‌شیرێ نه‌سپارد ؟ بۆ خۆت به په‌تی سه‌رشۆڕی بۆ دوژمن هه‌ڵنه‌واست ؟ بۆ لای چاو کونه‌ده‌رزیان نه‌چه‌مایته‌وه؟ تۆ شایه‌نی ئاڕه‌ش ،سزای خۆته .
- من نه‌زانم ئاڕه‌ش ، جه‌خاری زانینم ئاوقه مه‌که . من له خانووم دوورم و مخابن هه‌گه خانووێ ببێ .
- وا دنیا تۆی هه‌ڵبژارد هه‌تا بتکاته گاڵته‌جاڕ . وه‌ی له‌و کاته‌ی که تیری تۆ به‌ره‌ولای خۆت بگه‌ڕێته‌وه . شوێنێ شک نابه‌ی که له‌وێ قامکی ئیشاره‌ت بۆ گاڵته‌پێکردنت به‌ره‌ولات درێژ نه‌بێته‌وه . جیهان پڕ ده‌بێ له ناڵه ناڵی تۆ .توانج و تانه‌ی پیرێژنان و شیوه‌نی شوومردووان. گاڵته‌ی قه‌ره‌ج و قاره‌مان و تووک و نزای ئه‌وانه‌ی ته‌شیی به‌ده‌ست پیر ده‌بن .
- بێده‌نگ به.ئیتر مه‌ڵێ ئاڕه‌ش . له‌مه زیاترمه‌مکه‌ره ئامانجی پشێوی ! ده‌ست له من هه‌ڵگره با به ئاگرمه‌وه نه‌سووتێی ! به‌ڵام ئه‌مه چییه له سه‌ری منا ده‌گه‌ڕێ ؟ ئه‌مه چییه به قۆڵ ومه‌چه‌کما ده‌ێ وده‌چێ ؟ ئه‌مه چییه له سینگما رچه ده‌شکێنێ ؟ ئه‌مه چییه له ده‌ماره‌کانما ده‌کوڵێ ؟ ئه‌م هێزو تووانه چییه له منا ئاڕه‌ش ، ئه‌م هێزه چییه ؟
- باش تێفکره ئاڕه‌ش ؛ ئاخۆ ناهومێدی نییه ؟
- هه‌زار جار سڵاوی لێ بێ و هه‌زاران هه‌زار جار سڵاوی لێ بێ . من هه‌گه تیرێ بچووک بهاوێم ، تیرێ بنه‌مای شه‌رمی گشت پیاوان، هه‌گه گشت دنیایش به منی بێچاره پێبکه‌نێ . به‌وناوتر له‌مه نابم که ئێستا هه‌م .
15
هه‌ره به‌رز- ئه‌و به‌رزه‌ی خۆ له پشت هه‌وره‌کانا داشاردوو- هه‌وره‌کان لائه‌دا. له به‌ر پێ‌ی خۆ‌یا - ئه‌و - ئاڕه‌ش ده‌بینی : ئه‌مه کێیه وا به‌ره‌ولای من دێ و که‌وانی به‌رز وتیری په‌لی سیمری پێیه ؟ به شێواوی ده‌ڕوانێ و بێ هیچ سڵ کردنێ هه‌نگاو ئه‌نی؟ هه‌ره به‌رز وایگووت و ئاڕه‌ش وا هه‌نگاوی ده‌نا .به زار بێده‌نگ و به مێشک هزری ره‌نگاوره‌نگ:هه‌ێ کابرا ، تۆ فه‌وتاوی ! [ وا سه‌ر هه‌ڵدێنێ] تۆ بۆ رووت له‌م شه‌ڕه نا؟ [هاواری دووجار،سێ جار‌و چه‌نا جار به ده‌ور سه‌ریا ئه‌گه‌ڕێ .]- ئێره ده‌شتی ناسکه ئاسکان بوو و ئێستا بڕوانه له بن هه‌ر دڕوێکا ژیژکێ ده‌ژی .
پاشان کرێزێ ووشک و ئه‌و دوور ئه‌که‌وێته‌وه: کانییه‌ک بیری تۆ که‌وتووه‌ته‌وه ؛ له پاڵیا کیژێکی برۆ که‌وان و پرچ درێژ و چپه‌دوو .بێته‌وه بیرت که ئه‌و کانییه بوو به به‌رد و ئه‌وچاوه به‌سترا . که بناخه‌ی دیوار رما و باخ لق وپۆی هه‌ڵوه‌را . ئه‌و له هه‌ره به‌رزه‌وه هه‌ڵگه‌ڕا و زه‌وی له ژێر پایا ئه‌ناڵا .
16
له‌وێ - له دڵی خۆڵه‌مێشه‌وه - چه‌ن سپاییه‌ک تێده‌په‌ڕن و به دوایانا که‌سانێکی زۆر. چپه‌ی ناویان له‌و ته‌مه‌دا ون ده‌بێ .له‌ولا- له پاڵ دیواری چێو- پووش و پڵاشی ووشک ده‌گڕێن . وا کابرای ئاگر راگر له ناو دووکه‌ڵه‌وه به له‌زترهه‌ڵدێ و خۆ به عه‌رزا ئه‌دا: هه‌ی سه‌ردار من ووته‌یه‌کی پڕ مه‌ترسیم بیستووه !
سه‌ردار پشت هه‌ڵده‌کا و سه‌روچاوی نماییه : بیڵێ !
کابرای ئاگر راگر کۆته‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه ده‌ڵێ : مه‌زنا ! من قسه هاوردن و بردن نازانم .به‌ڵام ئه‌زانم که ئه‌مه دادپه‌روه‌ری نییه ! کاتێ ئاڕه‌ش بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵاهه‌ڵایه‌کی قوورس ئه‌بێ ! ئه‌م شه‌ڕکه‌ره گیان به لێو گه‌ییشتووانه سوێندیان خواردووه په‌لاماری بده‌ن و جومگه جومگه‌ی لێک بپسێنن .
سه‌ردار له ژێر لچه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌ز به‌رگرییان ناکه‌م .
کابرای ئاگر راگر سارد ئه‌بێته‌وه : ئاخۆ دروستم بیست ؟ ئاخۆ ئێمه وازمان له توورانیه‌کان هێناوه هه‌تا یه‌کتر هه‌ڵدڕین ؟
وا سه‌ردار ترسێنه‌رانه ئه‌پیشکێنێ : ئاخۆ سزای پیاوی خۆ دۆڕاو جگه له مه‌یه؟
ئه‌م ئه‌ترسێ : نا، بێگومان – هه‌زار جار ! هه‌رچه‌ن ، مه‌گه نه ئه‌و سه‌گه جادووه له باتی خوێنی رووبارانی خوێن وه‌رێده‌خا ؟
سه‌ر دار ده‌ڕوانێته نیشانه‌کانی سێهه‌م دیوار له هه‌تاوا : ئه‌و پشتیوانی ئاڕه‌شه، هه‌تا ئه‌م تیره . کاتێ به ئامانجی خۆی گه‌یی ، هه‌ر له بیریشی نامێنێ ئاڕه‌ش کامه بوو .
17
هه‌نووکه له ناو مژی کوێستانا - ئاڕه‌ش- چاو ئه‌بڕێته سێبه‌رێکی له سه‌ر رێ‌ی راوه‌ستاو، وه‌کا په‌ڵه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به هه‌تاو . شکۆدار به وزه‌ی ده پیاوی جه‌نگاوه‌ره‌وه .سونگ له ناو مشت ،سونگێکی رێکی ئاسنین و ئه‌م هاوار ئه‌کات: باووکه ،بۆچ منت فێری گریان نه‌کرد ؟
سێبه‌ر ده‌خزێ : ئه‌مه منم که ئه‌بێ بگریم ئاڕه‌ش .من .
ئاڕه‌ش به‌ئازاره‌وه راده‌مێنێ : ئه‌ی خوای من ، ئاخۆ تۆیش بیستووته ؟
خوا بێ وڵامه .
ئاڕه‌ش چۆک دائه‌دات وبه چۆک ئه‌ڕوات : ئاخۆ تۆ ئیتر زارۆکی خۆ ناناسی؟[ئه‌وسا به پرته پرت ] هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سه‌یر نییه، چما نووکه خۆیشم خۆم ناناسم .
وا مژده‌ڕه‌وێ وسێبه‌ر ده‌ڵێ : هه‌موو که‌س پشتیان له تۆ هه‌ڵکردووه ئاڕه‌ش - تۆ ته‌نیای .
ئاڕه‌ش ئه‌خورۆشێ : من بێزارم !
- له دوژمن ؟
ئه‌م ئه‌نه‌ڕێنی : زیاتره‌که‌ی له دۆست !
وا سێبه‌ر به‌ره‌وخوار دێ : ئاڕه‌ش ئاخۆ ئه‌مه درۆیه ؟
له گه‌رووی ئه‌ما گرێیه‌ک چه‌قی رێ‌ی قسه ده‌گرێ .
ئه‌وا ئه‌و سونگه - تیژ - به‌رزتر: ئه‌مه درۆئه ؟
ئاڕه‌ش بێ هێز سکاڵا ده‌کات : چ بکه‌م هه‌تا بڕوا بکه‌ی ؟
گرمه‌ی ئه‌و مینا هه‌وره تریشقه : ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ بڕوا بکات من نیم ئاڕه‌ش . بڕواه ئه‌و خواره؛ ئه‌و ده‌شته ، ناو ئه‌و ته‌مه ؛ بڕوانه ئه‌وانه‌ی که پشتاوپشت راوه‌ستاون . [ راده‌مێنێ و به جه‌خاره‌وه] جگه له تۆ که‌س له گه‌ڵ تۆ نابێ ئاڕه‌ش . ئه‌م تیره- هه‌گه له ده‌ستت بێ – به دڵی خۆ بیهاوه نه به قۆڵ ومه‌چه‌ک .
شکۆدار راوه‌ستاوه ورووباری خۆر په‌ڵه‌یه‌ک،وا مه‌لێک وه‌کا با تێده‌په‌ڕێ و با خۆی نه‌بوو .
ئاڕه‌ش هێدی ده‌ڕوانێته که‌وان : ئاخۆ بێ بایه‌خ نییه ؟
سێبه‌ر سڵ ده‌کات : بێ بایه‌خ ؟
ئاڕه‌ش به ده‌م باوه ئێژێ : خێوه‌ته‌کان دوورن .
سێبه‌ر ده‌نرکێنێ : دوورتر بیهاوێ !
ئاڕه‌ش : هه‌تا ده‌شتێ که ماڵی ئێمه‌ی لێ بوو؟
ئه‌و ده‌نرکێنێ : دوورتر !
ئاڕه‌ش هاوار ئه‌کات : هه‌تا سنوور له بارمته‌دان .
ئه‌و ده‌خورۆشێ : دوورتر !
ئاڕه‌ش راده‌مێنێ : هه‌تا سنوور ؟
ئێستا ئه‌و هاوارێکه : دوورتر !
ئاڕه‌ش ده‌گلێ : باووکه ، خۆش ویستنم پێ فێر بکه .
ئه‌و : نا !
ئاڕه‌ش : هێز و تووانم به‌رێ .
ئه‌و : نا – هه‌گه تۆ بێزاری، هه‌گه له‌مه‌ی که هه‌یه بێزاری، سا من هیچم نییه بیده‌م به تۆ ؛ چما تۆ له من به هێزتری . ئاگادار به ئه‌مه دڵی تۆیه که تیر ئه‌هاوێ نه قۆڵ و مه‌چه‌کت !
ئاوای ووت و شکۆدارترین شکۆدار بوو.
ئه‌وسا ئاڕه‌ش له رێگه‌ی خۆیه‌وه به‌ره‌وژوور که‌وت . دوور که‌وته‌وه و دوورتر که‌وته‌وه .
18
ئه‌وه‌تا ، قڵه‌شێ له کێوا و له ناویا چاودێران؛ سونگ به چنگ و شیر له مشت.له لاپاڵه‌وه کوانوێکی به‌ردینه و ئاگرێ پڕبڵێسه و. ئه‌مه‌ش چاودێرێ توورانی - که مه‌لێکی به ده‌سته‌وه‌یه و- به دزه پێده‌که‌نێ : ئه‌ی ئاڕه‌ش هه‌گه تۆ بووی – بڵێ که له دڵی کێوا به سه‌ر کێدا ئه‌تگرمان ؟ ئێمه زۆر ورد روانیمان و جگه له تۆ که‌س له‌وێ نه‌بوو .
ئاڕه‌ش راده‌وه‌ستێ و پاش تاوێ ده‌ڵێ : ئاخۆ که‌سێ نه‌بوو؟
کابرا پێده‌که‌نی : ئێمه هه‌ستمان پێ نه‌کرد . ده‌نگی دوور بوو. وه‌کا پرته و بۆڵه ئه‌چوو. وه‌کوو دوا نرکه‌ی بریندارێ بوو؛ ئێجگار پچڕپچڕ . ئێمه وامانزانی تۆی .
ئاڕه‌ش به‌رێگای خۆ دا وه‌سه‌ر که‌وت .
هه‌ر ئێستا چاودێڕی توورانی مه‌ل به راپۆرته‌وه به‌ڕێ ده‌کات هه‌ربۆیه به گوستاخیه‌وه بزه ده‌گرێ و ئاڕه‌ش ده‌بیسێ له جه‌رگه‌ی ئاگر و ئاوێنه‌کانه‌وه هاوزبانێ له گه‌ڵ ئه‌ویایه‌تی : ئه‌و دوژمن خۆشه‌ویسته تۆی؟ ئه‌و به ده‌ست و برده ؟
له پشت مه‌ته‌رێزی چێوییه‌وه چه‌نه و چپه چپ : به‌س ! واز بێنه ! ئه‌و نه‌یئه‌زانی ئێمه ئه‌زانین !
ئاوێنه تیژ بریسه ئه‌دات : بۆ نه‌زانێ ؟ ئه‌مه کێوه؛ ولێره هه‌رچپه‌یه‌ک زوو ده‌بیسترێ .
ئاڕه‌ش هیچی نه‌ده‌گووت و درێژه‌ی به رێ ئه‌دا . ئه‌و له ته‌سکه رێ‌ی رێژاوه‌وه تێده‌په‌ڕێ و؛ ده‌ڕوانێته مه‌ته‌رێزی چێوین که ورده ورده له چاو ون ده‌بێ. وا مه‌تاڵێک دێته خوار وله پشتیه‌وه پیاوێ - ورد- ئه‌نه‌ڕێنێ : هۆ ئاڕه‌ش لێمان بڕوانه ، ئێمه دوا پیاوین که تۆ ده‌یبینی ؛ پیاوانی پێنجه‌مین قه‌ڵا . له گه‌ڕانه‌وه‌تا پێمان بڵێ که له‌و لووتکه به‌رزه چلۆن تیره‌که‌ت هاوێشت . کابرا ده‌نه‌ڕێنێ؛هه‌رچه‌ن ئاڕه‌ش دوور که‌وتووه‌ته‌وه - سه‌ره‌و ژوورتر- دیاریشه ئه‌م نه‌ڕه‌ی باش نه‌بیستووه . ئه‌و ده‌ڕوانێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ که به‌ره به‌ره ون ده‌بێ و دوا حه‌سار که نه‌خته نه‌خته نادیار ئه‌بێ و ده‌ڕوانێ که ئیتر هیچ نابیسێ جگه له ده‌نگی پای خۆی له سه‌ر شانی زه‌وی و، دیسانیش ده‌ڕوات و ؛ حه‌و کوره‌ی له‌شی ئه‌گڕێ. ئه‌و له باووکی بیستووه که دووپشک کاتی له گه‌مارۆی ئاگرا بێ وا به خۆیه‌وه ئه‌دا که ببێته خۆڵه‌مێش و ئه‌و- ئاڕه‌ش- ده‌ڕوانێته خۆ که له گه‌مارۆی ئاگری هزر و بیر دایه .
19
ناکاو – ئه‌و – راده‌مێنێ؛ به‌رامه‌ی سه‌وزه و نم ئاگاداریان کردووه‌ته‌وه و ئاڕه‌ش ده‌ڕوانێ وا ده‌مێکه خۆی به ناو مژدا کردووه.به‌هه‌ردوو ده‌ست که‌وان ده‌گرێ.ده‌نگی پایه‌کی ترسێنه‌ر به گوێ‌ی ده‌گات؛ به له‌ز ئاوڕ ده‌داته‌وه –له ناو سه‌وزه‌ڵانییه‌وه کابرایه‌ک به‌ره‌ولای دێ،قه‌وی وقۆڵ مینا دارێ ئه‌ستور.به‌فری زستانی لێ نیشتووه. دێته پێشه‌وه.رێک به ئاگری چاوانی،به له‌ش و لاریه‌وه که گه‌رم ده‌له‌رزی ده‌ڕوانێته ئاڕه‌ش ،قووڵ ،ورد به نیگای جه‌رگ بڕه‌وه و ئاگری ووتاری بڵێسه ئه‌دات : هه‌ی ئاڕه‌ش مه‌هێڵه بۆیان ببیته ئاوات !
ئاڕه‌ش لێ‌ی ناڕوانێ، چما که‌شوادی ناسیووه : هه‌ی کابرا، من تۆ ناناسم ؛ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزانه که دڵی من ئێستا له سینگما جێ‌ی نابێته‌وه .
کابرا که ووتاری له ته‌وری شه‌ڕکه‌ران تیژتر بوو ئه‌ڵێ : هه‌ی ئاڕه‌ش ، ئه‌م رزگارییه بێ کۆتایی نییه . هه‌ر بڵێنێ رۆژێ ئه‌درێ به ژێریا . له رۆژێکی وادا تۆ له کوێ‌ی ؟ و [ ئه‌و- ئاڕه‌ش- لێوی لێک ناوه ] – هه‌ی ئاڕه‌ش گه‌لێ کۆسپ و چه‌ڵه‌مه له رێدایه . هه‌گه تۆ ئه‌مڕۆ رزگاریان بکه‌ی بۆیان ده‌بیته ئاوات؛ ئه‌مه ت گرینگ و ترسێنه‌ره ! هیوای ئه‌وه‌ی که له هه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا پیاوێ دێ،جه‌ماوه‌ر ته‌وه‌زه‌ل و له‌ش گران بار دێنێ. له گشت چاره‌ڕه‌شیه‌کدا چاو ئه‌گه‌ڕێنن بزانن هه‌ڵبژارده کێیه و خۆیان له جێ نابزوون !
ئاڕه‌ش ئه‌نرکێنێ : قسه کانت له‌م با فێنکه‌دا وه‌کا ته‌ورێ وایه که له بنجی ئه‌ده‌ن .
کابرا ئه‌ڵێ : تیری تۆ بۆ جارێ ئه‌وان رزگار ئه‌کات به‌ڵام بۆ هه‌میشه یه‌خسیریان ئه‌کات .
ئاڕه‌ش خۆف ئه‌کات و ده‌بیسێ ؛ تۆ تۆوێ ناپشێنی که له گشت شوێنێ بڕوێت . تۆ خۆت ئه‌ڕوێ‌ی . وه‌کا دار که له زستانا ئه‌مرێ و له به‌هارا دیسان ئه‌ڕوێ .
ئاڕه‌ش به هه‌موو جه‌خاری خۆیه‌وه رووی وه‌رگه‌ڕاند؛ به‌ره‌ولای ئه‌و کێوه گه‌وره و؛ ئه‌وی هه‌ر وا چاوه‌ڕێ له جێ‌ی خۆ‌یا راوه‌ستاو دی. به‌ره‌و لای کابرا وه‌رگه‌ڕا و ئه‌وی ئیتر نه‌دی.
ئه‌وا ئه‌و- ئاڕه‌ش- به رێ‌ی خۆیدا رؤیی ؛ چووه سه‌رتره‌وه و له‌شی هه‌ر وه‌ک کوره ئه‌گڕا .ئه‌و ئه‌ڕوات ؛ جل و به‌رگ داماڵدراو، گوێ بۆ ئاکاری "با" کان هه‌ڵخراو، ئه‌بیسێ دووجار،سێ جار،که ئه‌و به ناو بانگ ئه‌که‌ن . ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌زانێ که سرته‌ی خاک له گه‌ڵ ئه‌ویه‌تی.ئه‌و ئه‌ڕوات و ماوه‌یه‌که که ئیتر هیچ ده‌نگێ به گوێ‌ی ناگات. جگه له نرکه کانی شاردراوه‌یه‌ک ، که له سینگیا سه‌یر خۆ ئه‌کوتێ . ئه‌و به‌ره‌و ژوور ئه‌چوو. به‌ره‌و هه‌وره‌کان که که‌ژاوه‌ی ناهیدن و ناهیدی رووگه‌شی دی که له ئاسمانه‌وه تێده‌په‌ڕی و ، به سپیه‌تی مینا به‌فری تازه باریو ده‌چوو .
20
شاخ ، شاخی به‌رزی هه‌ره به‌رز ،به ئه‌و – به ئاڕه‌ش – ی گووت : هه‌ی ئاڕه‌ش ،هه‌ی ئاڕه‌ش، هه‌گه تۆ بته‌وێ ، هه‌گه تۆ بته‌وێ ، بایه‌ک هه‌ڵده‌که‌م تووند،باری مه‌رگ بێ و داکاته سه‌ر دوژمنانت .هه‌گه تۆ بته‌وێ چه‌خماخه‌یه‌ک ده‌ئاڤرێنم رێک بیانکاته خۆڵه مێش . به‌ڵام تۆ وا به په‌له بۆ کوێ ده‌چی ؟ تۆ به‌ره‌و به‌رزترین به‌رزاییه‌کان ده‌چی و به‌رزترن به‌رزاییه‌کان مه‌ڵبه‌ندی که‌ژاوه سوارانی ئاسمانه و جگه له‌وان و جگه له وان ،که‌س به‌وێ نه‌گه‌ییشتووه .
ئه‌و - ئاڕه‌ش- که له پیاوه‌تیا بێ وێنه بوو ، هیچی نه‌ده‌ووت و رێ‌ی ده‌بڕی . به‌ره‌و به‌رزترین به‌رزاییه‌کان ، پانتای که‌ژاوه سوارانی ئاسمان ، ئه‌و- ئاڕه‌ش ی خه‌ڵک - ده‌ڕویی و؛ که‌وانه‌که‌ی چه‌ماوه و تیره‌که‌ی رێک . له ژێر پایا ئاسمان ؛ ئاسمانی خاوه‌ن هه‌وره‌کان ؛ هه‌وره‌کانی پڕ باران ،بارانی هۆی گه‌شه‌ی زه‌وی و زه‌وی نوێنی جه‌خار و ؛ ئه‌و- ئاڕه‌ش – زارۆکی زه‌وی پڕ جه‌خار ، گه‌ییه به‌رزترن به‌رزاییه‌کان .
21
ئه‌و - ئاڕه‌ش- که‌وانه‌که‌ی پاڵ دا به هه‌وره‌کانه‌وه :- دایکم زه‌وی،ئه‌مه تیری ئاڕه‌شه . ئاڕه‌ش پیاوێ ئاژه‌ڵدار بوو ، مێهر دڵێ ئاگرینی به‌و دابوو.ئه‌و ئه‌وه‌ته‌ی بوو هه‌رگیز نه که‌وانی بوو و نه تیرێکی هاوێشت . نه پای به مێلوره‌یه‌ک دا نا و نه داوێکی ته‌نی .ئه‌و له‌وانه بوو که نانیان له بارمته‌ی بادایه .ئاڕه‌ش کێیه؟ که ئه‌م ده‌م به‌یانه بێ ناو بوو و ئێستا چاوی دنیا له‌وه ؟ شه‌ڕکه‌رێ که باشترین ئامرازی شه‌ڕی تێڵای شووانان بوو! ئاڕه‌ش کێیه؟ سنوورنشینێ نه‌زان ، گرده نشینێ له‌وانه‌ی که رانیان به تاڵان ئه‌چێ ودیسانیش دڵپاکانه دلۆڤانه و جنێو نادات و هاوار ناکات ! ئاڕه‌ش کێیه؟ چه‌ماوه پشتێ که باری زۆریان لێناوه و ئه‌و زۆر کۆڵی کێشاوه و ئاخی له زار نه‌تکاوه ! ئاڕه‌ش منم که ئه‌یناسی : پیاوی پاکی و پارێز . جگه له خۆشه‌ویستی فێر نه‌کراوه و ئه‌و رک ناناسێ، مه‌گه ئێستا که بڕوانه له سه‌رمدا هزریه‌ل جم وجووڵیانه . ئێستا ده‌رده‌داری پیاوێکم که له من نزیک و دووره، چه‌په‌ڵێ- ئاڕه‌ش ناو- که منی له بێشه‌رمی ناوی خۆ تلاندووه .ئه‌و له‌و په‌ڕی زه‌وییه‌وه له سه‌ر لووتکه‌یه‌ک راوه‌ستاوه ؛ هه‌ر وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به من ؛ دڵی خوێناوی ئه‌و ئارمانجی منه . چه‌په‌ڵێ وه‌ها ناپاک و چه‌رداوه‌ڕوو که سوێند خواردنیان یا وه‌کوو له ئاگر تێپه‌ڕینیان پێ ره‌وا نه‌دی . ءاڕه‌ش منم ؛ ئه‌وه‌ی که کازێوه نه‌زانێ بوو سه‌ربه‌ست و؛ ئێستا گه‌لێ چت له دنیا ده‌زانێ و هاواری به‌رزه که خۆزیا نه‌مزانیایێ .
هه‌نووکه ئاڕه‌ش به هاواری خۆ راده‌مێنێ . رووباری ئاسمانی بێ سنوور- ئه‌م بێده‌نگ - ئه‌و به گشت له‌شی خۆیه‌وه ده‌له‌رزێ :من له خاک جیا بوومه‌ته‌وه وخاک له من جیا نابێته‌وه . سه‌رده‌مێ جگه له دلۆڤانی هێچم تێدا نه بوو ؛ که‌چی ئێستا - دایکه زه‌وی - من بێزارم !
گرمه‌ی دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، هه‌تا بێده‌نگی .
له‌م بێده‌نگیه‌دا چاو لێک ده‌نێ ؛ له‌ش به با سپێردراو ؛ جڵ و به‌رگ داماڵدراو؛ رووت بووه‌ته‌وه و؛ که‌وانی پاڵ به‌هه‌وره‌کانه‌وه دراو هه‌ڵده‌گرێ . له ژێر لچه‌وه ده‌ڵێ :من - به‌و شێوه‌ی که هه‌م- له به‌رده‌م تۆ دا راوه‌ستاوم و هانام وه‌به‌رت هێناوه ؛ ئێستا ته‌نێ تۆ ده‌زانی من کێم ؛ سا شایه‌تی من به و . هه‌نووکه ئه‌و – ئاڕه‌ش – که مێهر دڵێکی ئاگرینی به‌و دابوو، که‌وانی خۆی هه‌ڵهێنا، که‌وانه‌که‌ی له پشتی ئاسمان چه‌ماوه‌تر بوو .
22
زه‌وی سه‌رکه‌وت و ، ئاسمان هاته خوار و؛ ئاڕه‌ش پێ له عه‌رزو سه‌رله ئاسمان،تیری نایه که‌وان. ئه‌و - ئاڕه‌ش ی خه‌ڵک- پێ‌ی له سه‌ر عه‌رز سفت کرد و؛ مێهر- که به که‌ژاوه‌ی خۆره‌وه ده‌گه‌ڕا- له شوێنی خۆ گه‌لێ به‌رزتر هه‌ڵکشا،هه‌تا گه‌ییه ژێر پای ئاڕه‌ش . ئاڕه‌ش که‌وانی رێکتر کرد ؛ به چل له‌شه‌وه . ئه‌و زێ‌ی که‌وانی کێشا و؛هه‌وره‌کان که‌وتنه گل‌ودۆر. ئه‌و- ئاڕهشی خه‌ڵکی – زێ‌ی به وزه‌وه کێشا وهه‌وژه‌ی با هه‌ستا. ئه‌و ،ئاڕه‌ش – زارۆکی زه‌وی – زێ‌ی به هێزی دڵ کێشا و ؛ چه‌خماخه‌یه‌کی تووند ئاڤرا. که‌وانی ئاڕه‌ش چه‌مایه‌وه ودیسان چه‌مایه‌وه و له زه‌ریا شه‌پۆله‌کان هه‌ڵچوون . که‌وانی ئاڕه‌ش فره‌تر چه‌مایه‌وه و دیسان چه‌مایه‌وه و زه‌وی سه‌یر هه‌ژا وزیڕه له دڵی هه‌ره‌به‌رزه‌وه هه‌ستا .خوری تیژ ڕه‌و له جێ‌ی خۆ‌یا حه‌په‌سا وعه‌وت ئاسمان ژێروژوور، ئاسۆ وه‌کا سوورترین شه‌راب سوور، هه‌وره‌کان شه‌ق بردوو ، رووباره‌کان به‌ره‌وژوور بوو! ئه‌وا چه‌نا چه‌خماخه؛ چه‌نا هه‌وره‌تریشقه و هه‌ره‌به‌رز ئه‌ڵێ : من چلۆن تووانیم ئه‌و له سه‌ر شانی خۆ راگرم ؟و زبانی ئه‌و پشکۆکانی ئاگربوو. خورۆشی جیهانیان هه‌ستا ، چما له به‌رزترین به‌رزاییا ئیتر ئاڕه‌ش نه‌بوو و تیری ئه‌و به‌ره‌و دوورترین دوورایی ده‌ڕۆیی . هه‌وره‌کان خورۆشان و گرمانیان و تاوشاراوه و ئاسمان نادیار و پیاون نرکه‌یان ترسێنه‌ر:ئاڕه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ! ئاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ! و ئه‌و تیره که به درێژایی سونگێک ئه‌بوو – سونگێ که خۆی فره درێژ بێ – هی ئاڕه‌ش بوو و هه‌روا ده‌ڕۆیی و باکان ده‌ڕۆییشتن به‌ڵکوو بیبیننه‌وه. له سێ کێوی به‌رزه‌وه تێپه‌ڕی که سه‌ریان له داوێنی زه‌ریادا بوو.له حه‌وت ده‌شتی پان و به‌رین که ده‌وڵه‌تیان گه‌لێ تێدا بوو، له چه‌ناو چه‌ن چۆم و پێنج زه‌ریا؛که رۆخه‌کانیان نه‌ده‌بینرا ! له هه‌ر زه‌ریایه‌که‌وه هه‌تا زه‌ریای دیکه زه‌ریا ؛ و له زه‌ریادا شه‌پۆله‌کان ده‌بینرا ! سێ جار خۆر داچوو و دیسان هه‌ڵهات و سێ جار بۆران و کڕێوه ئاڤرا و دیسان ساماڵ بووه‌وه .سێ رۆژ پیاوان له بناری هه‌ره‌به‌رزا - ئه‌و کۆڵه‌که به‌رزه‌ی حه‌وت ئاسمان - ته‌مایه‌ر بوون هه‌تا ئاڕه‌ش - زارۆکی زه‌وی – بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه ! دیسان حه‌وت رۆژ ته‌مایه‌ر بوون هه‌تا ئه‌وێ که له پیاوه‌تیا بێ هاوتا بوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و حه‌وت رۆژه نه‌گه‌ڕایه‌وه! شوێن هه‌ڵگران هاتنه‌وه له گه‌ڵ هومان : - مه له‌شی پاڵه‌وانمان دی که دوژمن سم شێلی کرد بوو و هیچ خێوه‌تێکمان نه‌دی و تیر ئه‌ڕۆیی ؛ له‌و وشکه‌زیانه‌وه که خه‌ڵکی تیا ناژی وئه‌و ده‌شته سه‌وزانه‌ی که که‌پره‌کانی تیا رواوه ، له‌و ئاسمانانه وه که مێهر به که‌ژاوه‌یه‌وه جه‌وله‌ی تیایانا ده‌کرد و ئه‌و زه‌ریایانه‌ی که ناهید هه‌نگاوی له سه‌ر داده‌نان تێپه‌ڕی . ئه‌وانه‌ی له بۆ دیتنه‌وه‌ی ئاڕه‌ش چبوون گه‌ڕانه‌وه،هه‌نیه پڕ چرچ ولۆچ و پرچ سپی: - ئه‌و چۆن ئه‌تووانێ بگه‌ڕێته‌وه ؟ چما ئه‌و تیره‌که‌ی – که به درێژایی سونگێکی درێژ بوو- به دڵی خۆ هاوێشتبوو نه به قۆڵ و مه‌چه‌ک .
تیر ئه‌رۆییشت و با به دوایاو چه‌نا سوواری دوژمن و دۆست که به دوایا ئه‌ڕۆییشتن، له سنووری پێشوودا لێ‌ی دوا که‌وتن . له پاڵ تاقه دارێکدا ،به‌رزو ئه‌ستوور وبه ته‌مه‌ن وسێبه‌ردار ، مه‌لێ هه‌ڵنیشتوو ئه‌یچریکاند و سوواران به چریکه‌ی ئه‌و له‌وێ کۆ بوونه‌وه .ئه‌وسا مه‌ل هه‌ستا- گه‌رووی خوێنی ل ئه‌تکا- باڵی لێکدا و رووی له هه‌وران نا و ونبوو . سوواره‌کان به‌م نیشانه دابه‌زین و ته‌وێڵیان نایه سه‌ر خاک . تیر ئه‌فڕی. رۆژ به دوای رۆژا وشه‌و له دوی شه‌و! گراوه‌کان که هاتنه‌وه ئه‌ویان دیبوو که ڤنگه‌ی ئه‌کرد . بارمته گیراوه‌کان، هه‌ڵوه‌داکانی ده‌شت بڕوایان به چاوی خۆ نه‌بوو . ئه‌وانههی له ته‌پۆڵکه وێرانه‌کانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا ، کردیانه زه‌نازه‌نا و هه‌موو که‌س باسی ئه‌وی ده‌کرد. باووک له گه‌ڵ کوڕ‌و براله گه‌ڵ برا و ژنی مێرددار له گه‌ڵ شوه‌که‌ی و بووه هه‌ڵا هه‌ڵا و رازه‌ی تیر زار به زار گه‌ڕا ، خێڵ به خێڵ و سینگ به سینگ و پشت به پشت و ، هه‌تا دنیا بووه ئه‌م تیره هه‌ر رۆییشتووه .
23
هه‌تاو به ئاسمان و زه‌وی رووناهی ئه‌به‌خشی و له ده‌م به‌یانانا گه‌لێ جووانه .هه‌وره‌کان به نه‌رمی باران ئه‌بارێنن . ده‌شته‌کان سه‌وزن . زیانییه‌ک نییه . شادی و به‌خیه ؛ لۆ که‌سانی که‌یه . ئه‌وا هه‌ره به‌رز، به‌رزه و سه‌ر له ئاسمان ده‌سوی و ئێمه له بناری هه‌ره به‌رزا هه‌ر ماوین و رووبارمان دوژمنانێ ل خوێنمان ؛ به بزه‌ی ناحه‌زه‌وه و من خه‌ڵکێ ده‌ناسم که هێشتا ده‌ڵێن : ئاڕه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه .
کۆتایی نووسین 1337 پێداهاتنه‌وه‌ی1342
وه‌رگه‌ڕان 1/3/1381 هه تا 12/3/1381
خالید خاکی - سه‌قز

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر